نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق بەشداری دەکات لە ئاهەنگ گێڕان بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی گەنجان، لەم ڤیدیۆیەدا، جێگرانی نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق خاتوو ئالیس وۆڵپۆڵ و خاتوو مارتا رویداس دەربارەی نەتەوە یەکگرتووەکان و گەنجانی عێراق دەدوێن.

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق ناوەندی گەڕۆکی بۆ تۆماری دەنگدەران لە کەمپەکانی ئاوارە ناوەخۆییەکاندا داناوە.

٢١ نیسان ٢٠١٩: نەتەوە یەکگرتووەکان دەنگێکی یەکگرتووی گەلانی جیهانە و فرەزمانییش کلیلی بیستنی ئەو دەنگانەیە لە سەر ئاستی جیهاندا. ئێمە بە شەش زمانی فەرمی کاردەکەین [عەرەبی، چینی ، ئینگلیزی، فەرەنسی، ڕوسی، ئیسپانی]. لە مانگی نیساندا ئێمە تیشک دەخەینە سەر سێ لەو زمانانە: چینی و ئینگلیزی و ئیسپانی. لەگەڵماندابن لە هەڵمەتی فراوانکردنی بەکارهێنانی زمان!

نه‌ورۆز ئه‌و كاته‌یه‌ كه‌ خه‌ڵكانێكی زۆر له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا هیواكانیان له‌ یه‌كه‌م رۆژی وه‌رزی به‌هاردا تازه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ و ئاهه‌نگی كه‌لتوری و نه‌ته‌وه‌یی ده‌گێڕن.

عێراق وڵاتێکی قەشەنگ و خاوەن ڕابردوویەکی دێرین و فرەییەکی دەوڵەمەندە.
هەروەها وڵاتێکە بە هۆی ململانێکانەوە دووچاری تەنگ و چەڵەمەو نەهامەتی بۆتەوە.

هەولێر- ١٠ی کانونی یەکەمی ٢٠١٨ – لە میانەی نمایشکردنێکی قەشەنگی چالاکانە بۆ یادکردنەوەی تێپەربوونی ٧٠ ساڵ بەسەر دەرچوونی جاڕنامەی گەردوونی مافی مرۆڤ ،کۆمەڵێک لە خوێندکاران و چالاکانی مافی مرۆڤ لە بازاڕی دێرینی شاری هەولێر کۆبوونەوە و، چەندین بڵاوکراوەیان بەسەر خەڵکی ناو چایخانەکان و كڕیاران و خاوەن کۆگاکان دابەش کرد . بڵاوکراوەکان دەربارەی ڕۆژی مافی مرۆڤ و گرنگی داواکردنی ئەو مافانە و مافەکانی خەلکی تر بوون .

هەولێر – یەکەم قۆناغی ماراسۆنی پاسکیل سواری. ماراسۆنی نێودەوڵەتی بۆ پاسکیل سواری ئەمرۆ پاش نیوەڕۆ لە هەولێر بەڕێوە چوو. بە سەدان کەس لە پاسکیل سواری بەشداربوون و لەوانە پاسکیل سواری پیشەگەری و ئەندامانی کۆمەڵگەی خۆجێیی و ئاوارە عێراقییەکان و پەنابەرە سوورییەکان لە چوارچێوەی بابەتی "یەكگرتووی فرەیی".

راگه‌یاندنی چالاكی ١٦ رۆژه‌ی دژی توندوتیژی بۆ سه‌ر ژنان و كچان

٢٥ی تشرینی دووه‌می ٢٠١٨

هه‌ولێر - عیراق

خاتوو ئەلیس وۆلپۆڵ ، جێگری نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی بۆ عێراق ، لەم دواییەدا  سەردانی دێر مارمەتی کرد کە سەر بە کڵیسای سریانییە ئەرسەزۆکسەکانە و یەکێکە لە کۆنتریین دێری کریستیانەکان.

پەڕەى 1 لەکۆى 3 پەڕەدا
© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.