نوسینی : له‌یس ئه‌حمه‌د ئه‌لیاس/ به‌شی راگه‌یاندنی یونامی 

١٦ی ئه‌یلولی ٢٠١٥: له‌ چوارچێوه‌ی دیالۆگ و ئاشتیی مه‌ده‌نی و ئاشته‌وایی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و نیشتیمانیدا، كۆنفرانسێك له‌ ١٦ی ئه‌یلولی ٢٠١٥ بۆ تاوتوێكردنی رۆڵی راگه‌یاندن و رای گشتی له‌ پشتیگیریكردنی پرۆسه‌ی ئاشته‌وایی نیشتیمانیدا به‌سترا. 

بڵاوکراوەتەوە لە چیرۆك و وتار

به‌غدا، ٢٧ی حوزه‌یرانی ٢٠١٥:- له‌ وتاره‌كه‌ی ئه‌مڕۆیدا له‌ رێوڕه‌سمی  یادكردنه‌وه‌ی سندیكای رۆژنامه‌نووسانی عیراق به‌ بۆنه‌ی ١٤٦مین ساڵی رۆژی راگه‌یاندن كه‌ تێیدا هه‌ر یه‌ك له‌ به‌ڕێز حه‌یده‌ر ئه‌لعه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیران و به‌ڕێز سه‌لیم ئه‌لجبوری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و چه‌ندان وه‌زیر و سه‌ركرده‌ی سیاسی تر ئاماده‌ بوون، جێگری نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق جۆرجی بوستین پابه‌ندیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانی بۆ پشتگیریكردن له‌ ئازادی راگه‌یاندن و پاراستنی رۆژنامه‌نووسان له‌ عیراق دووپات كرده‌وه‌. 

بڵاوکراوەتەوە لە لێدوانی رۆژنامه‌وانی

به‌غدا،١٦ی حوزه‌یرانی ٢٠١٥:- ئه‌مڕۆ نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق یان كوبیش چاوی به‌ ژماره‌یه‌ك له‌ گه‌وره‌ نوێنه‌رانی راگه‌یاندنی عیراق كه‌وت و له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كیشدا چه‌ندان پرسی وه‌ك بارودۆخی ئێستای عیراق له‌رووی سیاسی و سه‌ربازی و مرۆیی و ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌ تاوتوێ كران. 

بڵاوکراوەتەوە لە لێدوانی رۆژنامه‌وانی

ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی یونیسكۆ ، ئیرینا بۆكۆڤا، نیگه‌رانی خۆی سه‌باره‌ت به كوشتنی وێنه‌گر  عه‌لا ئێدوار ده‌ربڕی له‌ نه‌ینه‌وای باكوری عیراق له‌ ٢٤ی كانونی یه‌كه‌م و داوای گرتنه‌به‌ری رێوشوێنیشی كرد بۆ باشكردنی سه‌لامه‌تیی كاركه‌رانی راگه‌یاندن له‌ وڵاتدا.

بڵاوکراوەتەوە لە لێدوانی رۆژنامه‌وانی