لە کاتی گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ کۆمەڵگاکانیان، ئاوارە عێراقییەکان ڕووبەڕووی گرفتێکی زۆر دەبنەوە بەهۆی قەیرانەکانی ئێستا، بریتیە لە تێکچوونی ژێرخان و ماڵ و سامان. بەردەوامبوونی نیگەرانی دەربارەی ڕێگەی گەیشتن بە خزمەتگوزاری سەرەتایی کە بریتیە لە هەبوونی ئاوی خواردنەوە، خۆراك، چاودێری تەندروستی، پەناگە و دەرفەتی دەستەبەرکردنی بژێوی.
22 شباتا 2017 بەغداد – بەرنامێ خوراکا جیهانی یا نەتەوەیێن ئێکگرتی پێخوشە ب بەشداریا یابانێ بو دابینکرنا ٧ ملیون دولاران کو دێ هێنە ب کارئینان بو دابینکرنا کەل و پەلێن خوارنێ یێن پێتڤی بو هزارەها خێزانێن عێراقی یێن زیانمەند ژ ئەگەرێ ناکوکیان و هەڤرکیان ل موسل و هەروەسا پەنابەرێن سوری یێن ل خیڤەتگەهان ل عێراقێ د ژین.
(بەغدا، ١٨ی شوباتی ٢٠١٧): لەگەڵ دەستپێکی ئۆپەراسیۆنە سەربازیەکان بۆ ئازادکردنەوەی ڕۆژئاوای موسڵ، ڕێکخراوە مرۆییەکان هۆشداری دەدەن لەوەی کە دەیان و هەزاران خێزان لەوپەڕی مەترسیدان. دراسەکردنەکانی ئەم دواییەی سەرچاوە سەرەکیەکانی زانیاری ئەوەیان پشتڕاستکردۆتەوە کە کۆمەکیەکانی خۆراك و سووتەمەنی کەمدەبنەوە، بازاڕەکان و دوکانەکان داخراون، ئاوی بۆڕی لە بارێکی خراپ دایە و کارەبا لە زۆربەی گەڕەکەکان یان بە پچڕ پچڕی هەیە یان بڕاوە.
(بەغدا، ١٧ی تشرینی دووەم ٢٠١٦) ئەمڕۆ ماوەی یەك مانگی تەواوی ئۆپەڕاسیۆنە سەربازیە چڕوپڕەکانە بۆ ئازادکردنەوەی شاری موسڵ. لەگەڵ دەیان و هەزاران خێزان لە ناوچە تازە ئازادکراوەکان کە پێویستیان بە هاوکاری ڕزگارکردنی ژیانە، کۆمەڵگای مرۆیی لە عێراق دووچاری قەبارەیەکی گەورە لە پێویستی بوونەتەوە. ئەو بەرەوپێشچوونانەی ئەم دواییە زیاتر قەیرانی مرۆیی لە ووڵاتێکی وەك عێراق دەخاتە مەترسیەوە کە پێش وەختە ١٠ ملیۆن کەس پێویستیان بە هاوکاری مرۆیی بوو.
نیویۆرك، ١ی نۆڤه‌مبه‌ری ٢٠١٦:- راوێژكاری تایبه‌تی سكرتێری گشتی بۆ پێش‌گرتن له كۆمه‌ڵكوژی، ئاده‌ما دینگ، به توندی ئیدانه‌ی درێژه‌دان به پێشیێلكردنی زه‌قی مافه مرۆییه جیهانییه‌كان و یاسا نێودوڵهتییهكان له‌لایه‌ن داعش (ده‌وه‌ڵه‌تی ئیسلامی له عیراق و شام)ه‌وه ده‌كات كه له‌م دواییه‌دا له كرداره‌كانی ئه‌و رێكخراوه له كاتی كرده‌ی سه‌ربازیی رزگاركردنی موسڵ ده‌ركه‌وتن.
به‌غدا، ٢٩ی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠١٦:- له كۆنفرانسی توندوتیژیی دژی ژنان له به‌غدا، نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق، بەڕێز یان كوبیش وتی كه نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان درێژه به پاڵپشتیكردنی قوربانییانی مێیینه‌ی ده‌ستی داعش (ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عیراق و شام ) ده‌دات و جه‌ختیش له‌سه‌ر لێپێچپینهوه له هه‌موو كاره دڕنده‌كانی گروپه تیرۆریستییه‌كان ده‌كاته‌وه. ئه‌و هه‌وره‌ها دوای په‌سندكردنی یاسای پاراستنی خێزانی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق كرد له‌گه‌ڵ جهختكردنهوهشی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ژن ببێته به‌شێك له كایه‌ی سیاسی و سه‌قامگیری و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی قۆناغی دوایش داعشدا.
به‌غدا، ٢٧ی تشرینی یه‌كه‌می ٢١٠٦:- له شانزه‌هه‌مین ساڵیادی ده‌رچوونی بڕیاری ژماره ١٣٢٥ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و له كۆنفرانسێكی ئاستبه‌رزدا له به‌غدا پێشكه‌وتنه‌كانی " پلانی كارپێكردنی نیشتمانی" به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی سه‌باره‌ت به‌و یاسایه خرانه‌ڕوو.
به‌غداد، ٢٥ تشرینی یه‌كه‌می ٢٠١٦:- ئه‌مڕۆ نێرده‌ی نه‌ته‌وە یه‌كگرتووه‌كان بۆ هاریكاریی عیراق (یونامی) و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی جێبه‌جێكاری دژه‌تیرۆر كۆبونه‌وه‌یه‌كیان له به‌غداد ئه‌نجامدا بۆ به‌وردی تاوتوێكردنی یارمه‌تیی هه‌مه‌لایه‌نه و دولایه‌نه‌ی دژه‌تیرۆر كه له چوارچێوه‌ی پێویستییه‌كانی یارمه‌تییه ته‌كنیكییه لهپێشینهكانهوه به عیراق دراون و له‌لایه‌ن لێژنه‌ی دژه تیرۆری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشیشه‌وه، به هه‌ماهه‌نگیی چڕ‌وپڕ له گه‌ڵ عیراق، ده‌ستنیشانكراون.
پۆرتالێکی نوێ بەم دواییانە خراوەتە کار لەسەر ماڵپەری تۆماری بەدواداچوونی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ بۆ دابینکردنی دواین ژمارەی ئاوارەكان لە دوای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە١٧ی تشرینی یەکەم بۆ سه‌ندنه‌وه‌ی شاری موسڵ له داعش.