هه‌ولیر, عیراق, 12 ئازار 2017 – نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان بۆ هاوكارى كردنى عیراق ( یۆنامی) ئۆفیسى مافه‌كانى مرۆڤ , له‌ چوارچێوه‌ى به‌رنامه‌ى پاڵپشتى كردنى ته‌كنیكى بۆ دامه‌زراوه‌ ئه‌كادیمیه‌كان له‌ هه‌رێمى كوردستانى عیراق, چوار ئه‌ڵقه‌ى راهێنانى ئه‌نجامدا بۆ قوتابیانى كۆلێژى یاسا و په‌یوه‌ندیه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان له‌ زانكۆى جیهان له‌ هه‌ولێر. له‌ ژێر ناونیشانى " میكانیزمه‌كانى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان بۆ پاراستنى مافه‌كانى مرۆڤ له‌ كاتى ئاشتى و ئاریشه‌كاندا" چوار ئه‌ڵقه‌ راهێنانه‌كه‌ پێشكه‌ش كران به‌ تیشك خستنه‌ سه‌ر, میكانیزمه‌كانى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان بۆ پاراستنى مافه‌كانى مرۆڤ, رۆڵى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كانى له‌ ئاریشه‌ چه‌كداریه‌كاندا, مافه‌كانى مناڵان و رۆلى یونیسیف له‌ پاراستنیان, وه‌ په‌یماننامه‌ى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان و جاڕنامه‌ى مافه‌كانى مرۆڤ. 10 قوتابى كچ هاوشان له‌گه‌ڵ 10 قوتابى كوڕ به‌شداربوون له‌ راهێنانه‌كان كه‌ له‌ نێوان 1-7 ى ئازار رێكخران.

بڵاوکراوەتەوە لە لێدوانی رۆژنامه‌وانی

هەرێمى کوردستان –عیراق، هەولیر 12 ى ئازارى 2017- نێردەى نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ هاوکاریکردنى عیراق( یۆنامى ) ئۆفیسى مافەکانى مرۆڤ دەستى کرد بە دابەش کردنى پەڕتووکى " 9 پەیماننامە و رێککەوتننامە بنەڕەتیەکانى مافەکانى مرۆڤ لەگەڵ 3 پرۆتۆکۆلى سەرپشککراو" بە زمانى کوردى بەسەر چەندین لایەنى پەیوەندیدار لە هەرێمى کوردستانى عیراق.

بڵاوکراوەتەوە لە لێدوانی رۆژنامه‌وانی

سلێمانی - هەرێمی کوردستانی عیراق 30 کانونی دووەم 2017 - نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاری عیراق / نوسینگەی مافەکانی مرۆڤ لە 30 کانونی دووەمدا هەڵسا بە پاڵپشتی کردنی ڕاهێنانێکی تایبەتمەند بۆ 31 کەس لە نوێنەرانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە سلێمانی.

بڵاوکراوەتەوە لە لێدوانی رۆژنامه‌وانی

بەغدا 26 ی کانونی دووەمی 2017 – وەک بەشێک لە کارەکانی لە برەودان و رێزگرتن و پاراستنی مافی کەمئەندامان، نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاری عیراق ( یونامی) بە هەماهەنگی لەگەڵ نوسینگەی کۆمیسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ ڕاپۆرتێکیان بڵاوکردۆتەوە دەربارەی ڕەوشی مافەکانی مرۆڤی کەمئەندامان لە عیراقدا.

بڵاوکراوەتەوە لە لێدوانی رۆژنامه‌وانی

هه‌ولێر، ٢٧ی كانونی یه‌كه‌می ٢٠١٦:- نێرده‌ی نه‌ته‌و یه‌كگرتووه‌كان بۆ هاریكاریی عیراق (یونامی)، به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆیی مافه‌كانی مرۆڤ و وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی، دوا كۆبونه‌وه‌ی بۆ "لێژنه‌ی ئاراسته‌كار" رێكخست كه‌ پێشتر بۆ پێداچوونه‌وه‌ی پرۆگرام (مه‌نهه‌ج)ی په‌روه‌رده‌ی ئاینی و زانیاریی له‌سه‌ر ئاینه‌كان بۆ په‌روه‌رده‌ی ناوه‌ندی پێكهاتبوو. كۆبونه‌وه‌كه‌ش له‌ هه‌ولێر له‌ ٢٦ی كانونی یه‌كه‌مدا به‌ ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ و ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافه‌كانی مرۆڤ و ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری خانمان و رێكخراوی یونیسكۆ و سه‌كۆی بیری ئیسلامی و رێكخراوه‌ ناحكومییه‌ په‌یوه‌ندداره‌كان و مامۆستایانی زانكۆ ئه‌نجامدرا.

بڵاوکراوەتەوە لە لێدوانی رۆژنامه‌وانی

به‌غدا،١٠ی كانونی یه‌كه‌می ٢٠١٦:- نێرده‌ی نه‌ته‌و یه‌كگرتووه‌كان بۆ هاریكاریی عیراق (یونامی) یادی رۆژی مافه‌كانی مرۆڤی له‌ به‌غداد كرده‌وه‌ له‌گه‌ڵ داواكردن بۆ ئاماده‌بوون بۆ مافه‌كانی مرۆڤ و رێزگرتنیان و پاراستنیان له‌رێگه‌ی ئه‌و كار و شێوازانه‌ی كه‌ ده‌بنه‌ مایه‌ی گه‌شه‌دان به‌ ئاشتی و پێكه‌وه‌یی. ‌

بڵاوکراوەتەوە لە لێدوانی رۆژنامه‌وانی

جنێف / بەغدا، ١٨ ئاب ٢٠١٦ – ڕاپۆرتێکی نەتەوە یەکگرتووەکان کە ڕۆژی پێنج شەممە دەرچوو چیرۆکی نەهامەتییەکانی کە بەسەر ئێزیدییەکاندا هاتووە بە دەست داعش لە میانەی هێرشەکەی سەر شنگال لە مانگی ئابی ٢٠١٤دا. کە تیایدا داعش بە شێوەیەکی پلان بۆداڕێژراو و دڕندانە دەستی کرد بە کوشتن و توندوتیژی سێکسی و بەکارهێنانی ژن و کچان وەکو کۆیلەی سێکسی و چەندین کاری تری نامرۆڤانەی وەکو بەزۆر پێگۆڕینی ئایین و ئاوارەکردنی زۆرەملێ و چەندین کاری تری دژ بە مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی و یاسای مرۆیی.

بڵاوکراوەتەوە لە لێدوانی رۆژنامه‌وانی

خولێك بۆ بلۆگه‌ره‌ عیراقییه‌كان له‌ مافه‌كانی مرۆڤ

بڵاوکراوەتەوە لە وێنه‌كان له‌ فلیكه‌ر

هه‌ولێر، ٢ی حوزه‌یرانی ٢٠١٦- خوێندنی مافه‌كانی مرۆڤ له‌لایه‌ن منداڵان و گه‌نجان له‌ ژینگه‌ی دوای ململانێكان یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت له‌ پاراستنی منداڵ و گه‌نجان و بنه‌مایه‌كی به‌هێزیش بۆ سه‌قامگیریی و هیوایه‌كیش بۆ ئایینده‌ دروست ده‌كات . بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان هه‌ڵده‌ستێت به جێبه‌جێ كردنی پرۆژه‌یه‌ك به‌ ناونیشانی " خوێندنی بابه‌ته‌كانی مافه‌كانی مرۆڤ له‌ قوتابخانه‌كان" له‌ هه‌رێمی كوردستانی عێراق بۆ دوو ساڵی خوێندنی داهاتوو.

بڵاوکراوەتەوە لە لێدوانی رۆژنامه‌وانی
پەڕەى 3 لەکۆى 4 پەڕەدا
© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.