به‌غدا، ٢٧ی ئابی ٢٠١٧:- ئه‌مڕۆ جێگری نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق جۆرجی بوستین راسپارده كۆتاییه‌كانی دیداره‌كانی گه‌نجانی "عیراق :گه‌نج و پێكه‌وه‌ژیان" سه‌باره‌ت به ئاشته‌وایی نیشتمانی، كه پێشتر له‌مساڵدا له‌سه‌رتاسه‌ری عیراقدا ئه‌نجام درابوون، پێشكه‌ش به موحه‌ممه‌د سه‌لمانی راوێژكاری سه‌رۆك وه‌زیران كرد. له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نوێنه‌رانی ئه‌و گه‌نجانه‌ی كه پێشتر به‌شداری دیداره‌كانیان كردبوو ئاماده‌بوون.
به‌غداد، ٢٠ی ئایاری ٢٠١٧:- دوای چه‌ندان كۆبونه‌وه له سه‌رتاسه‌ری عیراقدا، دیداری "عیراق: گه‌نج و پێكه‌وه‌ژیان" ئه‌مڕۆ به كۆنفرانسێكی فراوان له به‌غدادی پایته‌ختی عیراق كۆتایی پێهات به هیوایه‌كی زۆره‌وه بۆ كاریگه‌ربوونی راسپارده‌كانی ئه‌و تاوتوێیانه ، كه تێیاندان سه‌دان گه‌نج له ته‌واوی چین و توێژ و ناوچه جیاجیاكانی عیراق به‌شدارییان كرد، له‌سه‌ر ره‌وتی سیاسی له پێناو به‌ده‌ستهێنانی ئاشته‌وایی نیشتمانی له قۆناغی دوای تهفروتونابوونی داعش (ده‌وه‌ڵه‌تی ئیسلامی له عیراق و شام) ی تیرۆریستدا.
بەغدا، ٦ی ئایار ٢٠١٧- - بەهاکانی عیراقی هەمەڕەنگ وەک سەرچاوەی هێزی ئەم وڵاتە لە دیداری حەوتەمین و کۆتایی"عیراق: گەنج و پێکەوە ژیان" ئاماژەیان پێکرا. لە دواییدا کۆنفرانسێکی فراوان لە شاری بەغدا دەبەسترێت کە تیایدا بیروبۆچوونی ڕابەرە گەنجە عیراقییەکان دەخرێنە ڕوو دەربارەی چۆنیەتی گەشە پێدان و بەرەوپێش بردنی پرۆسەی ئاشتەوایی نیشتیمانی.
كه‌ركوك ، عێراق – كوڕ و كچانی گه‌نجی كه‌ركوك له پاشخانه‌ی ئیتنی و ئایینی جیاوازه‌وه مكوڕ بوون له‌سه‌ر نه‌بوونی هیچ كێشه‌یه‌ك له هه‌به‌ر پێكه‌وه ژیان له‌گه‌ڵ یه‌كتر به ئاشتی و هاوئاهه‌نگی ، ئه‌وان سه‌كۆی "عێراق : گه‌نجان و پێكه‌وه ژیان" كه شه‌شه‌مین وێستگه‌ی له شاری ئه‌وان بوو، به ده‌رفه‌تێك ده‌زانن بۆ تیشك خستنه سه‌ر ئه‌م ڕاستیه و هه‌روه‌ها بره‌ودان به بیرۆكه‌ی ئاشته‌وایی نیشتمانی .
زنجیره كۆڕه‌كانی "عیراق: گه‌نج وپێكه‌وه‌ژیان" ده‌گاته كه‌ركوكی هێمای فره‌یی و پێكه‌وه ژیان له عیراقدا
كه‌ركوك، عیراق، ٢٢ی نیسانی ٢٠١٧:- ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌ی "عیراق: گه‌نج و پێكه‌وه‌ژیان" گه‌یشته شاری كه‌ركوكی هێمای فره‌یی و هه‌ماهه‌نگیی له عیراقدا له كاتێكدا گه‌نجانی عیراق راوێژهكانیان له سه‌رتاسه‌ری وڵات‌دا له پێناو فه‌راهه‌مكردنی ئاشته‌وایی نیشتمانی له قۆناغی دوای داعشدا په‌ره پێ ده‌ده‌ن.
سلێمانی، عیراق، ٨ی نیسان ٢٠١٧ - دیداری سلێمانی "عیراق: گەنج و پێکەوە ژیان" کە گەنجان کۆدەکاتەوە بۆ دۆزینەوەی باشترین ڕێگەچارەکان بۆ قۆناغی دوای داعش، ئەمڕۆ لە سلێمانی لە هەرێمی کوردستانی عیراق ئەم دیدارە ئەنجام درا، ئەویش پێنجەم دیدارە لە درێژەی ئەو دیدارانەی کە لە سەرتاسەری عیراق ئەنجام دەدرێن. ئەم دیدارانە ڕۆژبەڕۆژ گرنگییان زیاتر دەبێت چونکە ڕێکخراوی تیرۆرستی داعش لە موسڵ بەرەو نەمان دەچێت.
عیراق، باقوبه:- هه‌رچه‌نده پارێزگای دیاله، كه ده‌كه‌وێته باكۆری رۆژهه‌ڵاتی به‌غداد و بووه‌ته شوێنی جیاوازی مه‌زهه‌بی و تێكه‌ڵه‌ی تایه‌فی، به باشترین ناوچه‌ی میوه‌ی پرته‌قاڵ و به‌روبۆمی زۆری میوه‌جات داده‌نرێت به‌ڵام له‌مساڵانه‌ی دواییدا به توندی كه‌وته به‌ر شاڵاوی تیرۆر و توندوتیژی و شه‌ڕی مه‌زهه‌بی. هه‌ر بۆیه مایه‌ی سه‌رسوڕمان نییه گه‌ر گه‌نجانی ئه‌م پارێزگایه به‌گه‌رمی تامه‌زرۆی وشه‌ی ئاشته‌وایی بن.
به‌عقوبه - عێراق ، ٢٥ی ئاداری ٢٠١٧ – نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سه‌كۆی "عێراق : گه‌نجان و پێكه‌وه‌ژیان" ی به‌ره‌و پارێزگای دیاله برد ، به‌هیوای ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی ئه‌و گفتوگۆیانه‌ی ئامانجیان گوێگرتنه له بیروڕای گه‌نجان ده‌رباره‌ی ئاشته‌وایی هاوپێچ له‌گه‌ڵ ئه‌زموونی ناوچه‌كه كه ئاماژه‌ن بۆ فره‌یی و دانی باجێكی قورس به‌هۆی ململانێ و توندوتیژییه‌كان.
هه‌ولێر، ١٩ی شوباتی ٢٠١٧:- نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له دانیشتنی هه‌ولێری "سه‌كۆی عیراق : گه‌نج و پێكه‌وه‌ژیان" دا له ١٨ی شوباتی ٢٠١٧دا له زنجیره‌ی دووه‌می چالاكییه سهرتاسهرییهكانیدا رایگه‌یاند كه ئه‌وه گه‌نجانن كلیلی پێكه‌وه‌ژیان و ئاشته‌وایی داهاتوون هه‌رگیز بێ به‌شدارییان ئه‌و پرۆسه‌یه ئامانجی خۆی ناپێكێت.