Super User

Super User

به‌غدا، ١٦ی تشرینی دووه‌می ٢٠١٤:- ئه‌مڕۆ به‌یانی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك كاروانێكی ٣ ئوتۆمبیلی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانی له‌ كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یان له‌ فرۆكه‌خانه‌ی به‌غدای نێوده‌وڵه‌تییه‌وه‌ كرده‌ ئامانج به‌ڵام خۆشبه‌ختانه‌ هیچ كوژراو و بریندارێكی لێنه‌كه‌وته‌وه‌ و كاروانه‌كه‌ش به‌ سه‌لامه‌تی گه‌یشته‌ شوێنی خۆی جگه‌ له‌وه‌ی كه‌ یه‌ك له‌ ئوتۆمبێله‌كان زیانی سه‌ختی به‌ركه‌وت. 

له‌سه‌ره‌تای هه‌ڵكشانی توندوتیژییه‌كان له‌ مانگی حوزه‌یران ، به‌رنامه‌ی خۆراكی جیهانیی یارمه‌تی زیاتر له‌ یه‌ك ملیۆن عیراقی داوه‌. زۆربه‌یان ، هه‌ر وه‌ك ئه‌م كۆمه‌لگه‌ ئێزیدیه‌ له‌ زاخۆ ، له‌ چادرگه‌ و شوێنی نیشته‌جێبوونی كاتیو  له‌ كه‌ش و هه‌وایه‌كی سه‌خت ده‌ژین و  له‌ سه‌رماو سۆڵه‌ی زستان ده‌ترسن.

به‌غدا، ١٣ی تشرینی دووه‌می ٢٠١٤:- له‌ چالاكییه‌ك‌ له‌ ١٣ی تشرینی دووه‌می ٢٠١٤ له‌ هۆڵی ئوتێل شیراتۆنی به‌غدا، تۆڕی ژنانی عیراق ئاهه‌نگیان به‌ بۆنه‌ی ساڵیادی ده‌رچوونی بڕیاری ژماره‌ ١٣٢٥ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی گێڕا به‌هۆی گرنگی ئه‌و بڕیاره‌ له‌سه‌ر ژیانی ژنان له‌ شه‌ڕه‌ چه‌كدراییه‌كان و ئاواته‌كانی ئاینده‌یاندا. ‌ 

سكرتێری گشتی ده‌ستخۆشی له‌ رێككه‌وتنی نێوان حكومه‌تی عیراق و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بۆ هه‌موو پرسه‌كانی په‌یوه‌ست به‌ بودجه‌ و هه‌نارده‌كردنی نه‌وته‌وه‌. 

به‌غدا، ١٤ی تشرینی دووه‌می ٢٠١٤:- نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق نیكولای ملادینۆڤ ده‌ستخۆشی له‌ رێككه‌وتنی نێوان هه‌ولێر و به‌غداد ده‌كات سه‌باره‌ت به‌ بودجه‌ كه‌ دوێنی له‌ نێوان حكومه‌تی عیراق و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا ئه‌نجامدرا. 

 (هەولێر، ٤ی نۆڤێمبەر ٢٠١٤): نەتەوە یەکگرتووەکان بانگەشە دەکات بۆ ١٧٣.١ ملیۆن دۆلاری ئەمەریکی بۆ دەستنیشانکردنی پێویستیە بەپەلەکانی ١.٢٦ ملیۆن خەڵك لەسەرتاسەری عێراق کە پێویستیان بە هاوکاری هەیە بۆ وەرزی زستان. 

به‌غدا،١ی تشرینی دووه‌م ٢٠١٤- به‌ پێی ئه‌و ئاماره‌ی ئه‌مڕۆ نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ هاریكاریكردنی عیراق(یونامی) بڵاوی كردۆته‌وه‌،  له‌ ده‌ره‌نجامی ئه‌و كرده‌وه‌ توندوتیژیی و تیرۆرستیانه‌ی له‌ مانگی تشرینی یه‌كه‌می رابردوودا دا روویانداوه‌، به‌لایه‌نی كه‌م ١٢٧٣كه‌س كوژران و ٢٠١٠ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.  

© 2020 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.