Super User

Super User

بەغدا، عیراق، ٤ی حوزەیرانی 2019- بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی ڕەمەزان، خاتوو جینین هێنیس-پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق گەرمترین پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی گشت عیراقییەکان و بەتایبەتی موسوڵمانەکان کرد و هیوای جەژنێکی پڕ ئاشتی و خۆشگوزەرانی بۆ خواستن.

بەغدا ، عێراق، ٢٨ ی ئایاری ٢٠١٩ – وەزارەتی بازرگانی بە پشتگیری ڕێکخراوی خۆراکی جیهانی ، یەکەمین سیستەمی دابەشکردنی ئەلیکترۆنی دەستپێکرد. دوای ساڵانێک لە سیستەمی دابەشکردنی خۆراک بە شێوەی کاغەز ودەستی بە تێچوونەکی دارایی لە ڕادە بەدەر، ئەمڕۆ ‌هاوڵاتیانی عێراقی دەتوانن بەشە خۆراکی خۆیان ، کە حکومەت بۆیان دابین دەکات ، لە ڕێگای پسوولەیەکی بایۆمەتری زیرەک و پارێزراو وەرگرن .

نووسینگەی مافەکانی مرۆڤ سەر بە یونامی خوولێکی ڕاهێنانی دەربارەی مافە نیشتمانی و نێودەوڵەتییەکانی دادگاییکردنی دادپەروەرانە ڕێکخست

کەرکوک، عێراق، ٢٨ ئایاری 2019 – رۆژی 27ی ئایاری 2019 نووسینگەی مافەکانی مرۆڤ سەر بە نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاری عێراق (یونامی) و لقی کەرکوکی سەندیکای پاریزەرانی عێراق بە هاوبەشی خوولێکی ڕاهێنانیان دەربارەی" تێگەیشتن لە مسۆگەرکردنی مافە نیشتمانی و نێودەوڵەتییەکانی دادگاییکردنی دادپەروەرانە" ڕیکخست . حەوت پارێزەر کە یەکێکیان ئافرەت بوو لە ڕاهێنانەکە بەشدار بوون و ، گفتوگۆیەکی کارلێکراویش دوای ڕاهێنانەکە کرا. ئەم ڕاهێنانە دووەمە لە زنجیرەیەک خوولی ڕاهێنان کە ئەمساڵ بۆ ئەندامانی سەندیکای پاریزەرانی عێراق لە کەرکوک ڕێکدەخرێت.

کەرکوک، عیراق ، 28 ئایار 2019 - رۆژی 22 ی ئایار ، شاندنێکی پشکنینی یونیسکۆ سەردانی قەڵای کەرکوکی کرد و ئامادەیی خۆی نیشاندا بۆ پشتیگیریکردنی حکومەتی عێراق بۆ نۆژەنکردنەوە و چاکردنەوەی ئەو شوێنەوارە وەکو هێمایەک بۆ هەلسانەوە.

نۆژەنکردنەوە و چاکردنەوەی  قەڵای کەرکوک هێمایەکە بۆ بوژاندنەوە و هەستانەوەی پارێزگاکە لە دوای کۆتایهێنانی ململانێ 

هه‌ولێر – ئه‌مڕۆ ، ٢٢ مایس، ١٣٢ ئه‌ندام له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزدی له‌ عێراق فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وله‌تی هه‌ولێریان به‌ره‌و فڕۆكه‌خانه‌ی تولوس، فه‌ره‌نسا، به‌ جێ هێشت. ئه‌مه‌ تازه‌ترین هه‌وڵی نیشته‌جێكردنه‌وه‌ی ڕێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی كۆچه‌، له‌ چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی وه‌رگرتنی مرۆیی سه‌رۆك ماكرۆن.

شاری تكریت، سه‌لاحه‌دین، قه‌ڵای كه‌لتور و هونه‌ر، ٨ی ئایار: - نوسینگه‌ی مافی مرۆڤی یونامی له‌ تكریت ئاهه‌نگی به‌ ئه‌نجامدانی فیستیڤاڵی فیلمی مافی مرۆڤ و كه‌مینه‌كان گێڕا كه‌ تێیدا ٤٥ كه‌س، به‌ گرتنه‌خۆی به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی تكریت و نوێنه‌رانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ئه‌نجومه‌نی پارێزگا و پۆلیسی كۆمه‌ڵگایی تكریت و به‌شی پۆلیسی پاراستنی خێزان و منداڵان و رێكخراوه‌ ناحكومییه‌كان و مامۆستایانی زانكۆی تكریت و چالاكوانانی مافه‌كانی ژنان و رۆژنامه‌نووسان و داكۆكیكارانی مافه‌كانی مرۆڤ و ئه‌كته‌ر و ژه‌نیار و فیلمسازان، به‌شداربوون.

فیستیڤاڵه‌كه‌ بووه‌ مایه‌ی تاوتوێی گه‌رموگوڕ سه‌باره‌ت به‌ پرسه‌كانی مافه‌كانی مرۆڤ كه‌ بریتی بوون له‌ پرسه‌كانی وه‌ك بێسه‌روشوێنكردنی زۆره‌ملێیانه‌‌ و به‌شوودانی به‌زۆر و به‌شوودانی پێشوه‌خت و كاركردنی منداڵ و ده‌رۆزه‌كردن و شوناس و دۆخی خێزانه‌ ئاواره‌كان و جیاكاریی دژی كه‌مینه‌كان و توندوتیژی دژی ژنان و منداڵان و كاریگه‌ریی نه‌رێنیی گه‌نده‌ڵی له‌سه‌ر مافه‌كانی مرۆڤ. جارێكی تر، به‌گوێره‌ی ده‌نگدانی ئاماده‌بووان به‌هێزترین فیلم كه‌ به‌ پله‌ی یه‌كه‌م هات هه‌ر ساندرێللا بوو (له‌سه‌ر هه‌ژاری و هه‌تیوبوون به‌هۆی شه‌ڕه‌وه‌) و فیلمی "ره‌نگه‌كانیش" به‌‌ پله‌ی دووه‌م (جیاكاری دژی كه‌مینه‌كان). شایانی باسه‌، فیلمه‌كانی "دیدی ره‌ش" (گه‌نده‌ڵی) و "ده‌رفه‌تم بده‌یه‌" ش ده‌نگی باشیان هێنا.

وێنه‌: حارس ئه‌لعوبه‌یدی/ نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی یونامی

گاله‌ری وێنه‌كان

نوسینگه‌ی مافی مرۆڤی یونامی فیستیڤاڵی فیلمی مافه‌كانی مرۆڤ و كه‌مینه‌كان له‌ تكریت ئه‌نجام ده‌دات

پەڕەى 14 لەکۆى 140 پەڕەدا
© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.