Super User

Super User

 هه‌ولێر، هه‌رێمی كوردستانی عیراق ، ٨ی ته‌موزی ٢٠١٤-  تیمێك له‌ شاره‌زایانی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانیی یاوه‌ری د. جاكلین بادكۆكی جێگری نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی و هه‌ماهه‌نگیكاری مرۆیی بوون له‌ سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ چادرگه‌ی گه‌رماوه‌ ، كه‌ له‌م نزیكانه‌دا دروستكراوه‌ بۆ داڵده‌دانی زیاتر له‌ ٢٠٠ خێزانی ئاواره‌ی نێۆخۆیی كه‌ له‌ ترسی شه‌ڕ و پێكدادان له‌ شاری موسڵه‌وه‌ رایان كردووه‌.

هه‌ولێر ،  ٨ی ته‌موزی ٢٠١٤ ، تیمێك له‌  شاره‌زایانی ته‌ندروستی  گشتی سه‌ر به‌ رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانیی  به‌ رابه‌رایه‌تی دكتۆر سه‌ید جه‌عفه‌ر حوسه‌ینی نوێنه‌ری رێكخراوه‌كه‌ له‌ عیراق ، له‌ سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌ سه‌ردانی چادرگه‌ی به‌حركه‌ی ئاواره‌ نێوخۆییه‌كانی كرد . ئامانج له‌ سه‌ردانه‌كه‌ ده‌ستنیشانكردنی پێداویستییه‌ ته‌ندروستییه‌كانی دانیشتوانی چادرگه‌كه‌ بوو وێڕای چۆنیه‌تی پشتگیری كردنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی هه‌ولێر له‌ بواری گه‌یشتنی ئه‌م ئاوارانه‌ به‌ خزمه‌تگوزارییه‌ ته‌ندروستییه‌كان.

یەک شەممە, 24 ئاب 2014 03:00

خۆپیشاندانی کەمپینی YES

لەگەڵ بەرزبوونەوەی ئاستی توندوتیژی لە عیراق و سوریای هاوسێی بە دەیان هەزار خەڵکی ئاوارەبوو ڕوویان لە پارێزگای دهۆک کردووە. ڕێکخراوی UNFPA بەدرێژایی ڕۆژ کاردەکات بۆ بەهانەوەهاتنی ئاوارە سووریەکان و هاوڵاتیە عیراقیە دەربەدەربووەکان لەو ناوچەیە.

به‌غداد، ١٠ی ئابی ٢٠١٤:- ئه‌مڕۆ نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق نیكولای ملادینۆڤ وتی "له‌ ئه‌نجامی شه‌ڕی نێوان داعش (ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عیراق و شام ) و پێشمه‌رگه‌ له‌ باكوری عیراق سه‌دان هه‌زار به‌هۆی جێهێشتین ماڵوحاڵیانه‌وه‌ له‌ ره‌وشێكی زۆر دژواردان و پێویستیشیان به‌ یارمه‌تی رزگاركه‌ری به‌په‌له‌ هه‌له‌یه‌".   

به‌غداد و هه‌ولێر/عیراق/١٩ی ئابی ٢٠١٤:- ئه‌مڕۆ له‌ دوو یادكردنه‌وه‌دا له‌ باره‌گای نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ هه‌ولێر و به‌غداد ئاژانسه‌كانی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عیراق  یادی "رۆژی جیهانیی مرۆیی"یان كرده‌وه‌. 

© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.