Super User

Super User

سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان زۆر به‌ توندی ئه‌و چه‌وساندنه‌وه‌ داڕێژراوه‌ شه‌رمه‌زار ده‌كات كه‌ له‌لایه‌ن داعش (ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عیراق و شام ) وگرووپه‌ چه‌كداره‌ وابه‌سته‌كانیه‌وه‌ ‌ دژی كه‌مینه‌كانی عیراق پیاده‌ ده‌كرێت. جه‌نابی سكرتێر زیاتر به‌و راپۆرتانه‌‌ نیگه‌ران بووه‌ كه‌ باس له‌ هه‌ڕه‌شه‌ی‌ دوا هۆشداری ده‌كه‌ن دژی خه‌ڵكی مه‌سیحی له‌ موسڵ و ناوچه‌كانی تری ژێرده‌سه‌ڵاتی داعش له‌ پارچه‌كانی تری عیراقدا به‌تایبه‌تیش له‌ شاری موسڵ به‌وه‌ی یان ئیسلام بن و یان باج بده‌ن و یانیش شاره‌كه‌ جێبهێڵن . هه‌روه‌ها له‌هه‌مانكاتدا راپۆرته‌كان باس له‌ شێوازێكی قێزه‌ونی چه‌وسانه‌وه‌ی تریش ده‌كه‌ن له‌ ئه‌نجامدانی كاری رفاندن و كوشتن و له‌ناوبردنی كه‌لوپه‌لی خه‌ڵكی یه‌زیدی و توركمان و شه‌به‌ك له‌ موسڵ.

به‌غداد، ١٢ی ته‌موزی ٢٠١٤:- سه‌باره‌ت به‌ بارۆدۆخی عیراق ئه‌مڕۆ له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق نیكۆلای ملادینۆڤ وتی "من داوا له‌گشت ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كان ده‌كه‌م بۆ ئاماده‌بوونیان له‌ كۆبوونه‌وه‌ی داهاتوو بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی تازه‌ی په‌رله‌مان و له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌ مه‌ترسییه‌كانی پێكنه‌هێنانی حكومه‌تی تازه‌ وڵات به‌ره‌ و پشێوی و دژواری ده‌بات. ئه‌م بارودۆخه‌ ته‌نها له‌ به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وانه‌یه‌ كه‌ خوازیاری دابه‌شكردنی خه‌ڵكی عیراق و له‌باربردنی هه‌لی ئاشتی و خۆشگوزه‌رانین" 

به‌غداد،١٥ی ته‌موزی ٢٠١٤:- نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق نیكۆلای ملادینۆڤ پیرۆزبایی خۆی ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ده‌كات به‌ بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی به‌ڕێز د. سه‌لیم جبوری  وه‌ك سه‌رۆكی تازه‌ و به‌ڕێزان د. حه‌یده‌ر ئه‌لعه‌بادی و ئارام موحه‌ممه‌دیش وه‌ك جێگرانی یه‌كه‌م و دووه‌م.  

"جارنامه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ-ئه‌م ئامڕازه‌ گه‌وه‌ره‌ و كاریگه‌ره‌-له‌و چه‌مكه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ی گرتووه‌ كه‌ ته‌نها له‌ رێگه‌ی گه‌شه‌پێدان و  پاراستنی مافه‌كانی مرۆڤییه‌ بنچینه‌ییه‌كان و ئازادی تاكه‌كانه‌وه‌ خۆشگوزه‌رانی و دادوه‌ری و ئاشتی جیهانی ده‌سته‌به‌ر ده‌بێت." 

پەڕەى 137 لەکۆى 137 پەڕەدا
© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.