Super User

Super User

به‌غداد، ١١ی ئابی ٢٠١٤:-  ئه‌مڕۆ نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق نیكۆلای ملادینۆڤ و نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ توندوتیژی سێكسی له‌كاتی شه‌ڕدا، خاتو زه‌ینه‌ب هاوا بانگورا وتیان "ئێمه‌ زۆر زۆر نیگه‌رانین سه‌باره‌ت به‌و راپۆرتانه‌ی كه‌ باس له‌ توندوتیژی ده‌كه‌ن، به‌ ئی سێكیشه‌وه‌ ، دژی ژنان و كچان و كوڕانی كه‌مینه‌كانی عیراق ". 

به‌غداد، ١٠ی ئابی ٢٠١٤:- ئه‌مڕۆ سه‌باره‌ت به‌ لێشاوی ئاواره‌بوونی ئه‌م شه‌ڕانه‌ی دوایی،‌ نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق نیكولای ملادینۆڤ وتی "له‌ ئه‌نجامی شه‌ڕ و پێكدادان له‌ نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و تیرۆریستانی داعش  (ده‌وه‌ڵه‌تی ئیسلامی له‌ عیراق و شام) له‌ باكوری عیراق، سه‌دان هه‌زار خه‌ڵك تووشی ئاواره‌یی و ده‌ربه‌ده‌ری بوون و پێویستیشیان  به‌ یارمه‌تیی به‌په‌له‌ هیه‌‌".  

یەک شەممە, 17 ئاب 2014 13:57

خۆپیشاندان له‌ هه‌ولێر

یەک شەممە, 17 ئاب 2014 11:29

هه‌ڵمه‌تی كوتانی ئیفلیجی

به‌غداد، ١٤ی ئابی ٢٠١٤:- ئه‌مڕۆ نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق نیكۆلای ملادینۆڤ ده‌ستخۆشی له‌ بڕیاره‌كه‌ی نوری مالیكی كرد بۆ پشتگیریكردنی له‌ بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆك كۆمار فوئاد مه‌عسوم له‌ ده‌ستنیشانكردنی د. حه‌یده‌ر ئه‌لعه‌بادی بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی تازه‌. 

نیۆیۆرك  ١٤ی ئابی ٢٠١٤ : سكرتێری گشتی  ده‌ستخۆشی له‌ بڕیاره‌كه‌ی نوری مالیكی سه‌ره‌ك وه‌زیرانی عیراق ده‌كات به‌ كێشانه‌وه‌ی خۆپاڵاوتنی وپشتگیریكردنی له‌ د. حه‌یده‌ر ئه‌لعه‌بادی وه‌ك جێگره‌وه‌یه‌ك. له‌ راستیدا، ئه‌م‌ بڕیاره‌‌ گوڕوتینێكی تر به‌ پرۆسه‌ی پێكهیانانی حكومه‌ت ده‌دات به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتییانه‌ له‌چوارچێوه‌ی كاتی ده‌ستوریدا. راگه‌یاندنه‌كه‌ دان به‌وه‌شدا ده‌نێت كه‌ ئه‌م بڕیاره‌ نیشانده‌ری  پابه‌ندیی مالیكی یه‌ بۆ راده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات به‌ شێوه‌یه‌كی ئاشتییانه‌ و رێكوپێك له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندی وڵاتدا. 

به‌گوێره‌ی مه‌زه‌نده‌كان، ١.٢ ملیۆن عیراقی له‌ ئه‌نجامی ئه‌و توندوتیژییانه‌ی كه‌ له‌ سه‌ره‌تای ئه‌م ساڵه‌وه‌ به‌رۆكی وڵاتیان گرتووه‌ تووشی ده‌ربه‌رده‌ی بوون. 

له‌سه‌ره‌تای مانگی حوزه‌یرانیشه‌وه‌، حكومه‌تی سعودیه‌ رایگه‌یاند كه‌ ٥٠٠ ملیۆن دولاری ئه‌مریكی به‌خشیوه‌ته‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان و رێكخراوه‌ مرۆییه‌كانی تر بۆ به‌هاناوه‌چۆنی ئه‌م قه‌یرانه‌.    

چوار شەممە, 13 ئاب 2014 10:10

ڤیدیۆ چیرۆكی عیراق و سوریا

ڤیدیۆ چیرۆكی عیراق و سوریا

© 2020 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.