نه‌جه‌ف، عیراق، ١٥ی ته‌موزی ٢٠١٩: - له‌ژێر سه‌رناوی "گه‌نجانی عیراق: پێشه‌نگانی گفتوگۆ و ئارامی" ، سهكۆیكارێكی ٣ رۆژه‌یی لە ڕۆژانی ١١-١٣ی ئەم مانگە لە پارێزگای نەجەف ڕێکخرا . ئه‌مه‌ش پینجەمین سەکۆیکار بوو له‌و زنجیرهیەی له‌لایه‌ن یونامییه‌وه و به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ "لێژنه‌ی پێكه‌وه‌ژیان و ئاشتیی كۆمه‌ڵگایی سه‌ر به نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران" و رێكخرای ئه‌مه‌لی عێراقییه‌وه له‌سه‌رتاسه‌ری عێراق به درێژایی ساڵی ٢٠١٩ ڕێکدەخرێت.
له‌لایه‌ن سندوقی هاریكاری هه‌رێمی سه‌ر به یه‌كیتی ئه‌وروپاوه كۆمه‌ك ده‌كرێت
لێژنه‌ی داكۆكیكاری به‌رنامه‌ی HEADWAY
بره‌و به‌و چاڵاكیانه ده‌دات كه ده‌بنه هۆی به‌رزكردنه‌وه‌ی توانای به‌رگری ئه‌و كۆمه‌ڵگایانه‌ی له‌مه‌ترسیدان (دۆخیان ناسكه) له عێراقدا
کوت، پارێزگای واسیت ، ٣ی تەموزی ٢٠١٩ - نووسینگەی مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان فیستیڤاڵی کورتە فیلمی دەربارەی کەمینەکان و مافەکانی مرۆڤی لە عێراق ڕێکخست. کە تیایدا 50 کەس بەشداربوون (سێیانیان ئافرەت بوون ) و بریتی بوون لە نوێنەرانی کەمینەکان لە کوردە فەیلیەکان و بەڕەچەڵەک ئەفریکاییەکان و چالاکانی مافەکانی مرۆڤ و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی و ڕۆژنامەوانان و پێشنوێژانی سونی مەزهەب و خۆبەخشانی گەنج و لقی واسیتی کۆمسیۆنی باڵای مەفەکانی مرۆڤی عێراق و پۆلیس و ئەنجومەنی پارێزگا و لێژنەی ئاشتەوایی پێکەوەژیانی ئاشتییانەی ئەنجومەنی وەزیران و دوو ئافرەتی لۆکا‌ڵی ئەندام لە ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی و ئەنجومەنی قەزای زرباتیە.
هه‌ولێر، هه‌رێمی كوردستان، عیراق، ٨ی ته‌موزی ٢٠١٩:- ئه‌مڕۆ نوسینگه‌ی هه‌رێمیی یونامی له هه‌ولێر به‌رنامه‌یه‌كی كارئاشنایی یه‌ك مانگی بۆ ١٤ قوتابی (٩ كچ و ٥ كوڕ) له زانكۆی تیشك و كوردستان-هه‌ولێر راگه‌یاند و ریكاردۆ رۆدریكوزی به‌رپرسی نوسینگهكهش وێڕای به‌خێر هێنانی قوتابیان باسی له ڕۆلی یونامی و به‌رنامه‌كه‌ی بۆ كردن.
ره‌مادی، ٧ی ته‌موزی ٢٠١٩:- له سهكۆیكارێكی ٣ رۆژهییدا له نێوان ٤ تا ٦ی ئه‌م مانگه‌دا له شاری رهمادیی پارێزگای ئه‌نبار، ٢٧ گه‌نجی عیراقی له ژن و پیاو له سه‌رتاسه‌ری پارێزگایهكهدا تاوتوێی ئه‌وه‌یان كرد كه چۆن گه‌نج بتوانێت رۆڵی خۆی له ئاوڕدانه‌وه له‌و ئاڵنگارییانه‌ی كه روبه‌رووی كۆمه‌ڵگاكانیان ده‌بنه‌وه ببینێت. ئه‌مه‌ش چواره‌م بوو له‌و زنجیره سهكۆیكارانهی كه له‌ژێر سه‌رناوی "گه‌نجانی عیراق: پێشه‌نگانی گفتوگۆ و ئارامی"دا و له‌لایه‌ن یونامییه‌وه و به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ "لێژنه‌ی پێكه‌وه‌ژیان و ئاشتیی كۆمه‌ڵگایی سه‌ر به نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران" و رێكخرای ئه‌مه‌لی عیراقییه‌وه له‌سه‌رتاسه‌ری عیراق به درێژایی ساڵی ٢٠١٩ ئه‌نجام ده‌درێن.