Super User

Super User

پێنج شەممە, 24 تشرینی یەکەم 2019 20:12

زیاد بوونی ژمارەی پەنابەرانی سوری لە عێراق

دهۆک ، ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ خاتوو جێنین هێنیس-پلاسخارت نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق دوێنێ چوارشەممە ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ سەردانی کەمپی بەردەڕەشی کرد. ئەم کەمپە دەکەوێتە سنووری پارێزگای دهۆک و دووبارە دەرگاکانی کردۆتەوە بۆ میوانداریکردنی ئەو پەنەبارانەی لەسوریاوە دێن.

خاتوو جێنین هێنیس-پلاسخارت نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق سەردانی کەمپی بەردەڕەشی کرد لە شاری دهۆک

خاتوو جێنین هێنیس-پلاسخارت نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق سەردانی خوێندنگاکانی (ئایەتوڵا حوسەین سەدڕ)ی بۆ نابیستان و نابینایان کرد

بەغدا ، ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ – ڕاپۆرتێکی تایبەت لە لایەن نووسینگەی مافەکانی مرۆڤی سەر بە یونامی بە پوختی نیگەرانییە سەرەکییەکانی پەیوەست بە مافەکانی مرۆڤ لە خۆپێشاندانەکانی عێراق لە ماوەی نێوان ١-٩ ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ دەخاتە ڕوو . ئەو دەرەنجامە کاتییەی نێردەکە پێیگەیشتووە ئاماژە بەوە دەکات کە لەوانەیە پێشێلکاریی مەترسیدار کرا بێتە سەر مافەکانی مرۆڤ لە کاتی خۆپێشاندانەکانی ئەمدواییە. ڕاپۆرتەکە کۆمەڵێک پێشنیازی تێدایە و داوا لە دەسەڵاتدارانی عێراقیش دەکات ڕێوشوێنی تۆکمە بگرنە بەر بۆ ڕێگرتن لە توندوتیژیی و هێشتنەوەی ئاشتییانەی خۆپیشاندانەکان لە ئایندەدا.

بەغدا، 21 ی تشرینی یەکەمی 2019 - ئەمڕۆ ، خاتوو جینین هێنیس – پلاسخارت نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق پێشوازی کرد لە خاتوو ئێرنا سۆلبێرگی سەرۆک وەزیرانی شانشینی نەرویج ، کە لە سەردانێکی فەرمییە بۆ کۆماری عێراق.

بە دەرکەوتنی تروسکاییەك لەنێو ئابوریی پڕ کێشمەكێشی هەرێمی کوردستانی عێراق و لەگەڵ هاوکارییەکانی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدانی پیشەسازی (UNIDO)، هەرێم بەرزبوونەوەیەك لە رێژەی خاوەنکارانی ئافرەت و پەنابەران بەخۆیەوە دەبینێت.

پارێزگای دهۆک- لە شەوی شەممە ١٢/١٠ نزیکەی ٢٠٠ کووردی سوریا لە سنوور پەڕینەوە بۆ ناوهەرێمی کوردستانی عێراق تا لە بۆردومانەکان لە باکووری خۆرهەڵاتی سوریا ڕزگاربن. خێزانەکان بە شێوەی نایاسایی لە خاڵەسنووریەکان هاتنە ناو هەرێم لە گوندەکانی مەساکە و سەحێلا.

ڕۆژی ١٠ تشرینی یەکەم هەموو ساڵێك بە ڕۆژی جیهانی تەندروستی دەررونی دانراوە بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی ووشیاری کێشەکانی تەندرووستی دەروونی لە جیهاندا و بەهێزکردنی هەوڵەکان بۆ پشتگیری کردنی کامەرانی دەروونی. ئەم سال سەرنج خراوەتە سەر رێگە گرتنە لە خۆکوشتن.

سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نزیکەوە ئاگاداری پەرەسەندنەکانی عیراقە. بەڕێزیان داوای دیالۆگ لەنێوان حکومەت و خۆپیشاندەران دەکات وەک هەنگاوێکی خێرا بەرەو هێمنکردنەوەی بارودۆخەکە و دووبارەشی دەکاتەوە کە ئازادی ڕادەربڕین و گردبوونەوەی ئاشتییانە لە مافە بنچینەییەکان کە دەبێ ڕیزیان لێبگیرێت.

بەغدا، ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩- خاتو جینین هێنیس-پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عیراق، دەستخۆشی لە لێدوانەکەی دوێنێ شەوی سەرۆک وەزیران عادل عەبدولهەمدی دەکات و جەخت لەسەر پێویستیی یەکڕیزی و دیالۆگ و کارکردن دەکاتەوە.

پەڕەى 2 لەکۆى 139 پەڕەدا