Super User

Super User

بەغدا – نا سەقامگیری و نەبوونی ئاسایش کە دروست بووە بەهۆی ئەو ناکۆکیانەی کە چەند ساڵانێك هەبوو لەسەر تاسەری عێراق، بووە هۆی هەڵکشانی تاوانی بازرگانی کردن بە مرۆڤ کە هەڕەشەیەکی جێگیرو راستەقینە پێك دەهێنێت بۆ سەر کۆمەڵگا. بازرگانی کردن روودەدات لەکاتی ئاشتی دا، وە بەرز دەبێتەوە لەکاتی وە لە پاشی تەنکگژەکان دا. لە عێراق، نزیکی ١.٦ ملیۆن کەس تا ئێستا ئاوارەن، وە بەپێی پلانی وەڵامدانەوەی مرۆیی ٢٠١٩، نزیکەی ٦.٧ ملیۆن کەس تا ئێستا پێویستیان بە یارمەتی مرۆییە. زۆر لە تاکە کەسەکان وەهەروەها کۆمەڵگاکان تووشی بازرگانی بە مروڤ وە قاچاخچی کۆچبەران دەبن. ئەم مەترسیانە کاریگەری هەیە لەسەر کۆمەڵگاکان کە كاريان تێ كرا بەهۆی ناكۆكيەكانی لەگەڵ داعش، وەهەروەها کۆچبەران ئەوی بازرگانیان پێ کراوە بۆ عێراق یاخود لە بارودۆخێکی نایاسایی داینە.

بەغدا، ١ی ئابی ٢٠١٩- وەزارەتی پلاندانان و نەتەوە یەکگرتووەکان ئەمڕۆ یاداشتێکی لێکتێگەیشتنیان واژۆکرد بۆ دامەزراندنی سندوقی دووبارە بنیادنانەوە و دڵنیایی هەڵسانەوەی عیراق بۆ پشتگیریکردنی پلانی حکومەت بۆ هەڵسانەوە و پەرەپێدان.

بەغدا، ١ی ئابی ٢٠١٩ – بە ئاماژەدان بە ئاهو ناڵینی ئێزیدییەکان لە پێنجەمین ساڵیادی هێرشەکەی داعش بۆ سەر شەنگال ، جەنین هێنیس پلاسخارت نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق نیگەرانی خۆی لە هەمبەر ئەو شکستەی ئێستا دەربڕی کە نەتوانراوە سەقامگیریی لە ناوچەکە بەرپا بکرێ و ئەوەشی دووپات کردەوە کە سەقامگیریی بابەتێکی یەکلایی کەرەوە و گرنگە بۆ کۆمەڵگەی کۆستکەوتوو بۆ ئەوەی بگەڕینەوە سەر زێدی خۆیان و دووبارە ژیان دەستپێبکەنەوە ، و داواشی لە بەغداو هەولێر کرد کە چارەسەری خێرا بدۆزنەوە و پێداویستیییەکانی خەڵکی تیایدا سەر لیست بێت .

کوت، عیراق، ٢٨ی ته‌موزی ٢٠١٩- لە میانەی سه‌كۆیكارێكی ٣ رۆژه‌یی لە ڕۆژانی ٢٥ تا ٢٧ی ئەم مانگە کە لە شاری کوت پارێزگای واسیت ڕێکخرا گروپێکی ٢٧ کەسی لە ئافرەت و پیاوانی عیراقی لە سەرانسەری پارێزگاکە ڕۆڵی گەنجانیان لە چارەسەرکردنی کێشەکانی ڕووبەڕووی کۆمەڵگەکەیان دەبیتەوە تاوتوێیکرد. ئه‌مه‌ش شەشەمین سەکۆیکاربوو له‌و زنجیره‌ سەکۆیکارەی له‌ژێر سه‌رناوی "گه‌نجانی عیراق: پێشه‌نگانی گفتوگۆ و ئارامی" له‌لایه‌ن یونامییه‌وه‌ و به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ "لێژنه‌ی پێكه‌وه‌ژیان و ئاشتیی كۆمه‌ڵگەیی سه‌ر به‌ نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران" و رێكخراوی ئه‌مه‌لی عێراقییه‌وه‌ له‌سه‌رتاسه‌ری عێراق به‌ درێژایی ساڵی ٢٠١٩ ڕێکدەخرێت.

به‌سڕه‌، ئوتێلی نێوده‌وڵه‌تیی به‌سڕه‌، ١٧ ی ته‌موزی ٢٠١٩: - نوسینگه‌ی مافه‌كانی مرۆڤی یونامی به‌ هاوكاریی ته‌لاری هونه‌ر و كه‌لتوری وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان فیستیڤاڵی كورته‌ فیلمی ٣*٣ی سه‌باره‌ت به‌ كه‌مینه ‌نه‌ته‌وه‌كان و مافه‌كانی مرۆڤ له‌ عیراق به‌ به‌شداریی ٥٦ ژنی به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك ئه‌فریقی و سابیئه‌و و كریستان و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و داكۆكیكارانی مافه‌كانی مرۆڤ و هونه‌رمه‌ندان و رۆماننوسان و راگه‌یاندن و خاوه‌ن پێداویسته‌ تایبه‌ته‌كان و كارمه‌ندانی نوسینگه‌ی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و وه‌رزشه‌وانان و گه‌نجان و ئه‌ندامانی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسان ئه‌نجامدا.

فیستیڤاڵی كورته‌ فیلم سه‌باره‌ت به‌ كه‌مینه‌نه‌ته‌وه‌كان و مافه‌كانی مرۆڤ له‌ به‌سڕه‌

ئه‌لقوش، ١٦ی ته‌موزی ٢٠١٩: - نوسینگه‌ی مافه‌كانی مرۆڤی یونامی فیستیڤاڵی كورته‌ فیلمی ٣*٣ی سه‌باره‌ت به‌ كه‌مینه‌نه‌ته‌وه‌كان و مافه‌كانی مرۆڤ له‌ عیراق به‌ به‌شداریی ٣٥ ئێزیدی و كریستان، كه‌ زۆربه‌یان ژن بوون، به‌تایبه‌تتریش له‌ قوتابیان و چالاكوانان و نوێنه‌رانی رێكخراوه‌كانی ژنان و رێكخراوه‌ ناحكومییه‌كان، له‌ مه‌ڵبه‌ندی گه‌نجانی شارۆچكه‌كه‌دا ئه‌نجامدا.

فیستیڤاڵی كورته‌ فیلمی ٣*٣ سه‌باره‌ت به‌ كه‌مینه‌ نه‌ته‌وه‌كان و مافه‌كانی مرۆڤ له‌ شارۆچكه‌ی ئه‌لقوش

پێنج شەممە, 18 تەمموز 2019 11:01

هەواڵنامەی مرۆیی عێراق حوزەیرانی ٢٠١٩

بەغدا، ١٧ی تەموزی ٢٠١٩- خاتوو جێنین هێنیس پلاسخارتی نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق ، بە توندی ئیدانەی کوشتنی دیپلۆماتیکی تورکی کرد لە هێرێشێکی چەکداری هەولێر لە هەرێمی کوردستانی عێراق ، کە تیایدا هاوڵاتییەکی تری مەدەنی عێراقیش کوژراو یەکێکی تریش بریندار بوو.

پەڕەى 8 لەکۆى 139 پەڕەدا