|
|
په‌یامی رێكخه‌ری مرۆیی بۆ عیراق كریستین ماكناب به‌بۆنه‌ی رۆژی جیهانیی مرۆیی
به‌غدا، ١٩ی ئابی ٢٠١٠ ئه‌مڕۆ ١٩ی ئابی ٢٠١٠ یادی رۆژی جیهانیی مرۆیی ده‌كه‌ینه‌وه. له مانگی كانونی یه‌كه‌می ٢٠٠٨ و له خولی شه‌ست و دووه‌مینی، كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بڕیاریدا ئه‌م رۆژه بكاته رۆژی یادكرنه‌وه‌ی ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی له‌ژێر كاریگه‌ریی كاره‌ساتی سروشتی و په‌تا و شه‌ڕدان، له‌پێناو رێزگرتن له كاری مرۆیی و ئه‌و ژن و پیاوانه‌ی ژیانی خۆیان ته‌رخانكردووه بۆ هاوكاریكردنی ئه‌و خه‌ڵكانه، ته‌نانه‌ت هه‌ندێ جار ژیانی خۆشیانیان بۆ ده‌خه‌نه مه‌ترسییه‌وه. له ساڵی ٢٠٠٣ه‌وه، عیراق ژینگه‌یه‌كی پڕ مه‌ترسی و نائارامه بۆ كاری فریاگوزاری و چالاكوانانی هاوكاریی مرۆیی. مه‌زه‌نده ده‌كرێت له نێوان ٢٠٠٣ تا ٢٠٠٧ دا ٩٤ چالاكوانانی مرۆیی گیانیان له‌ده‌ستدابێت و ٢٨٤یش لیندار بووبن له‌كاتی كاركردنیان له عیراقدا. ئه‌م ژماره‌یه كوژرانی ٢٢ كارمه‌ندی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و برینداربوونی زیاتر له ١٠٠ی تریش ده‌گرێته‌وه له ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ١٩ی ئابی ٢٠٠٣ له باره‌گای به‌غدای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له میوانخانه‌ی كه‌نال. درێژه‌ی هه‌واڵ >>
|
|
|
راپۆرتی هاوبه‌شی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و حكومه‌تی عیراق دان به‌وه‌دا داده‌نێت كه باشتركاركردن پێویسته به‌ره‌وه هێنانه‌دیی گه‌شه‌پێدان له عیراقدا
به‌غداد، ٥ی ئابی ٢٠١٠ــ له راپۆرتێكدا كه ئه‌مڕۆ بڵاوكرایه‌وه، حكومه‌تی عیراق و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان نمایشی ئه‌و پێشكه‌وتنه‌یان كرد كه چه‌ندان بواری گرتووه‌ته‌وه به‌ره‌و هێنانه‌دی هه‌ر هه‌شت "ئامانجه‌كانی گه‌شه‌پێدانی هه‌زاره" له عیراقدا و بواره‌كانیش بریتین له: كه‌مكردنه‌وه‌ی برسییه‌تی و مردنی منداڵ و ده‌سته‌به‌ركردنی یه‌كسانیی جێنده‌ری. به‌هه‌ر حاڵ، به‌ڵام هێشتاش له هه‌ندێك بواری گرنگی تری وه‌ك خستنه‌به‌رخۆێندنی سه‌ره‌تایی و بێكاری و به‌رده‌ستبوونی ئاوی خاوێن و خزمه‌ته‌كانی ئاوه‌ڕۆی ته‌ندروست گه‌شه‌كردنه‌كه خاوتره. حكومه‌تی عیراق و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رێككه‌وتن كه هه‌وڵه‌كانیان چڕ بكه‌نه‌وه له پێناو رووبه‌رووبونه‌وه‌ی ئه‌م پرسانه به هاتنی ساڵی ٢٠١٥ كه دواواده جیهانییه‌كه‌یه بۆ هێنانه‌دیی "ئامانجه‌كانی گه‌شه‌پێدانی هه‌زاره" له‌گه‌ڵ بایه‌خدانی تایبه‌ت به نه‌هێشتنی ئه‌و بۆشاییانه‌ی له نێوان ناوچه لادێیی و شارییه‌كاندا هه‌ن. درێژه‌ی هه‌واڵ >>
|
|
|
لێدوانی رۆژنامه‌گه‌ری
|
| نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشه تیرۆریستییه ده‌كات كه بنكه‌یه‌كی به‌سه‌ربازگرتنی سوپای كرده ئامانج 17/8/2010 | | به‌غداد، ١٧ی ئابی ٢٠١٠: نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ هاوكاریكردنی عیراق (یونامی) به توندی ئیدانه‌ی هێرشه تیرۆریستییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌كات كه كرایه سه‌ر بنكه‌یه‌كی به‌سه‌ربازگرتنی سوپا له به‌غداد و بووه مایه‌ی ده‌یان قوربانی له سه‌ربازی نوێی سوپا و زیاتر له سه‌د برینداری تریش. درێژه‌ی هه‌واڵ >> | | | جێگری نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق زۆر خه‌مباره به تێكشكانه تراجیدییه‌كه‌ی پاسه‌كه‌ی ئه‌رده‌ن 1/8/2010 | | ٣١ی ته‌مموزی ٢٠١٠، به‌غدا ــ جێگری نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق خاتوو كریستین ماكناب زۆر خه‌مباره به تێكشكانی پاسێك له ئه‌رده‌ن له ٢٩ی ته‌مووز كه تێیدا سێ به‌رپرسی عیراقی و دوو قۆنته‌راتچیی به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌ره‌پێدان (UNDP) گیانیان له‌ده‌ستدا. ئه‌وان له‌گه‌ڵ ده‌یان كه‌سی تردا له به‌شدارانی راهێنانێكی به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌ره‌پێدان بوون سه‌باره‌ت به فه‌رمانڕه‌وایی دیموكراسی. ژماره‌یه‌ك سه‌رنشینی تریش له‌و رووداوه بریندار بوون و ئێستا له ئه‌رده‌ن چاره‌سه‌ر ده‌كرێن. درێژه‌ی هه‌واڵ >> | |
|
|
پێشانگای وێنه
 |
|