| نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عیراق به‌تواناكردنی ژنان به سه‌رلیستی كارنامه‌ی خۆی ده‌هێڵێته‌وه 8/3/2010 |
| به‌غداد، ٨ی ئاداری ٢٠١٠: له رۆژی جیهانیی ژناندا نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئاد مێلكه‌رت پیرۆزبایی خۆی ئاراسته‌ی ژنانی عیراق كرد بۆ ئه‌و به‌شدارییه‌ی فراوانه‌یان له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ٧ی ئاداردا كه تێیدا ١٨١٣ پاڵێوراوی ئافره‌ت به نوێنه‌رایه‌تیی ١٢ هاوپه‌یمانی و ١٦٥ قه‌واره‌ی سیاسی كه‌وتنه پێشبڕكێ له‌سه‌ر ٨٢ كورسیی ژنان. درێژه‌ی هه‌واڵ >> |
|
| به‌یاننامه‌یه‌ك له نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق ئاد مێلكه‌رت به بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی نیشتمانیی عیراقییه‌وه 8/3/2010 |
| به‌غداد، ٨ی ئاداری ٢٠١٠ - من پیرۆزبایی له‌و زیاتر له ١٢ملیۆن عیراقییه ده‌كه‌م كه هه‌ندێكیشیان له به‌رامبه‌ر نائارامیدا پێیان به جه‌رگی خۆیانه‌وه نا و به‌ره‌و ده‌نگدان چوون له‌پێناو ئاینده‌یه‌كی باشتر و به‌مه‌ش هه‌ڵبژاردنیان كرده رۆژێكی مێژوویی. ئه‌و رێژه‌ی به‌شداربوونه‌ش له سه‌ره‌وه‌ی پێشبینییه‌كانی زۆر لایه‌ن بوو. درێژه‌ی هه‌واڵ >> |
|