چوار شەممە, 17 ئازار 2021 10:04

یاریکردن بە تۆپ لە جیهانی کۆڤید-١٩ : ژیما ، ئەکادیمیایەکی عێراقی بۆ تۆپی سەبەتە ، یاریزانانی کچ و ژنانی پێشەنگ پیدەگەیەنێت

– وینەکانی یاری تیمی ئەکادیمیای ژیما لە دەربەندیخان – وینەکانی یاری تیمی ئەکادیمیای ژیما لە دەربەندیخان تیپی ژیما ژێر ١٤ ساڵی

نووسینی سیليا ثۆمبسۆن / نووسینگەی راگەیاندنی یونامی

هەولیر، ٨ی ئاداری ٢٠٢١- ڕێکخراوێکی سڤیل ئامانجی برەودانە بە وەرزشەکان لە هەرێمی کوردستان و تۆپی سەبەتەش وەکو ئامرازێک بەکاردەهینێت بۆ ئامادەکردنی کچان بۆ ڕۆڵەکانی سەرکردایەتیکردن ، پەتای کۆرۆناش نایانوەستێنێ.

 

-بونیاتنانی کۆمەڵگایەکی یەکسان لە ڕێگای وەرزشەوە-

ئەم جۆرە پڕۆژانە لەگەڵ دروشمی ڕۆژی جیهانیی ژنان ٢٠٢١ دەگونجێن ، " "ژنان لە سەرکردایەتیدا: وەدیهێنانی ئایندەیەکی یەکسان لە جیهانی کۆڤید-١٩"

"ڤایرۆسی کۆرۆنا ناتوانێ بمانوەستێنێ چونکە یاریگا ئامادەیە" ئەمە قسەی کاما خەلیلی تەمەن ١٠ ساڵە ، بەم شێوەیە لە ڕۆژی هەینی ، ٦ی ئاداری ٢٠٢١ ، تیمی کچان دەمامکەکانیان بەست و بەرەو دەربەندیخانی شاری سلێمانی لە باکوری عێراق ، کەوتنە ڕێ ، بۆ ئەنجامدانی یارییەکی دۆستانە لەگەڵ تیمێکی کوڕان.

سەبارەت بە ڕێکارەکانی خۆپارێزی لە پەتای کۆرۆنا دکتۆر رزگار موحەمەد رەئوف بەڕێوەبەری ئەکادیمیای وەرزشی دریم (DSA)، سەر بە یانەی ژیما ڕونیکردەوە و وتی" لە پێناو گەڕاندنەوەی کچان بۆ یاریگا ، هۆڵی وەرزشی و ئامیرەکانمان بە تەواوەتی پاقژ کردەوە ، کچەکان دەمامک و دەستکێش بەکار دەهینن و لە پێش یاریکردن و دوای یاریش دەستەکانیان دەشۆن و هیچکامیشیان تووشی پەتاکە نەبوون."

تۆپی باسکەی کچان یارییەکی نوێ نییە لە هەرێمی کوردستان ، چەندین تیپی گەشەسەندووی تر هەن لە هەولێر و هەڵەبجە و دهۆک. بەڵام پێکهێنانی تیپی تۆپی باسکەی ژیما و ئەکادیمیای (DSA) لە سلێمانی لە ساڵی ٢٠١٦ هیواکانی پێشخستنی کەلتوری وەرزشی ژنانە بەهێزتر دەکات لە بەرامبەر ئەو تێڕوانینانەی پێیان وایە شوێنی ژانان لە ماڵەکانە.

لەم بارەیەوە دکتۆر ڕزگار وتی" ئێمە لە ڕێگای تۆپی سەبەتەوە ڕاهینان بە ژنانی پێشەنگ دەکەین بۆ ئەوەی لە لایەیەنی دەروونی و جەستەیی و کۆمەڵایەتیەوە بە هێز بن و هەروەها ئێمە برەو بە لایەنی کاریزمایی ئەوان دەدەین بۆ ئەوەی سەرکردەی ژنی بەهێز دروست بکەین بۆ ئایندەی عێراق. ئێمە وەرزش دەکەین ، نەوەک سیاسەت و ئاین، ئامانجمان پتەوکردنی ئاشتی و خۆشەویستییە لە ناو کۆمەڵگاکانماندا."

 

-خۆشویستنی یاری-

 

نزا خەلیلی پانزە ساڵان کاپتنی تیپەکەیە و چوار ساڵە لە ئەکادیمیاکە کار دەکات ، ئەو خۆشەویستی خۆی بۆ یاریەکە دەربڕی و گوتی" من زۆر حەزم لە تۆپی سەبەتەیە و لە منداڵییەوە ئەم یارییە دەکەم . ئەو کاتانەش کە نەماندەتوانی بێیەنە هؤڵی وەرزشی ، لەماڵەوە یاریمان دەکرد."

هەروەها ناز جیهادی تەمەن ٨ ساڵان و قوتابی پۆلی دووەم وتی پێش شەش مانگ دەستم بە یاریکردن کردووە و بە پەرۆشەوە یاری دەکەم و دەمەوێت ببمە یاریکەریکی باش. هەستێکی خۆشە."

 

وێڕای بوونی زیاتر لە ١٠٠ کچی تەمەن نێوان ٥ ساڵ و ١٧ ساڵ لە ئەکادیمیاکە ، بەڵام ئەم دەزگایە خاڵی نیە لە ئاڵنگاری. سەرەڕای بەربەستە کۆمەڵایەتییەکان ، کەمی پارە یەکێکە لە گەرەترین گرفەتەکانی ئەکادیمیاکە کە لەوانەیە ببێتە هۆی دروست بوونی چەندین بەربەست لە بەردەم کچانی وەک نزا و ناز کە دەیانەوێت لە ڕێگای وەرزشەوە برەو بە بەهرەکانیان بدەن.

 

- ‌هیواکان بۆ ئایندە-

لەگەڵ هەبوونی ئەم بەربەستانەش ، ئەم کچانە نیازیان نیە واز لە یاریکردن بهێنن ، نزا بە دەنگێکی خرۆش گوتی " پلانمان بۆ ساڵی ٢٠٢١ بریتیە لە بونیاتنانی جەستەیی بۆ ئەوەی لە یاریگاکان بەهێز دەربکەوین."

بەم جۆش و خرۆشەوە کچان هیوادارن بەشداری لە پاڵەوانیەتیە هەرێم و نێودەوڵەتییەکان بکەن و نازناوی زیاتر بەدەست بهێنن.

لە دەرەوی یاریگاش ، ئەم کچە پێشەنگانە کاتەکانی خۆیان بۆ ژینگەیەکی خاوێنتر و سەوزتر تەرخان دەکەن. دوای یاریکردن و گرتنە تۆپ بۆ ناو سەبەتە ، یان شەقامەکان خاوین دەکەنەوە و یانیش بە درەخت دەڕوێنن. و بە دروشمی "هەر کەسێک کەسێکی تر فێر دەکات" پاش چاندنی درەختێک ، مینا ئامانجی تەمەن ١٣ ساڵ هانی باوکی دا بۆ ئەوەی ئەمیش درەختێک بڕوێنێت.

 

زانیاری زیاتر

  • Agency: UNAMI
دواترین دەستکاریکردن لەسەر چوار شەممە, 17 ئازار 2021 10:10
© 2021 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.