پێنج شەممە, 25 ئازار 2021 15:34

عیراق یەكەم بەشی ڤاكسینی ڤایرۆسی كۆرۆنای لە رێگەی كۆڤاكسەوە پێدەگات

بەغداد، 25ی ئاداری 2021 – لەرەوشی كەمی ڤاكسینەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا COVID-19) ) لەسەر ئاستی جیهان، عیراق بەمدوواییە 336 هەزار ژەمی ڤاكسینی ڤایرۆسی كۆرۆنای ئەسترازێنیكای (AstraZeneca) لە رێگەی كۆڤاكسەوە پێگەیشتووە كە بریتیە لە میكانیزمێكی هاوبەش كە بەشێوەیەکی هاوبەش بەڕێوەدەبردرێت، لە لایەن هاوپەیمانی جیهانی بۆ ڤاكسینەكان و كوتان (CEPI) و هاوپەیمانی ڤاكسینەكان (گاڤی) و رێكخراوی تەندروستی جیهانی، شانبەشانی یونیسێف كە هاوبەشی سەرەكیە لە گەیاندن.

ڤاكسینی ئەسترازێنیكا كە دروستكراوە لەلایەن پەیمانگای أس كي – بايو SK-Bio ی كۆریای باشوور، لە رۆژی پێنجشەم 25ی ئاداری 2021 گەیشت و، لە فرۆكەخانەی بەغدادی نێودەوڵەتی، وەزیری تەندروستی عیراقی دكتۆر حەسەن موحەممەد ئەلتەمیمی بە یاوەری تیمەكانی وەزارەتی تەندروستی و رێكخراوی تەندروستی جیهانی و یونیسێف پێشوازی لێكرد. ئەمە هەنگاوێكی مێژووییە بەرەو ئامانجی جیهانی بۆ زامنكردنی دابەشكردنی عادیلانەی ڤاكسینەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سەرتاپای جیهاندا، ئەمەش یەكەم بەشی ڤاكسینە تەرخانكراوەكانە بۆ عیراق. وا بڕیارە باری دیكەش بە بڕی 1.1 ملیۆن ژەم لە ڤاكسینەكانی كۆڤاكس لە هەفتەكانی داهاتوودا رادەستی عیراق بكرێت كە بەردەوام دەبێت تا پێش كۆتایی ساڵی 2021 و رێژەی 20 لە سەدی دانیشتووان دەگرێتەوە.

هێشتا پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا رێگایەكی درێژی لە بەردەمە بۆ بڵاوبوونەوە لە عیراق و سەرتاپای جیهان، بەجۆرێك كە بڵاوبوونەوەی پەتایەكە بەشێوەیەكی چڕ بەردەوام دەبێت و گوشارێكی زۆر دەخاتە سەر نەخۆشخانەكان و یەكەكانی چاودێری چڕ و كارمەندانی تەندروستی. لەكاتێكدا كە بۆیهەیە رێكارەكانی خۆپارێزی لە سنووردانان بۆ گواستنەوەی ڤایرۆسەكە كاریگەر بێت، بەڵام كاریگەریەكەی بەشێوەیەكی بەرچاو رادەوەستێتە سەر پابەندبوونی توندی تێكرای هاوڵاتیان. هەروەك كە گەیشتنی ڤاكسینەكان و بەڕێوەچوونی هەڵمەتەكانی كوتان لەسەر ئاستی نیشتمانی، وەكو گۆڕینی بنەماكانی یاریە لە جەنگی دژ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا. لەگەڵ ئەوەشدا، تەنیا كاتێ ژمارەی هاوڵاتیانی وەرگری ڤاكسینەكە دەگاتە 80% ئەو كاتە دابەزینێكی بەرچاو لە گواستنەوەی پەتایەكە دێتە دی.

لەم بۆنەیەدا بەرێز وەزیری تەندروستی عیراقی دكتۆر حەسەن موحەممەد ئەلتەمیمی گوتی: "ئەمڕۆ، ئەو ڤاكسینانە گەیشتن كە لە دوا هەفتەی مانگی شوباتەوە چاوەڕێین. لەگەڵ ئەوەی عیراق هەموو داواكاریەكانی دامەزراوی كۆڤاكسی لە كاتی شیاو كۆتایی پێهێناوە، بەڵام دواكەوتنی بەرهەمهێنانی جیهانی و كەمی ڤاكسینەكان لەناو دامەزراوەی كۆڤاكس بووە هۆی دواكەوتن لە گەیشتنی ئەم بارەدا. ئەو ڤاكسینانەی كە ئەمڕۆ وەرگیران، بەم دواییە لیستی بەكارهێنانی باری ناكاوی لە رێكخراوی تەندروستی جیهانی وەرگرتوەو، وەكو گۆڕینی بنەماكانی یاری لێدێت لە بەرسڤدانەوەی پەتای كۆرۆنا لە عیراق".

هەروەك بەرێز وەزیری تەندروستی گوتی: "وەزارەتی تەندروستی یەكسەر ئەو ڤاكسینانە بۆ بەڕێوەبەرایەتیەكانی تەندروستی لە بەغدا و تەواوی پارێزگاكان و هەرێمی كوردستان دەنێرێت بۆ بەكارهێنانی لە پاراستنی ئەو كەسانەی، كە بەپێی پلانی نیشتمانی بۆ بڵاوكردنەوەی ڤاكسینەكە، کە لە چوارچێوەی توێژی خاوەن پێشینەكان پۆلێن كراون".

لەهەمان پێڤاژۆدا، دكتۆر ئەحمەد زوێتن، نوێنەری رێكخراوی تەندروستی لە عیراق گوتی: "ئەمە خاڵێكی مێژووییە لە بەرسڤدانەوەی پەتای كۆرۆنا لە عیراق، چونكە وەرگرتن و بەكارهێنانی ئەم ڤاكسینانە هەنگاوێكە بە ئاراستەی دروست بەرەو كۆنتڕۆڵكردنی پەتایەكە لە عیراق. لەراستیدا ئەم ڤاكسینانە سەلماندویانە كە زۆر بێ زیان و كاریگەرن لە پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا و، ئەو مەترسیانەی پەیوەندی پێوە هەیە لە كەوتنە نەخۆشخانە و مردن."

دكتۆر ئەحمەد لە بەردەوامی قسەكانیدا گوتی: "پێمانخۆشە پیرۆزبایی لە وەزارەتی تەندروستی حكومەتی عیراقی بكەین لەسەر تەواوی هەوڵەكان بۆ بەرسڤدانەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بەشێوەیەكی گشتی، لەپاڵ دەستەبەری گەیشتنی ئەو ڤاكسینە ژیان پارێزانە بۆ وڵات. لەگەڵ وەرگرتنی ڤاكسینی زیاتر بەپێی لیستی بەكارهێنانی باری ناكاوی رێكخراوی تەندروستی جیهانی و، لەگەڵ دروستكردنی ژەمە ڤاكسینی زیاتر لە جیهاندا، چاوەڕوانی تەرخان كردنی بڕی زیاتر و ڤاكسینی زیاترین لە دامەزراوەی كۆڤاكس لە هەفتە و مانگەكانی داهاتوودا."

لەلایەن خۆیەوە بەرێز پۆڵ ئێدواردز، نوێنەری ئاژانسی یونیسێف لە عیراق روونیكردەوە كە "یونیسێف و رێكخراوی تەندروستی جیهانی بەدرێژایی كات كار لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی دەكەن بۆ دڵنیابوون لەوەی كە عێراق بڕە سرنجی تەواو، كارتەكانی كوتان، دەزگاکانی ساردكردنەوەی پێشكەوتوو بۆ كۆگە كردنی سەلامەتی ڤاكسینەكانی هەیە، وەك ئامادەباشیەك بۆ رۆژێكی وەك ئەمڕۆ. هەروەك هەزاران كارمەندی كەرتی تەندروستیمان مەشق پێكردوە لە بنكەكانی كوتان لە شوێنە جیاجیاكانی عیراق. چەند مانگێكە چاوەڕێی ئەم رۆژە بوین. ڤاكسینەكان لە مەزنترین پێشكەوتنەكانی پزیشكی تازەن، قەڵغانێكی پارێزەرن بۆ پاراستنی ساخلەمی خێزانەكان و كۆمەڵگاكان."

لەكاتێكدا كە ئەم ڤاكسینانە خرانە بەردەست، وەزارەتی تەندروستی، رێكخراوی تەندروستی جیهانی و یونیسێف هانی هەموو خەڵكی دەدەن لە عیراق كە بەردەوامبن لە پابەندبوون بە رێكارە كارپێكراوەكانی تەندروستی گشتی ، وەك پۆشینی دەمامك لە هەموو كاتەكاندا و ، پارێزگاری لە لێك دووركەوتنەوەی جەستەیی و رەچاوكردنی هەواگۆڕكێی باش و، بایەخ پێدانی پاك و خاوێنی دەستەكان و ، دووركەوتنەوە لە گردبوونەوەو شوێنە قەڕەباڵغەكان.

بۆ زانیاری زیاتر تكایە پەیوەندی بكە بە :

دكتۆر سەیف بەدر ، وەزارەتی تەندروستی و ژینگە
مۆبایل: 009647901925907
ئیمەیل: ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.

خاتوو پاولین لۆیسی ئەگیۆ، رێكخراوی تەندروستی جیهانی
مۆبایل : 009647818774262
ئیمەیل: ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.

خاتوو بەراء شابا، رێكخراوی تەندروستی جیهانی
مۆبایل : 009647800010244
ئیمەیل: ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.

بەرێز ئینۆسێنت كافێمبی، یونیسێف
مۆبایل: 009647510150949
ئیمەیل: ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.

بۆ زانیاری زیاتر لەبارەی كۆڤاكس ، سەردانی ئەم ماڵپەڕە بكەن : https://www.gavi.org/covax-facility

© 2021 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.