پێنج شەممە, 01 نیسان 2021 21:42

یابان بڕی ٦٠٧،٥٠٠ دۆلاری ئەمریکی بۆ خزمەتگوزاریی لە دایکبوون و پاراستن لە عێراق تەرخان دەکات

١ نیسانی ٢٠٢١، بەغداد، عێراق – حکومەتی یابان دابینکردنی بڕی ٦٠٧،٥٠٠ دۆلاری ئەمریکی پەسەند دەکات بۆ پاڵپشتیکردنی بەردەواموونی خزمەتگوزارییەکانی تەندروستی سێکسی و توندوتیژی لەسەر بنەمای ڕەگەزیی کە سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان پێشکەشیان دەکات.

لە ساڵی ٢٠٢٠دا، حکومەتی یابان بە بڕی ١.٣ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی هاوکاری خزمەتگوزارییەکانی تەندروستی سێکسی و توندوتیژیی لەسەر بنەمای ڕەگەزیی لە پارێزگاکانی بەغداد، سەلاحەدین، ئەنبار و نەینەوا کردووە. ئەم بڕە نوێیەی کە پەسەندکراوە، ئامانج لێی دابینکردنی ئەم خزمەتگوزارییانەیە بۆ ئەو کەسانەی پێویستیان بەم جۆرە هاوکارییانەیە، بە تایبەتی ئەو کەسانەی کە دەگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان بۆ ئەوەی خزمەتگوزاریی شیاوی تەندروستی سێکسی و توندوتیژی بە تایبەتی لە ماوەی بڵاوبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا پێشکەش بکرێت.

بەرێز سوزوکی کۆتارۆ، باڵوێزی یابان لەعێڕاق ڕایگەیاند: "وڵاتی یابان ئامادەباشی خۆی دەربڕیووە بۆ هاوکاریکردنی عێراق بە بڕی زیاتر لە ٥٠ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی کە هاوکاریکردنی ژنان و کچان لەخۆدەگرێت."

"کۆی بڕی هاوکاری یابان بۆ هاوڵاتیانی زەرەرمەند لە قەیرانەکانی عێراق دەگاتە ٥۹٠ ملیۆن دۆلار لەساڵی ۲٠۱٤وە. هیوادارم ئەم پاڵپشتییانەی حکومەت و خەڵکی یابان هاوکار بێت لە پاراستنی ژیانی ژنان و کچانی کۆمەڵگەی ئاوارە و پەنابەر."

گرژی و ئاستەنگەکانی ڕووبەڕووی خەڵکی عێڕاق دەبێتەوە بە تایبەتی ژنان و کچان زیاتربووە بە هۆی بڵاوبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا. بڵاوبوونەوەی پەتاکە هۆکاربوو بۆ قوڵکردنەی ئەو نایەکسانیانەی پێشتر هەبوون و زیادبوونی کەلێنە کۆمەڵایەتیەکان. سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان کاردەکات بۆ دابینکردنی هاوکارییەکی شایستە، بەردەوام گرنگیدان بە بارودۆخی ژنان. د. ریتا کۆڵۆمبیا، نوێنەری سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان.

یابان هاوبەشی ستراتیجی سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوانە، کە هاوکارییەکانی بە بڕی ۱۲،٤٥۹،٥۸٥ دۆلار لە ماوەی شەش ساڵی ڕابردوو بۆ پاڵپشتیکردنی ئەو ژن و کچانەی پێویستان بە هاوکارییە و زەرەرمەندبوون لە قەیرانەکان لە سەرانسەری عێراق لە ڕێی دابینکردنی خزمەتگوزاری تەندرووستی و پاراستن.

سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان سوپاسگوزارە بۆ حکومەتی یابان بۆ پابەندبوونیان بە دابینکردنی خزمەتگوزاری تەندرووستی سێکسی بۆ ژنان و کچان و کۆتاییهێنان بە توندوتیژی.


****
سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان، دنیایەک دەهێنێتە ئاراوە کە هەموو دووگیانییەک خوازراو بێت، هەموو منداڵبوونێک پارێزراوبێت، و توانستی هەموو گەنجێک بەرجەستە بکرێت.
بۆ زانیاری زیاتر یاخود هەر داواکارییەکی میدیایی، پەیوەندی بکەن بە سەلوە موسا، بەرپرسی پەیوەندییەکان، ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.

© 2021 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.