پێنج شەممە, 22 نیسان 2021 14:41

یەکێتی ئەوڕوپا پاڵپشتی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ (IOM) و نووسینگەی مادەی هۆشبەر و تاوانی نەتەوە یەکگرتووەکان (UNODC) دەکات بۆ بەهێزکردنی ئەمنیەتی سنوورەکانی عێراق، بە ڕێگاوە بۆ بوژانەوە و پەرەپێدانی ئابووری گرنگ

بەغدا ٢٢ ی نیسان ٢٠٢١ - بەپاڵپشتی یەکێتی ئەوڕوپا، ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ (IOM) و نووسینگەی مادەی هۆشبەر و تاوانی نەتەوە یەکگرتووەکان (UNODC) هاوبەشیانکردووە لە پاڵپشتیکردنی حکومەتی عێراق لە بەرەوپێشبردنی تواناکانیان لە بەڕێوەبردنی سنوورەکان. ئەم پڕۆژە هاوبەشە (باشترکردن و بەرزکردنەوەی توانای حکومەتی عێراق لە خاڵی سنووری ترێبیل) جەخت دەخاتە سەر بەرەوپێشبردنی لایەنی ئەمنی و جموجۆڵی خەڵک و کاڵا لەو خاڵە سنووریە، هەروەها وەگەڕخستنەوەی بازرگانی خاڵە سنووریەکان و ئابووری خۆجێیە.

”باڵیۆزی یەکێتی ئەوڕوپا بە مارتن هۆسی ڕاگەیاند کە لە دوای تێکشکاندنی داعش لە ٢٠١٧دا، حکومەتی عێراق سەقامگیری خاڵە سنووریەکانی بەرقەرارکردووە وەکو پێشینەیەک بۆ ڕەخساندنی هەلومەرجەکانی هەبوونی ئەمنیەتێکی درێژخایەن. “ ”یەکێتی ئەوڕوپا شانازی بەپاڵپشتیکردنی ئەم جۆرە هەوڵ و کۆششانە دەکات، سەرەڕای بەهێزکردنی لایەنی ئەمنی، بەهێزکردنی سنوورەکان پرۆسەکانی خستنەسەر ڕێڕەوی سنوورەکان گەشەسەندنی ئابووری زیاتر دەکات. “

ململانێی چەندان ساڵە کاری کردووەتە سەر کەرتی نەوت، کە کۆڵەگەی سەرەکی ئابووری عێراقە، ئەمەش بووەتە هۆی داخستنی ڕێگە وشکانیەکان بۆ وڵاتانی ئەردەن و سوریا و هەروەها کەمکردنەوەی هەناردەی ناوچەیش. پووکانەوە یەک لەدوای یەکە ئابووریەکان و زەرەر و زیانەکانی دەرفەتە داراییەکان بوونەتە سەرچاوەکانی رێگری و گرژیەکانی نێوان کۆمەڵگەکان، ئەمەش بەتایبەتی لەنێو گەنجاندا، کە زیاتر مەترسی چەکدارکردنیان لەلایەن گروپە چەکدارەکان و بەشداریپێکردنیان لە کار و کردەوە تاوانکاریەکان لەسەرە، لەوانەش بەشداریپێکردنیان لە تاوانە ڕێکخراوەکانی سەرسنوورەکان بۆ بەدەستهێنانی پێویستیە داراییەکان.

جموجۆڵ و بازرگانی بەردەوامی سنوورەکان دەتوانێت هەم لایەنی ئابووری باشتر بکات و هەمیش دەرفەتەکانی ڕەخساندنی هەلی کار زۆرتر بکات، ئەمەش بەهۆی هەمەجۆرکردنی سەرچاوەکانی داهاتی وڵات و لەڕێگەی ئەم پرۆژەی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ (IOM) و نووسینگەی مادەی هۆشبەر و تاوانی نەتەوە یەکگرتووەکان (UNODC) کە خاڵی سنووری ترێبیل(BCP) بەگەڕدەخاتەوە وەکو تاکە خاڵی فەرمی سنووری لەگەڵ وڵاتی ئەردەن و بەندەرێکی ستراتیژی لەگەڵ ئەردەن و هەناردەکان لێی بۆ عێراقەوە. خاڵی سنووری ترێبیل(BCP) لە تەمموزی ٢٠١٥ەوە لەلایەن دەسەڵاتدارانی عێراقەوە داخرا تا رێگری لە میلیشاکان بکەن لە سەپاندنی باج لەسەر ئەو بارهەڵگرانەی بەوێدا تێپەڕدەبن. هەناردەکردنی نەوت لەلایەن عێراقەوە، کە سەرچاوەی سەرەکی دابینکردنی ووزەیە بۆ بازاڕی ئەردەن، زۆر بەخراپی زیانی بەرکەتبوو و ببووە هۆی داخستنی سەدان کارگە و کۆمپانیا ئەردەنی و بەرزکردنەوەی رێژەی بێکاریش لەهەردوو وڵات دا.

لە ساڵی ٢٠١٨ەوە, یەکێتی ئەوڕوپا پاڵپشتی هەوڵ و کۆششەکانی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ (IOM) و نووسینگەی مادەی هۆشبەر و تاوانی نەتەوە یەکگرتووەکان (UNODC) دەکات بۆ بەهێزکردنی خاڵی سنووری ترێبیل(BCP) کەڕامە لەدیوی ئەردەنەوە. بۆ بەرزرکردنەوەی جموجۆڵ و ئاستی ئاڵوگۆڕپێکردنی کەڵا و هەروەها پاڵپشتیکردنی ئەم ڕێککەوتنانەی لەلایەن هەردوو وڵاتەوە ئەنجامدراون، دەبێت وەبەرهێنانیش لەدیوی عێراقی سنوورەکەوە بکرێت. بەهێزکردنی خاڵی سنووری ترێبیل لە کاتێکی گونجاو دایە لەبەرئەوەی عێراق لە پلانی دایە کەناڵێکی وشکانی بنیاتبنێتەوە تا بە دەریای سوور و ئەوڕوپای بگەیێنێت، هەروەها وڵاتەکەش بەڕووی دەرفەتی زیاتر و سەرچاوەکانی گەشەسەندنی ئابووری دا بکاتەوە.

بەپێی پێویستیەکانی حکومەت، ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ (IOM) و نووسینگەی مادەی هۆشبەر و تاوانی نەتەوە یەکگرتووەکان (UNODC) کارە سەرەکیەکانی خاڵی سنووری ترێبیل(BCP) ئەنجامدەدەن، لەوانەش: بەگەڕخستنەوەی ژێرخان، دابینکردنی ئامێر و کەرستە و بەرنامەی کۆمپیوتەریی تەکنیکی تایبەت، مەشق و ڕاهێنانی ئامادەکراو و کارئاسانیکردنی گفتوگۆکانی سەبارەت بەخاڵی سنووری بۆ پاڵپشتیکردنی بەرێوەبردنێکی باشتر و بەرزکردنەوەی ئاستی سەلامەتی، هەروەها کۆچێکی یاسایی و ڕێکخراوی خەڵک و جموجۆڵی ئاڵوگۆڕکردنی کاڵا لە نێوان هەردوو وڵاتی عێراق و ئەردەن.

بۆ زانیاری زیاتر, تکایە پەیوەندی بکە بە:
یەکەی زانیاری گشتی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ لە عێراق، ئیمێڵ: ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
نووسینگەی مادەی هۆشبەر و تاوانی نەتەوە یەکگرتووەکان (UNODC)، ئیمێڵ: ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.

© 2021 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.