هەینی, 23 نیسان 2021 15:49

عێراق: لە سەروەختی قەیرانی کۆرۆنادا، یابان پاڵپشتیی خۆڕاگری و بژێویی خەڵك دەکات گرنگ

بەغداد، ٢٣ی نیسانی ٢٠٢١، رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدانی پیشەسازیی (یونیدۆ) و حکومەتی عێراق پێشوازی لەو پاڵپشتییە گرنگەی حکومەتی یابان دەکەن کە لە کاتێکی دروستدا یارمەتی دەدات لە کەمکردنەوەی ئاکامە کۆمەڵایەتی و ئابورییەکانی پەتای کۆرۆنا (کۆڤید ١٩) و هەروەها یارمەتیی پرۆژەی سەقامگیری و، ئاسایشی کۆمەڵایەتی و پەیداکردنی بژێوی دەدات لە وڵاتدا. ئەم پرۆژەیەی رێکخراوی یونیدۆ کە لەلایەن یابانەوە پاڵپشتیی دارایی دەکرێت، گووڕێك دەدات بە ئابورییە لاوازەکەی عێراق و، بە کۆمەڵگاکەی کە بەدەست رێژەیەکی ئێجگار بەرزی بێکارییەوە دەناڵێنێت.

پرۆژەکە پشتیوانیی کەسانی ئاوارەی ناوخۆیی دەدات کە لە کامپەکانی پارێزگای نەینەوا و لە نێو کۆمەڵگا خانەخوێکاندا دەژین، ئەمەیش لە رێگەی فەراهەمکردنی دەرفەتی ئابوری و بژێوی بۆیان. ئەم چالاکی و ستراتیژانەی چارەسەر یارمەتیدەر دەبن لە پەرەپێدانی متمانەبەخۆکردنی سوودمەندان، کە ئەمەیش تایبەتمەندییەکی بنەڕەتییە بۆ بەرقەرارکردن و پارێزگاریکردن لە ئاشتی و سەقامگیری. ئەم پرۆژەیە شارەزایی و تواناکانی دەستپێکردن و بەڕێوەبردن و بەردەوامیدان بە ئەو پرۆژە بچوکانەی خۆیان هەڵیدەبژێرن پێشکەش دەکات، ئەمەیش لە رێگەی راهێنانی پێشەنگی کار و تواناسازی و، دابینکردنی سەرمایەی ماددی وەك کەرەستە و گواستنەوەی کەلوپەلە پێویستەکانیان. هەروەها، لەپێناو دەستەبەرکردنی ئاسایشی خۆراك، ئەم پرۆژەیە بیرۆکەی "باخچەی سەوزەوات" پێشکەش دەکات کە هاوتەریبە لەگەڵ دەستپێشخەرییەکانی رێکخراوی یونیدۆ لە بواری کاری کشتوکاڵی و پیشەسازیی کشتوکاڵی و، هەروەها راهێنانی پێویستیان لەم بوارەدا پێشکەش دەکات.

بە پێی پەیڕەوی رێکخراوی یونیدۆ سەبارەت بە ئاسایشی مرۆیی، ئەم پرۆژەیە بایەخ بە پێداویستییە کتوپڕ و گرنگەکانی خەڵکانی ئاوارەکراو دەدات، بەم شێوەیەش لاوازییە درێژخایەنەکان و، گرفتە پێکهاتەییەکان و مەترسییەکانی سەر ئاشتییەکی بەرقەرار چارەسەر دەبن.

بە ووتەی باڵوێزی یابان لە عێراق، خاوەنپایە بەڕێز سوزوکی کۆتارۆ، "یابان زیاتر لە ٥٠٠ ملیۆن دۆلاری ئەمریکیی لە یارمەتییە مرۆییەکاندا پێشکەش بە ئەو کەسانە کردووە کە لە ساڵی ٢٠١٤وە بە هۆی قەیرانەکانەوە کاریگەر بوون. هەروەها، یابان لە ئەمساڵدا بڕیاری داوە پاکێجێکی نوێی یارمەتیدان لە عێراق پێشکەش بکات کە دەگاتە ٥٠ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی، لە نێویشیاندا ئەم پرۆژەیەی رێکخراوی یونیدۆیە." هەروەها ئەوەیشی راگەیاند کە، "ستایشی ئەم شێوازە کارە نایابەی رێکخراوی یونیدۆ دەکەم بۆ تواناسازیی سوودمەندان بە مەبەستی دەستپێکردن و بەڕێوەبردن و بەردەوامیدان بە پرۆژەی بچوکی دڵخوازی خۆیان لە رێگەی راهێنانی پێشەنگی کار و تواناکان، کە دەبێتە هۆی پەرەپێدانی متمانەبەخۆبوونیان. ئەم شێوازە کارە رێگایەکمان نیشان دەدات بۆ سەرمایەگوزاریکردنی هەردوو بواری توانا کشتوکاڵییەکانی عێراق و، دەستڕەنگینی و زیرەکی خەڵکەکەی. حکومەتی یابان هیوای ئەوە دەخوازێت کە ئەم پرۆژەیە یارمەتی بدات لە کەمکردنەوەی کاریگەرییە کۆمەلایەتی و ئابورییەکانی پەتای کۆڤید ١٩."

© 2021 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.