پێنج شەممە, 27 ئایار 2021 03:26

ئۆفیسی مافەکانی مرۆڤی یونامی خولێکی ڕاهێنانی پاڵپشتی مافەکانی مرۆڤی بۆ ڕێکخراوی ئەنجومەنی ئاوارەکانی نەرویج (NRC) ئەنجامدا

هەولێر، ٢٦ی مایسی ٢٠٢١: لە ٢٥ و ٢٦ی مایسی ٢٠٢١، ئۆفیسی مافەکانی مرۆڤی نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ هاریکاریی عێراق هەڵسا بە ئەنجامدانی وێرکشۆپێکی ڕاهێنانی دوو ڕۆژە بۆ ستافی ڕێکخراوی ئەنجومەنی ئاوارەکانی نەرویجی (NRC) لەعێراق کە لەسەر مافەکانی مرۆڤ کاردەکەن. چواردە بەشداربوو (نۆ ئافرەت و پێنج پیاو) لە ئەنبار و دیالە و دهۆک و هەولێر و خانەقین و کەرکوک و موسل بەشدارییان لەو وێرکشۆپەدا کرد.

ئامانجی ئەم خولە بۆ ئاشناکردنی بەشداربووان بووە بە پرۆسەی پالپشتیکردنی مافەکانی مرۆڤ بە تیشکخستنەسەر چۆنیەتی برەودان بە ستراتیژی پالپشتیکردنی مافەکانی مرۆڤ و تێگەیشتن بە جۆرە جیاوازەکانی پالپشتیکردنی مافەکانی مرۆڤ. خولەکە هەروەها تیشکی خستەسەر چۆنیەتی ئەنجامدانی شیکاریی مافەکانی مرۆڤ بۆ دیزاینکردنی ستراتیجیەتێکی پاڵپشتیکردنی کاریگەر.

خولەکە بە بەشداری بەشداربوان بەرێوەچوو و پربوو لە گفتوگۆکردن سەبارەت بە کەیس و ڕۆڵیگێرانی جیاواز.

بەشداربوان ئەرکیان پێ سپێردرا لەماوەی خولەکەدا کە تێیدا پەیامی پاڵپشتیکردن و چۆنیەتی ئامانجەکانی پاڵپشتیکردنی دەستنیشان کردبوو.

زانیاری زیاتر

  • Agency: UNAMI
© 2021 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.