یەک شەممە, 30 ئایار 2021 08:55

بنیادنانی زانیاری و کارامەیی دەربارەی مافەکانی مرۆڤ لە قوتابخانەکانی نەینەوادا

ئەلقۆش و بازانی، نەینەوا، ٢٦ ی ئایاری ٢٠٢١

لەڕێگەی پڕۆژەیەکەوە لەلایەن نوسینگەی مافەکانی مرۆڤ لە نێردەی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ هاریکاریی عیراق/ یونامی کە لە کانونی یەکەمی ٢٠٢٠ ەوە دەستی پێکردووە، قوتابییە کچ و کوڕەکانی خوێندنگاکانی دواناوەندی لە ئەلقۆش و بازانی، بەتایبەتیش لەنێو پێکهاتەکانی کریستیان و ئێزیدیدا فێری بنەماکانی مافەکانی مرۆڤ دەبن.

بەهاوکاری لەگەڵ بەڕێوبەرەکانی قوتابخانەکان و قوتابیەکاندا نێردەی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ هاریکاریی عیراق/ یونامی هەڵساوە بە دامەزراندنی شوێنی گفتوگۆ لە قوتابخانەکاندا، هەروەها کتێبخانەکانیشی دەوڵەمەند کردوون بە ئەدەبیاتی پەیوەست بە مافەکانی مرۆڤ. لەهامن کاتدا، یونامی هەڵساوە بە ڕێکخستنی چەندین چالاکیی بنیاتنەر لەگەڵ قوتابیەکاندا کە زیاتر بریتیبوون لە بابەتەکانی پەیوەست بە نەکردنی جیاکاری و مافەکانی ئافرەتان. بەهۆی ئەم پەتایەوەش زۆربەی چالاکییەکان لەڕێگەی پلاتفۆڕمی ئەلیکترۆنیەوە ئەنجامدراون. ئامانج لەم پڕۆژەیەش بریتییە لە برەودان بە پێشڕەویکردن و بەتواناکردنی گەنجان بۆ زانیاری و کارامەیی لە چەسپاندنی ڕێزگرتن لە هەمەجۆری و بەشداریپێکردن و پرساندن و هەروەها گرنگیدان بە چینە لاوەزاکانی نێو قوتابخانەکان و کۆمەڵگە نێوخۆییەکانیان.

زانیاری زیاتر

  • Agency: UNAMI
© 2021 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.