یەک شەممە, 30 ئایار 2021 09:18

جێگری نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان و هەماهەنگسازی مرۆیی و نشینگە، خاتو ئیرینا ڤۆیاشکۆڤا سۆلۆرانۆ، بەشداری لە چوارەمین کۆنگرەی ساڵانەی رێکخراوە ناحکومییەکان کرد

بەغدا، ٢٩ی ئایاری ٢٠٢١:- ئەمرۆ لە بەغدا جێگری نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان و هەماهەنگسازی مرۆیی و نشینگە، خاتو ئیرینا ڤۆیاشکۆڤا سۆلۆرانۆ، بەشداری لە چوارەمین کۆنگرەی ساڵانەی رێکخراوە ناحکومییەکان کرد.

لە وتارەکەشیدا جەختی لەسەر درێژەپێدانی هەماهەنگی و هاوکاری کردەوە لەگەڵ حکوومەتی عێراق بەوپێیەی نەتەوە یەکگرتووەکان کار دەکات بۆ یارمەتیدانی عێراق بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێکی تۆکمە بۆ پرسی ئاوارە ناوخۆییەکان و هەروەها گەڕاوەکانیش شانبەشانی کارکردنی بەردەوامیشی لەگەڵ رێکخراوە ناحکومییە دەرەکی و ناوخۆییەکان وەک هاوبەشکاری جێبەجێکاری نەتەوە یەکگرتووەکان. ئەو هەروەها ئاواتی ئەو رۆژەشی خواست کە رۆژێک دابێت عێراق هیچی تر پێویستی بە نەتەوە یەکگرتووەکان نەبێت و عێراقییەکان خۆیان بتوانن ژیانێکی ئارام و خۆشگوزەران و سەقامگیر دابین بکەن.


وێنە: سەرمەد ئەلسافی/ راگەیاندنی یونامی

وێنه‌كان

ڤيديۆ

زانیاری زیاتر

  • Agency: UNAMI
دواترین دەستکاریکردن لەسەر یەک شەممە, 30 ئایار 2021 09:24
© 2021 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.