سێ شەممە, 29 حوزەیران 2021 08:57

بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری لەسەر ڕۆڵی سەرکردایەتیی ئافرەت لە بڕیارداندا

کەربەلا- ٢٥ ی حوزەیران: لە کۆنفراسێکدا کە لەلایەن ڕێکخراوی ( جسوور ) ی گەنجانەوە ڕێکخرابوو، نوسینگەی مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتوەکان تیشکی خستەسەر ئەوەی کە چۆن ئافرەتان بەتواناوە لە سەرانسەری عیراقدا ئارەزوو دەکەن کە دواڕۆژی خۆیان دەستنیشان بکەن و کاریش بۆ وەدەستهێنانی هەموو مافەکانیان دەکەن.

لە پەیامەکەشیدا، نوسینگەکە چەندین نمونەی لە کارەکانی خستەڕوو لەبواری برەودان و پاراستن و ڕێزگرتن لە مافەکانی ژنان وە بە دەربڕینی پابەندبوونی هاوبەش لە برەودان بە مافەکانی ئافرەتان و بەتواناکردنیان وەك مەبەستێك بۆ بەرەنگاربوونەوەی بەربەستە کۆمەڵایەتی و فەرهەنگییەکان.

هەر ١٢٠ بەشداربووەکە تیشکیان خستە سەر گرنگیی بەشداریپێکردنی ژنان لە هەموو بوارەکانی ژیانی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابوری و پەروەردەیی بە بەشداریپێکردنی ئەزمون و دەستپێشخەریەکانیان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو دابونەریتانەی کە بەربەستن لەبەردەم جێندەر وەك هەنگاوێك بۆ دەستەبەرکردنی یەکسانی لەنێوان هەردوو ڕەگەزدا لە عیراق. بەشداربووان پێکهاتبوون لە ئەندامانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و گروپەکانی گەنجان و حکومەتە خۆجێیەکان لە پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشوری عیراقدا.

لەکۆتایی کۆنفراسەکەدا بەشداربووان داوای بەشداریی بە‌هێزی ئافرەتانیان کرد لە هەڵبژاردنی داهاتوودا لەگەڵ رەخساندنی هەلی زیاتر بۆ ئافرەتان تاکو بتوانن بەشداری بە ئەزمونەکانیان بکەن بە مەبەستی پاڵپشتیکردن لە دەستپێشخەریەکانی ئاشتیی نێوخۆیی و یەکڕیزیی کۆمەڵایەتی لە سەرانسەری عیراقدا.

زانیاری زیاتر

  • Agency: UNAMI
© 2021 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.