هەینی, 09 تەمموز 2021 12:07

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان تیروپشک لە سەرتاسەری وڵات ئەنجام دەدات گرنگ

٧ی تەمموزی ٢٠٢١:- لە ئامادەکارییەکانیاندا بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانیی پێشوەختەی داهاتوو، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان پرۆسەی تیروپشکی لەسەرتاسەری وڵات ئەنجامدا بۆ بڕیاردان لەسەر ریزبەندیی پاڵێوراوەکان لە ٨٣ بازنەی ١٩ پارێزگای عێراقدا.

لە هەمانکاتیشدا، پرۆسەی تیروپشک بۆ هەموو پێکهاتەکان لە بارەگایەکانی کۆمیسیۆن بەشێوەیەکی پەخشی ڕاستەوخۆی تەلەفزیۆنی و بە ئامادەبوونی پارتە سیاسییەکان و راگەیاندن و لایەنە پەیوەندیدارەکان بەڕێوەچوو. لە ٦ی تەموزیشدا، کۆمیسیۆن ٣٢٤٣ پاڵێوراوی پەسند کرد بۆ هەڵبژاردنی مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ.

شایانی باسە، بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی تیروپشکیش، نووسینگەی هاوکاریی هەڵبژاردنی یونامی هاوکاری کۆمیسیۆنی کرد بە دابینکردنی ٤٦ ئامێری تیروپشک. هەروەها، کۆمیسیۆن، بە یارمەتیی راوێژکارانی یونامی ڕێوشوێنەکانی پرۆسەی تیروپشکی گرتەبەر و بۆ ئەم مەبەستەش لە ١ی تەموز لە بەغدا ڕاهێنانی بە ٥٧ کارمەندی نووسینگەکانی هەڵبژاردنی حکومی کرد. هەروەها، هاوکاری لە بواری خۆگەیاندنە خەڵکیش (لە رێگەی بەرهەمهێنانی ڤیدیۆییەوە) و ڕێنمایی رایگەیاندنەوە پێشکەش کرا.

راوێژکارانی نووسینگەی هاوکاریی هەڵبژاردنی یونامی کەوتنە کارکردن لەگەڵ نووسینگەکانی هەڵبژاردنی حکومەت بۆ دروستکردنی متمانەی زیاتری بۆ ئەو نووسینگانە سەبارەت بە ئامادەکارییەکانی ئەنجامدانی پرۆسەی تیروپشک.

© 2021 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.