چوار شەممە, 14 تەمموز 2021 20:03

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ڕاهێنانی دەنگدان و ژماردنی دەنگ بە شێوەی نواندنی گریمانەیی ئەنجام دەدات

بەغدا، ١١ی تەموزی ٢٠٢١:- دوێنێ کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ڕاهێنانی چۆنیەتی دەنگدان و دەنگ هەژمارکردنی بەشێوەی نواندنی گریمانەیی بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی داهاتوو لە عێراق ئەنجامدا.

بە تێکڕایی، ١٠٧٩ بنکەی دەنگدان بەرێژەی یەک بۆ هەر بنکەیەکی دەنگدانی هەرێمی بەشدار بوون کە لەوانە ٤٠ یان بۆ دەنگدانی تایبەت بوون. هەرەوەها، بە تێکڕایی ٨ هەزار کارمەندی کۆمیسیۆن (دەنگدەری گریمانەیی) لەسەرتاسەری وڵات دەنگیان دا و ئەنجامەکانیش دواتر بۆ بارەگای کۆمیسیۆن گواسترانەوە و هەر لە هەمان رۆژیشدا سیستەمی "فلاش دێسک" یش بۆ ئەنجامەکان تاقی کرایەوە. دەنگەکانی بنکەکان بەشیوەی هەژمارکردنی دەستیش ژمێردران و شیتی ئەنجامەکانیش لە ئامێرەکە وەرگیرا و نوسخەیەکی ئەنجامەکانیش لەسەر ئاستی نووسینگەکانی پارێزگایەکان بۆ هەر بازنەیەکی دەنگدان خرانەڕوو بۆ خستنەڕووی "نیشاندانی ئەنجام" لەسەر ئاستی هەر نووسینگەیەک.

نووسینگەی هاریکاریی هەڵبژاردنی یونامی یارمەتی کۆمیسیۆنی دا لەسەر گەشەدان بە سۆفتوێری هەژمارکردنی دەستی کە لەم نواندنەدا تاقی کرایەوە. راوێژکارانی هەڵبژاردنی یونامیش ئامادەی ڕاهێنانەکە بوون و سەرنجی خۆشیان لەگەڵ کۆمیسیۆن هاوبەش کرد لەپێناو پەرەپێدانی زیاتر.

ئەوان هەروەها راوێژیش دەدەنە کۆمیسیۆن لەسەر ئەوەی کە چۆن بە باشترین شێوە ئەم نواندنانە ئامادە بکات بەڵام بە رەچاوکردنی بارودۆخی پەتای کۆڤید-١٩ لەگەڵ پێدانی ڕاوێژیش سەبارەت بە ڕێنموونی راگەیاندنی بۆ چالاکییەکە و یارمەتیدان لەسەر دروستکردنی ڤیدیۆی زانیاریبەخش بە بەشداریی نووسینگەکانی پارێزگایەکان. نووسینگەی هاریکاریی هەڵبژاردنی یونامی هەلی نواندنی گریمانەیی بۆ بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆ و وێنەی وشیارکەرەوە دەقۆزێتەوە بۆ بەکارهێنانیان لە هەڵمەتی خۆگەیاندنە جەماوەر.

 

IHEC Kirkuk3 IHEC Kirkuk1  IHEC Kirkuk4

Photos: IHEC Kirkuk

© 2021 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.