دوو شەممە, 19 تەمموز 2021 19:02

بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە، نوێنەری تایبەتیی سکرتێری گشتیی نەتەوە پیرۆزبایی گەرمی خۆی ئاراستەی خەڵکی عێراق دەکات گرنگ

بەغدا، ١٩ی تەموزی ٢٠٢١ :- ئەوا جارێکی تر جەژنی قوربانی پیرۆز، لە کاتێکی ناخۆشدا دێتەوە و قوربانییەکی زۆریش لە شەڕی بەرەنگاربوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای کۆڤید ١٩ دراوە.

لەڕووی نەریتەوە، ئەمە کاتی بەخشین و بەزەیی پێدا هاتنەوە و خۆشی دەربڕینە لەگەڵ خۆشەویستاندا. بۆ ئەمساڵیش، ئێمە پێویستە ئەمە بە لەبەرچاوگرتنی رێکارەکانی پاراستنی تەندروستی و سەلامەتی ئەنجام بدەین.

بە یادکردنەوەی هەموو ئەو قوربانییانەی کە دراون، دەبا پاڵپشتی کەمدەرامەتان بین و بڕیاریشمان بۆ بە یەکەوە کارکردن بۆ ئایندەیەکی گەشتر بۆ هەمووان دووپات بکەینەوە.

بەهیوای ئاشتی و تەندروستییەکی باش

جەژنی قوربانتان پیرۆز بێت

© 2021 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.