سێ شەممە, 12 کانونی یەکەم 2017 00:00

یان كوبیشی نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌گه‌ڵ كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا كۆده‌بێته‌وه‌ و داوای هه‌وڵی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كات بە سەرکەوتوویی و له‌كاتی خۆیاندا

به‌غدا، ١٢ی كانونی یه‌كه‌می ٢٠١٧:- ئه‌مڕۆ بەڕێز یان كوبیش، نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق، له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی تازه‌ی كۆمیسارانی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا كۆبۆوه‌ .

كۆمیساران به‌ڕێز كوبیشیان له‌ تازه‌ترین بارودۆخ سه‌باره‌ت به‌ ئاماده‌كارییه‌كانی هه‌ڵبژاردن، به‌گرتنه‌ی خۆی پلانی بەشداریکردنی ئاواره‌ ناوخۆییه‌كان و بەکارهێنانی ئامێری تەكنۆڵۆژی له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوودا، ئاگادار كرده‌وه‌ له‌گه‌ڵ ده‌ستنیشانكردنی ئه‌و بواره‌ ته‌كنیكییانه‌ی كه‌ تێیدا زۆر پێویستیان به‌ یارمه‌تیی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه‌ .

وێڕای ده‌ستخۆشی لێ كردن له‌و پێشكه‌وتنانه‌ی كه‌ تائێستا بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی ١٢ی ئایار به‌دی هاتوون، به‌ڕێز كوبیش وتی "هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی ساڵی ٢٠١٨ پێویسته‌ به‌گوێره‌ی ئه‌و كاتبه‌ندییە ده‌ستوورییانەی عیراق ئه‌نجام بدرێن و كۆمیسیۆنیش پێویسته‌ له‌گه‌ڵ هه‌موو په‌یوه‌ندداران كار بكات بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ له‌كاتی خۆیدا به‌شێوه‌یه‌كی روون و گشتگر و متمانه‌دار‌". ‌

به‌ڕێزكوبیش جه‌ختی له‌سه‌ر داوایه‌كه‌ی بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كرده‌وه‌ بۆ دەستبەجێ نانی هەنگاوی پێویست بۆ فەراهەم کردنی چوراچێوه‌ی یاسایی گونجاوی هه‌ڵبژاردنه‌كان بەبێ دواکەوتن. لەم بارەشەوە بەڕێز کوبیش وتی " پێویسته‌ كۆمیسیۆن به‌توانا بكرێت بۆ ئه‌نجامدانی هه‌موو ئاماده‌كارییه‌ پێویسته‌كان له‌سه‌رتاسه‌ری وڵاتدا. هه‌روه‌ها پێویستیشە هه‌ماهه‌نگیی چڕ له‌نێوان ده‌زگاكانی هه‌ڵبژاردن له‌ به‌غدا و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا پته‌و بكرێت".

هەر له‌و‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌شدا، كه‌ له‌ باره‌گای كۆمیسیۆن لە بەغدا ئه‌نجامدرا، به‌ڕێز كوبیش جه‌ختی له‌سه‌ر پابه‌ندیی به‌رده‌وامی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان كرده‌وه له‌ دابینكردنی پاڵپشتیی چڕوپڕ بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی عیراق . ئه‌و باسی لە ناردنی نێردەی هەڵسەنگادنی پێداویستییەکانی هەڵبژاردن لە بارەگای سەرەکی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە کرد، کە بەم دواییە هاتووە بۆ ده‌ستنیشانكردنی ئه‌و بوارانه‌ی هه‌ڵبژاردن كه‌ پێویستیان به‌ پشتگیریی زیاتری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان هه‌یه‌.


****
بۆ زانیاریی زیاتر تكایه‌ په‌یوه‌ندی بكه‌ن به‌ به‌رپرسی نوسینگه‌ی راگه‌یاندن و ته‌بێژی (یونامی) به‌ڕێز سه‌میر غه‌تاس‌ به‌ ئیمێلی ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. یان ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. یانیش به‌ ژماره‌ ته‌له‌فۆنی ٠٠٩٦٤٧٩٠١٩٣١٢٨١

© 2021 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.