سێ شەممە, 19 کانونی یەکەم 2017 00:00

راگه‌یاندراوێك سه‌باره‌ت به‌ داخستنی هه‌ندێ له‌ نوسینگه‌كانی كه‌ناڵی شه‌رقییه

به‌غدا، ١٩ی كانونی یه‌كه‌می ٢٠١٧:- یونامی به نیگه‌رانییه‌وه‌ به‌دواداچوون بۆ ئه‌و راپۆرتانه‌ ده‌كات كه‌ باس له‌ داخستنی كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی شه‌رقییه‌ ده‌كه‌ن.

بێگومان راگه‌یاندنی ئازاد و بێلایه‌ن به‌ردی بناغه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتن و هه‌ر بۆیه‌ نابێ هیچ هه‌نگاوێك دژی راگه‌یاندن بنرێت مه‌گه‌ر له‌چه‌ند بارودۆخێكی نائاساییدا ‌بێت كه‌ ئه‌وساش پێویسته‌ به‌گوێره‌ی یاسا ناوخۆییه‌كان و پابه‌ندییه‌كانی مافی مرۆڤ بێت.

هه‌ر بۆیه‌ ده‌سه‌ڵات پێویسته‌ گیانی رۆژنامه‌نووسان بپارێزێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن كاره‌كانیان له‌ كه‌شێكی ئارامی بێ هه‌ڕه‌شه‌وگوڕه‌شه‌ و تۆقاندن ئه‌نجام بده‌ن. له‌ لایه‌كی تره‌وه‌، راگه‌یاندنیش پێویسته‌ به‌گوێره‌ی به‌رپرسیاریی شاره‌زاییانه‌ی خۆی و پابه‌ندیی ته‌واوی به‌ یاسا و رێكاره‌ به‌ركاره‌كانه‌وه‌ هه‌ڵسوكه‌وت بكات.

یونامی ئه‌وه‌ وه‌بیر ده‌هێنێته‌وه‌ كه‌ به‌ درێژایی ئه‌م ساڵانه‌ی دوایی رۆژنامه‌نووسان له‌ شه‌ڕدا تووشی گرتن و بگره‌ كوشتنیش بوونه‌ته‌وه‌ وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌مدواییه‌ كه‌ یه‌كێك كوژرا و دوانی تریش هێرشیان كرایه‌سه‌ر و ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ داخستنی دوو كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنیش به‌ بیانووی نه‌بوونی موڵه‌ته‌وه‌. له‌ راستیدا ئه‌م كارانه‌ له‌لایه‌ن روانگه‌ جیهانییه‌كانی راگه‌یاندنه‌وه‌ شه‌رمه‌زار كراون.

یونامی هیواداره‌ كه‌ ئه‌م روداوه‌ی دوایی به‌رامبه‌ر به‌ كه‌ناڵی شه‌رقییه‌ به‌زوویی چاره‌سه‌ر بکرێت.

© 2021 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.