پێنج شەممە, 21 کانونی یەکەم 2017 07:25

یونامی ڕەخنە لە توندوتیژییەکانی هەرێمی کوردستانی عیراق دەگرێت و داوا دەکات ئارامی بپارێزرێت

بەغدا، ٢٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧- نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاری عیراق زۆر نیگەرانە لە توندوتیژییەکان و ڕاپۆرتی کەوتنەوەی قوربانی لە هەرێمی کوردستانی عیراقدا لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا. هەروەها داوا دەکات هەموو لایەنەکان دان بەخۆیاندا بگرن و ئارامی بپارێزن.

هاوڵاتیان مافی خۆیانە بەشداری لە خۆپیشاندانی هێمنانە بکەن و دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستانی عیراقیش بەرپرسیارن لە پاراستنی هاوڵاتییانیان بە خۆپیشاندەرە ئاشتیخوازەکانیشەوە. هەروەها داوا لە هێزی ئاسایشی هەرێمی کوردستانی عیراق دەکرێت کە ئەوپەڕی دان بەخۆیاندا بگرن لەبەرامبەر خۆپیشاندەراندا. بەهەمان شێوە یونامی داوا لە خۆپیشاندەران دەکات کە خۆیان بەدوور بگرن لە هەر کردەیەکی توندوتیژی و تێکدانی موڵکی گشتی و تایبەتی.

دوابەدوای فەرمانی ڕاگرتنی پەخشی تەلەفزیۆنی ئێن ئاڕ تی بەهۆی ناوەڕۆکی ڕاپۆرتەکانیان دەربارەی خۆپیشاندان، یونامی داوا لە دەسەڵاتداران دەکات ڕێز لە میدیا بگرن و بیانپارێزن. هەروەها نێردەکە داواش لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن دەکات کە پابەندبن بە یاسا و رێساکان و جەخت لەسەر ڕۆڵی گرنگی سەربەخۆ و بێلایەنانەی ڕاگەیاندن لە کۆمەڵگەیەکی دیموکراتدا دەکاتەوە.

****
بۆ زانیاریی زیاتر تكایه‌ په‌یوه‌ندی بكه‌ن به‌ به‌رپرسی نوسینگه‌ی راگه‌یاندن و ته‌بێژی (یونامی) به‌ڕێز سه‌میر غه‌تاس به‌ ئیمێلی ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. یان ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. یانیش به‌ ژماره‌ ته‌له‌فۆنی ٠٠٩٦٤٧٩٠١٩٣١٢٨١

© 2021 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.