یەک شەممە, 24 کانونی یەکەم 2017 14:57

فەرمانگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری مین ئاھەنگی بەخشینی بڕوانامە بە کارمەندانی بواری مین لە ھەولێر دەگێڕێ گرنگ

ھەولێر، ١٤ی کانونی یەکەمی ٢٠١٧ ـــ فەرمانگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری مین مەراسیمێکی سازکرد بۆ ١١ کارمەندی بواری مین لە دەزگای گشتیی کاروباری مین لە کوردستانی عیراق لەگەڵ ٨ کارمەندی تری ھاوبەشانی جیبەجێکاری دەزگاکە، پاش ئەوەی سەکۆیکارێکیان لەسەر’کارامەییە کارگێڕییەکانی ھۆشیارکردنەوە لە مەترسی ‘تەواوکرد بۆ بەھێزکردنی بەدەنگەوەچوونی ھەڕەشەکانی مەترسیی تەقەمەنی لە ناوچە ئازادکراوەکانی عیراق. مانگی تشرینی یەکەمی ڕابردوو سەکۆیکارێکی ھاوشێوە لە بەغدا بەڕێوە چوو.

بەشداران لە دەزگای گشتیی مین و کۆمەڵەی دانیمارکی بۆ مینلابەری (DDG) و دەستەی ڕاوێژکاریی مین (MAG) و ھاندیکاپ ئینتەرناشناڵ (HI) و ڕێکخراوی گیانی وەرزش(SoS)ەوە چالاکانە بەشداربوون لە گفتوگۆکان و کارە بۆ کۆمەڵەکان بە درێژایی پێنج ڕۆژەی سەکۆیکارەکە کەچەندین تەکنیک و ئامراز و پەرەپێدانی بابەتی نوێ و داھێنەرانەی گرتەخۆی، لەگەڵ چۆنیەتیی نوسینی ڕاپۆرت و پڕۆپۆزەڵیش.

لە مەراسیمی دابەشکردنی بڕوانامەکان، جێگری سەرۆکی دەزگای گشتیی کاروباری مین بەڕێز عەلی حەمەدبەگ وتی: "ئامانجمان دامەزراندنی فۆرماتێکی نوێی پراکتیزەکردنی ھۆشیارکردنەوە لە مەترسییە بە میتۆد و ئامرازی نوێوە. ئێمە ھانی سازکردنی ئەم جۆرە سەکۆیکارە دەدەین کە بەشداریدەکەن لە بەرزکردنەوەی تواناکانی کارگێڕی و پلاندانان و، ھەروەھا پێشوازیش دەکەین لە ھاوکاریی ھەموو چالاکانی بواری ھۆشیارکردنەوە لە مەترسییەکان بۆمان."

خاتوو شەیماء ئەحمەد، یەکێک لە بەشدارەکانی ڕێکخراوی DDG، وتی: "ئێمە لە ناخەوە سوپاسگوزاری فەرمانگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری مینین بۆ سازکردنی ئەو خولی ڕاھێنانە کە زانیاریی زیاتری داینێ بۆ بواری کارەکەمان. من بە تایبەتی سوودم لەو بەشەی خولەکە بینی کە لەسەر فۆتۆگرافی بوو."

موعتەسەم سەعدەڵڵا، یەکێک لە بەشدارانی MAG، وتی "من سوودێکی زۆرم لە خولی ڕاھێنانەکە بینی بە دەستخستنی زانیاریی گرنگ و تێگەیشتن لە بابەتی نوێ، بە تایبەتیش پەیوەندیگرتن (Communication) و لێکۆڵینەوە لە حاڵەتەکان و بانگەواز بۆ پڕۆپۆزەڵ."

فەرمانگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری مین پشتگیریی حکومەتەکانی دانیمارک و ئستۆنیا و فینلاند و ئیتالیا و شانشینی یەکگرتووە بەرزدەنرخێنێ کە دارایی ئەم دووەم خولەی ڕاھێنانەکەیان دابینکردووە.

بۆ پەیوەندیکردن: 

پـێــر لۆدھامەر/ بەڕێوەبەری پێشکەوتووی بەرنامە لە فەرمانگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری مین ـ عیراق، ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.

© 2021 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.