سێ شەممە, 26 کانونی یەکەم 2017 09:54

نامەی پیرۆزبایی

بەغدا، ٢٤ی کانونی یەکەمی ٢٠١٧ – بەڕێز یان کوبیش، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاری عیراق، گەرمترین پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی خەڵکی عیراق دەکات، بە تایبەتی کۆمەڵگەی کریستیانەکان، بەبۆنەی یادەکانی کریسمەس و ساڵی نوێ.

بەڕێز کوبیش وتی: "ئەمە کاتی خۆشی دەربڕین و ئاهەنگگێڕانە، بە تایبەتی لەم ساڵدا ، چونکە یەکەم کریسمەسە لەدوای ڕووخانی داعش. هەموو عیراقییەکان بەبێ ڕەچاوکردنی جیاوازی ئایینی و تایفەگەری پێکەوە تێکۆشان بۆ وەدەرنانی تیرۆرستان. با قوربانییانی ساڵی ڕابردوومان لەبیربێت ئەوانەی لە ئەنجامی کردە تیرۆرستییەکان گیان لەدەستدا، با لە خودا بپاڕێینەوە بۆ گیانی پاکی شەهیدان".

هەروەها بەڕێز کوبیش وتی: " ڕێز و سڵاوم بۆ هەمووان دەنێرم بەم بۆنە دڵخۆشکەرەوە، بەتایبەتی ئەوانەی یادی کریسمەس دەکەنەوە لە ٢٥ی کانوونی یەکەم. کریسمەس و ساڵی تازەتان پیرۆزبێت".

© 2021 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.