سێ شەممە, 09 کانونی دووەم 2018 17:57

ئێستا ئه‌لمانیا گه‌وره‌ترین كۆمه‌كبه‌خشی ئاژانسی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری مین "ئونماس‌"‌ە بەمەبستی پاككردنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی ته‌قه‌مه‌نی له‌ عیراق

به‌غدا، ٩ی كانونی دووه‌می ٢٠١٨- ئاژانسی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ کاروباری مین (ئونماس) ده‌ستخۆشی له‌ كۆمه‌كی ١٧ ملیۆن یۆرۆی (٢٠،٢ ملیۆن دولار) حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا ده‌كات بۆ ئه‌نجامدانی رووپێوی پاككردنه‌وه‌ی مه‌ترسی ته‌قه‌مه‌نی وه‌ك پشتگیرییه‌ك بۆ ده‌ستپێشخه‌ریی مرۆیی و سه‌قامگیركردن. تێكڕای به‌شدارییه‌كه‌ی ئه‌لمانیا به‌بڕی‌ ٤٤،٢ ملیۆن یورۆ (٥٢،٥ ملیۆن دولار) ئه‌و وڵاته‌ ده‌كاته‌ گه‌وره‌ترین كۆمه‌كبه‌خشی ئاژانسه‌كه‌ بۆ عیراق‌ له‌ساڵی ٢٠١٦ه‌وه‌.

ئه‌م كۆمه‌كه‌ی ئه‌مدواییه‌ به‌ بڕی ١٠ ملیۆن بۆ هه‌وڵه‌ مرۆییه‌كان و ٧ ملیۆنی تری سه‌ربار بۆ كاری سه‌قامگیركردن له‌ كاتی خۆیدایه‌تی به‌و پێیه‌ی حكومه‌تی عیراق سه‌رقاڵی ئاسانكردنی گێڕانه‌وه‌ی زیاتر له‌ ٣ ملیۆن ئاواره‌ی ناوخۆییه‌ بۆ سه‌ر زیدێ خۆیان له‌ ناوچه‌ تازه‌رزگاركراوه‌كاندا. ئاژانسه‌كه‌ چه‌قی كاری خۆی ده‌خاته‌ سه‌ر وشیاریی سه‌باره‌ت به‌ مه‌ترسیی و پاككردنه‌وه‌ی شوێنه‌ گشتییه‌كان له‌ پێناو ده‌سته‌به‌ركردنی گه‌ڕانه‌وه‌یه‌كی ئاره‌زوو مه‌ند و سه‌ربه‌رزانه‌ی عیراقییه‌كان له‌گه‌ڵ دابینكردنی خزمته‌ بنه‌ڕه‌ته‌كانی وه‌ك ئاو و كاره‌با و په‌روه‌رده‌ و ته‌ندروستی . چالاكییه‌كان پارێزگاكانی ئه‌نبار و سه‌لاحه‌دین و كه‌ركوك و نه‌ینه‌وا ده‌گرێته‌وه‌.

بێگومان شه‌ڕی داعش (ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عیراق و شام ) له‌ عیراق لە ٢٠١٤ه‌وه‌ بووه‌‌ته‌ مایه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ترسی زۆری ته‌قه‌مه‌نی و ئاواره‌كردنی زیاتر له‌ ٣ ملیۆن خه‌ڵك. ته‌قه‌مه‌نی مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌ی دروستكردووه‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر ماڵوحاڵی خۆیان و هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وانه‌ش كه‌ به‌كاری به‌هاناوه‌چوون هه‌ڵده‌ستن به‌تایبه‌تیش له‌ ناو شاره‌كاندا كه‌ له‌وێدا ته‌قه‌مه‌نییه‌كان زیاتر كه‌وتوونه‌ته‌ ژێر داروپه‌ردووی خانووه‌ رووخاوه‌كان. ئه‌مه‌ش مه‌ترسی بۆ كاركه‌رانی مرۆیی دروستكردووه‌ له‌ كاتی گه‌یاندنی یارمه‌تییه‌كانیان بۆ خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه‌. له‌مه‌ش زیاتر خه‌ڵكێكی زۆریش ماڵ وحاڵی خۆیانیان له‌ ترسی ئه‌و ته‌قه‌مه‌نییانه‌ جێهێشتووه‌.

له‌لایه‌كی تره‌وه‌، ژێرخانه‌ بنچینه‌ییه‌كانی وه‌ك ده‌زگای ئاوپاڵاوتن و نه‌خۆشخانه‌ هه‌ر به‌ په‌ككه‌وتوویی ده‌مێننه‌وه‌ ئه‌گه‌ر له‌ ته‌قه‌مه‌نی پاك نه‌كرێنه‌وه‌ و كه‌شێكی ئارامیش بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌یان دروست نه‌كرێت. ئه‌مه‌ مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌شه‌ بۆ ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی كه‌ به‌ره‌ به‌ره‌ بۆ شاره‌ گه‌وره‌كانی وه‌ك رومادی و فه‌لوجه‌ و موسڵ و ته‌له‌عفه‌ر ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌. به‌ گوێره‌ی مه‌زه‌نده‌كانیش ئه‌و ناوچانه‌ چه‌ندان ساڵیان پێویسته‌ بۆ ئه‌نجامدانی رووپێو و پاككردنه‌وه‌یان له‌ ته‌قه‌مه‌نی پێش ئه‌وه‌ی وه‌ك ناوچه‌ی بێ مه‌ترسیی ته‌قه‌مه‌نی رابگه‌یه‌نرێن.

له‌مباره‌وه‌، د. سیریل نوون، باڵیۆزی ئەڵمانیا له‌ عیراق، وتی "كاره‌كانی پاككردنه‌وه‌ی مین رزگاكه‌ری ژیانن. حكومه‌تی ئەڵمانیا پابه‌نده‌ به‌ پشتگیریكردنی كاری مین هه‌ڵگرتنه‌وه‌ له‌ عیراقدا له‌ پێناو سووككردنی مه‌ترسیی هه‌ڕه‌شه‌كانی پارچه‌ نه‌ته‌قیوه‌كان. كاری مین هه‌ڵگرتنه‌وه‌ بنچینه‌ی ئاسانكاریكردنی‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی رێكوپێكانه‌ی ئاواره‌ ناوخۆییه‌كانه‌ بۆ سه‌ر زێدی خۆیان و هه‌روه‌ها بۆ ئه‌نجامدانی چالاكییه‌ مرۆیی و سه‌قامگیرییه‌كانیش".

سه‌بارت به‌ ئاژانسه‌كه‌ش، به‌رپرسی به‌رنامه‌ له‌ عیراق وتی "كۆمه‌كی به‌خشندانه‌ی حكومه‌تی ئەڵمانیا ده‌بێته‌ پاڵپشتییه‌كی گه‌وره‌ی كاره‌كانی ئه‌و ئاژانسه‌ له‌ پێناو گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاره‌زوومه‌ندان و شكومه‌ندانه‌ی سه‌دان هه‌زار ئاواره‌ی‌ ناوخۆیی بۆ سه‌ر ماڵوحاڵی خۆیان له‌ ناوچه‌ تازه‌ رزگراوه‌كاندا".

په‌یوه‌ندی :

تكایه‌ په‌یوه‌ندی به‌ به‌رپرسی به‌رنامه‌ی "ئونماس"ه‌و بكه‌ن به‌ ئێمێلی ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.

© 2021 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.