شەممە, 06 کانونی دووەم 2018 00:00

نامەی پیرۆزبایی بۆ شوێنکەوتوانی کڵێسا جۆراوجۆرەکانی ئۆرسۆدۆکسی بە بۆنەی کریسمەس

بەغدا، ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨- بەڕێز یان کوبیش، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عیراق، پیرۆزبایی خۆی ئاڕاستەی هاوڵاتییانی عیراقی کرد بەتایبەتی شوێنکەوتوانی ئۆرسۆدۆکسی سوری و ئۆرسۆدۆکسی رۆمانی و ئاشوری دێرینی ڕۆژهەڵات و کڵێسای ئۆرسۆدۆکسی ئەرمینی بەبۆنەی کریسمەسەوە.

بەڕێز کوبیش وتی: " حەزدەکەم پیرۆزبایی جەژنی کریسمەس و سەری ساڵی نوێ لە هەمووتان بکەم، ئەوانەی یادی کریسمەس لە بەرواری ٦ و ٧ی کانوونی دووەم دەکەنەوە. هیوادارم هەمووتان و هەموو خەڵکی عیراق، ئەوانەی بەهۆی داعشی تیرۆرستەوە دەربەدەرببوون بگەڕێنەوە بۆ گوندەکانتان و ماڵی خۆتان تاکو بەزووترین کات ژیانی ئاسایی خۆتان دەست پێبکەنەوە".

بەڕێزیان لە درێژەی وتەکانیدا وتی:" با هەموومان هیوا بخوازین کە ٢٠١٨ ئاشتی سەرتاسەری و ئارامی لەگەڵ خۆیدا بهێنێت بۆ ئەم وڵاتە جوانە".

© 2021 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.