سێ شەممە, 16 کانونی دووەم 2018 09:29

راگه‌یه‌ندراوێك كه‌ ده‌درێته‌ پاڵ وته‌بێژی سكرتێری گشتی سه‌باره‌ت به‌ ته‌قینه‌وه‌كانی به‌غدا له‌ عیراق (وەرگێڕانی نافەرمی)

سكرتێری گشتی به‌ توندترین شێوه‌ ئیدانه‌ی هه‌ردوو ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی به‌غدا ده‌كات له‌ گه‌ڵ ده‌ربڕینی ئه‌وپه‌ڕی هاوسۆزی بۆ خانه‌واده‌ی قوربانیان و هیوای هه‌رچی زووچاكبوونه‌وه‌ش بۆ برینداره‌كان.

به‌ڕێز سكرتێری گشتی ئه‌وه‌ دووپات ده‌كاته‌وه‌ كه‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان درێژه‌ به‌ پاڵپشتیی خۆی بۆ خه‌ڵك و حكومه‌تی عیراق ده‌دات له‌ هه‌وڵه‌كانیان بۆ له‌ناوبردنی تیرۆر و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌یان .


ستێڤان دوجاریك
وته‌بێژی سكرتێری گشتی
نیۆرك ، ١٥ی كانونی دووه‌می ٢٠١٨

© 2021 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.