سێ شەممە, 16 کانونی دووەم 2018 09:47

یان كوبیشی نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌ توندی ئیدانه‌ی ته‌قینه‌وه‌ تیرۆریستییه‌ ترسنۆكانه‌كه‌ی به‌غدا ده‌كات

به‌غدا، ١٥ی كانونی دووه‌می ٢٠١٨:- نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق یان كوبیش به‌توندی ئیدانه‌ی ته‌قینه‌وه‌ تیرۆریستییه‌كانی ئه‌م به‌یانییه‌ی به‌غدا ده‌كات كه‌ بوونه‌‌ مایه‌ی كه‌وتنه‌وه‌ی ده‌یان قوربانی له‌ كوژراو و بریندار.

به‌ڕێز كوبیش سه‌ره‌خۆشی گه‌رمی خۆی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی قوربانیان ده‌كات و هیوای هه‌رچی زووچاكبوونه‌وه‌ش بۆ برینداره‌كان ده‌خوازێت.

به‌ڕێز كوبیش له‌مباره‌وه‌ وتی "ئه‌م دوو ته‌قینه‌وه‌ خۆكوژییه‌ ترسنۆك‌ و قێزه‌ونانه‌ له‌ جه‌نجاڵترین كاته‌كانی به‌یانیدا مه‌یدانێكی زۆر قه‌ڵه‌باڵغی شاری به‌غدایان كرده‌ ئامانج بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وپه‌ڕی قوربانی له‌ خه‌ڵكی مه‌ده‌نی بخه‌نه‌وه‌. هه‌رچه‌نده‌ له‌مدواییه‌دا تیرۆریستان له‌ به‌ره‌كانی جه‌نگدا‌ تووشی شكستی گورچكبڕ هاتوون به‌ڵام هێشتاش مایه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ و مه‌ترسین له‌ سه‌ر وڵات به‌تایبه‌تیش دژی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی كه‌ به‌رده‌وام به‌ده‌ست هێرشه‌كانییانه‌وه‌ ده‌ناڵێنن. من داوای ئه‌وپه‌ڕی وریایی ده‌سه‌ڵاتداران و یه‌كڕیزی پته‌وی خه‌ڵكی عیراق ده‌كه‌م بۆ پۆوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی مه‌به‌ستی تیرۆریستانی وه‌ك داعش (ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عیراق و شام ) كه‌ هه‌وڵ ده‌ده‌ن هه‌ستانه‌وه‌ و بووژانه‌وه‌ی وڵات دوای شه‌ڕێكی دوورودرێژ له‌بار به‌رن".

****

بۆ زانیاریی زیاتر تكایه‌ په‌یوه‌ندی بكه‌ن به‌ به‌رپرسی نوسینگه‌ی راگه‌یاندن و ته‌بێژی (یونامی) به‌ڕێز سه‌میر غه‌تاس به‌ ئیمێلی ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. یان ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. یانیش به‌ ژماره‌ ته‌له‌فۆنی ٠٠٩٦٤٧٩٠١٩٣١٢٨١

© 2021 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.