چوار شەممە, 07 شوبات 2018 15:09

به‌هۆی توندوتیژییه‌وه‌ ٧٥٠ هه‌زار منداڵی موسڵ هه‌وڵده‌ده‌ن ده‌ستیان بگات به‌ خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستییه‌ سه‌راتاییه‌كانه‌وه‌

موسڵ، ٦ ی شبات ی ،٢٠١٨. نزیكه‌ی ٧٥٠ هه‌زار منداڵ له‌ موسڵ و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری هه‌وڵده‌ده‌ن ده‌ستیان بگات به‌ خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستییه‌ سه‌راتاییه‌كانه‌وه‌. له‌ كاتێكدا كه‌ توندوتیژی دامركایه‌وه‌، كه‌متر له‌سه‌دا ده‌ی ده‌زگاكانی ته‌ندروستی به‌هه‌موو تواناكانیانه‌وه‌ له‌ پارێزگای نه‌ینه‌وا كار ده‌كه‌ن. ئه‌وشی كه‌ كار ده‌كات وا له‌ كار ده‌كه‌وێت.

توندوتیژی سه‌خت بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ له‌ ناو عێراق بووه‌ هۆكاری له‌ ناو بردنی ده‌زگاكانی ته‌ندروستی. زیاتر له‌ ٦٠ ده‌زگاكانی ته‌ندروستی دووباره‌ ڕووبه‌ڕوی هێرش بوونه‌وه‌ له‌ دوای زیاد بوونی توندوتیژی له‌ ساڵی ٢٠١٤كه‌ ئه‌مه‌ش بووه‌ هۆكاری تێكدانی گه‌یشتنی منداڵان و خێزانه‌كان به‌ خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی. ‌

پیته‌ر هاوكینز، نوێنه‌ری یونسێفی عێراق كه‌ تازه‌ سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی خه‌نسای كردووه‌ له‌ موسڵ، كه‌ گه‌وره‌ترینه‌ له‌ ناو شارا گووتی :بارودۆخی سیستمی ته‌ندروستی عێراق ترسناكه‌. له‌وانه‌یه‌ بۆ ژنانی دووگیان، منداڵانی تازه‌ له‌ دایك بوو و منداڵان به‌ گشتی بارودۆخه‌كه‌ له‌ چاره‌سه‌ره‌وه‌ بگۆڕێت بۆ مان و نه‌مان. هه‌روه‌ها گووتی كه‌ ده‌زگاكانی ته‌ندروستی له‌ توانادا ده‌رچوون و ئه‌و ده‌وا و ده‌رمانانه‌ی كه‌ ژیان ڕزگار ده‌كه‌ن زۆر كه‌من.

یونسێف پاڵپشتی خۆی بۆ كه‌رتی ته‌ندروستی و ئامرازه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی ته‌ندروستی زیاد ده‌كات وه‌ك یارمه‌تییه‌ك بۆ حكومه‌تی عێراقی بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت خزمه‌تگوزاری پێشكه‌شی منداڵان و خیزانه‌كان بكات كه‌ توندوتیژیان به‌رامبه‌ر كراوه‌ و ئاواره‌ بوون كاری لێ كردون.

یونسێف له‌ موسڵ به‌شی منداڵان و خۆراكی له‌ دوو خه‌سته‌خانه‌ نۆژه‌ن كرده‌وه‌. سه‌لاجه‌یان بۆ دابین كردن بۆ هه‌ڵگرتنی فاكسینه‌كان بۆ نزیكه‌ی زیاتر له‌ ٢٥٠ هه‌زار منداڵ و هه‌روه‌ها پاڵپشتی هه‌ڵمه‌تی كوتان بۆ كوتانی هه‌موو منداڵانی ته‌مه‌ن خوار ٥ ساڵ.

هاوكینز گووتی: كاتێك خه‌ڵكه‌كان ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ ماڵه‌كانی خۆیان زۆر گرنگه‌ كه‌ پێداویستیه‌ سه‌ره‌كییه‌كان به‌رده‌ست بن وه‌ك، په‌روه‌رده‌و ته‌ندروستی و پاڵپشتی تایبه‌تی بۆ ئه‌و منداڵانه‌ی كه‌ توندوتیژی كاری تێكردون.

كۆنفرانسی دووباره‌ بنیاتنانه‌وه‌ بۆ عێراق كه‌ هه‌فته‌ی داهاتوو له‌ كوه‌یت ئه‌نجام ده‌درێت، هه‌لێكی تایبه‌ته‌ بۆ حكومه‌تی عێراق و كۆمه‌ڵگای نێو ده‌وڵه‌تی كه‌ منداڵان له‌ ناو دڵی بنیاتنانه‌وه‌كه‌ دابنێن له‌ ڕێگای زیادكردنی بودجه‌ بۆ زیادكردنی خزمه‌تگوزاری بۆ منداڵان.

پیته‌ر گووتی: ئه‌وه‌ی كه‌ بینیم له‌ خه‌سته‌خانه‌كانی موسڵ زۆر دڵهه‌ژین و سه‌رنجڕاكێشه‌. ئه‌و داهێنان و وه‌فاییه‌ی كه‌ كارمه‌نده‌كان ته‌رخانیان كردوه‌ بۆ ئه‌و منداڵه‌ تازه‌ له‌ دایك بووانه‌ كارێكی زۆر جوانه‌ له‌ بارودۆخێكی ئه‌وهادا. ئه‌وان زۆر شایه‌نی پاڵپشتی زیاترن بۆ به‌رده‌وام بوون له‌ كاره‌ جوانه‌كانیان.

یونسێف داوای ١٧ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكی ده‌كات بۆ پاڵپشتی كردن و نۆژه‌ن كردنه‌وه‌ی ده‌زگاكانی ته‌ندروستی بۆ منداڵان له‌ عێراق له‌ ٢٠١٨ دا.

تێبینی بۆ سه‌رنووسه‌كان:
كۆنفرانسی دووباره‌ بنیاتنانه‌وه‌ بۆعێراق له‌ كوه‌یت ئه‌نجام ده‌درێت له‌ ١٢ بۆ ١٤ شبات.

پاڵپشتیه‌كانی یونسێف بۆ خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی بۆ منداڵان:
 یونسێف ١٦٠ سه‌لاجه‌ی دابین كردوه‌ بۆ هه‌ڵگرتنی ڤاكسین بۆ منداڵانی نه‌ینه‌واو ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری.
 نزیكه‌ی نیو ملیۆن منداڵ له‌ موسڵ كوتراوه‌ دژ به‌ نه‌خۆشی ئیفلیجی منداڵ و سورێژه‌ و نزیكه‌ی ١٨٠ هه‌زار منداڵیش ڤیتامینی وه‌رگرتووه‌ وه‌ك پاڵپشتی خۆراك.
 ساڵی پار یونسێف خزمه‌تگوزاری گه‌یاند به‌ ٢.٤ ملیۆن خه‌ڵكی ئاواره‌ كه‌ زیاتر له‌ یه‌ك ملیۆن منداڵ بوون هاوكارییه‌كان بریتی بوون له‌ ئاو و خۆراك و پێداویستی پاقژی.


ده‌رباره‌ی یونسێف:
یونسێف ماف و خۆشی منداڵان پره‌وپێده‌دات. له‌گه‌ڵ هاوكارانماندا له‌ زیاتر له‌ ١٩٠ وه‌ڵات كار ده‌كه‌ین بۆ وه‌رگێڕانی ئه‌و پابه‌ندبوونه‌ی كه‌ هه‌مانه‌ بۆ كردار. سه‌رنج ده‌دینه‌ ئه‌و منداڵانه‌ی كه‌ زۆر پێویستیان به‌ یارمه‌تیه‌، بۆ یارمه‌تی دانی هه‌موو منداڵان، له‌ هه‌موو جێگاكان.

بۆ زانیاری زیاتر ده‌رباره‌ی یونسێف و كاركردنی بۆ منداڵان سه‌ردانی ماڵپاری سه‌ره‌كی بكه‌ن: http://www.unicef.org


بۆ زانیاری زیاتر په‌یوه‌ندی بكه‌ن به‌:
له‌یلا علی ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. , +964 780 9258 542
جولیه‌ت تۆما ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. +962 79-867-4628
ته‌ماره‌ كومه‌ر ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. , +962 797 588 550

© 2021 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.