پێنج شەممە, 08 شوبات 2018 09:09

سوید پشتیوانی خۆی زیاد دەکات بۆ سەقامگیرکردنی ناوچە تازە ئازادکراوەکانی عێراق

بەغدا - حکومەتی شانشینی سوید بڕی 12 ملیۆن دۆلار (100 ملیۆن کرۆنی سویدی) ی تری بەخشیە دامەزراوەی کۆمەککردن بۆ سەقامگیرکردن سەر بە به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌رپێدان، ئەم دامەزراوەیە لایەنی دارایی دابین دەکات بۆ دەستپێشخەریەکانی سەقامگیرکردنی خێرا بۆ ئەو ناوچانەی تازه‌ئازادكراوه‌كان لە دەستی رێكخراوى دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام (داعش). ئەم بەخشینە کۆی بەخشینەکانی سوید لە ساڵی 2015 ەوە دەگەیەنێتە 26 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی (212.1 ملیۆن کرۆنی سویدی).

خاتوو لیز گراندێ، نوێنەری نیشتەجێی به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان لە عێراق، وتی :" پێشکەوتنێکی ئێجگار زۆر ئەنجامدراوە لەو ناوچانەی تازە ئازادکراون. شتێکی نایابە ببینیت خەڵکی گەڕانەوە بۆ سەر ماڵوحالی خۆیان و بنیادنانەوەی ژیان و کۆمەڵگاکانیان هەڵببژێرن. لەم قۆناغەدا لە عێراق، هیچ شتێك لەمە گرنگتر نیە. ئاستی کاولکاری و زیانەکان نابێت بە کەم تەماشابکرێن. بەتایبەتی لە موسڵدا. بۆیە ئەم بەخشینە میهرەبانەی سوید لەکات و ساتی خۆیدا هاتووە."

جەنابی بەڕێز پۆنتەس مێلاندەر، باڵیۆزی سوید لە عێراق، وتی :" سوید بە ئه‌وپه‌رى پابەندبوونى خۆرى ڕاده‌گه‌یێنێت بۆ پشتیوانیکردنی هەوڵەکانی حکومەتی عێراق لە دابینکردنی خزمەتگوزاریە گرنگەکان کە سوود دەگەیەنێت بە هەموو هاوڵاتیەکی عێراقی لە ناوچە تازە ئازادکراوەکاندا. دامەزراوەی کۆمەککردن بۆ سەقامگیرکردن سەر بە به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌رپێدان لایەنێکی گرنگە لە دڵنیابوون لەوەی هەوڵە سەربازیەکانی دژ بە داعش بەردەوامبن. ئێمە لەدڵەوە هیواخوازین سەقامگیری ببێتە هۆی دانانی بەردی بناغەی کۆمەڵگایەکی ئاشتیخواز و گشتگیر. جودا لە سەقامگیری، عێراق بە دەوڵەتێکی گرنگ دەمێنێتەوە لە هەماهەنگیی پەرەپێدانی سویدیدا."

لەسەر داوای حکومەتی عێراق، به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌رپێدان دامەزراوەی کۆمەککردن بۆ سەقامگیکرکردن لە حوزەیرانی 2015 دا دامەزراند بۆ ئاسانکاری لە گەڕانەوەی ئاوارە عێراقیەکان و دانانی بناغەی کارکردن بۆ دروستکردن و چاککردنەوە و زامنکردنى هه‌وله‌كان لە دژی توندوتیژی و توندڕەووی. دامەزراوەکە لە ئێستادا زیاتر لە 1,600 پڕۆژەی لە کاردایە لە 23 شار و قەزای ئازادکراودا، بۆ یارمەتیدانی دەسەڵاتدارە ناوخۆییەکان تا بە خێرایی نۆژه‌نكردنه‌وه بۆ ژێرخانە گرنگەکان ئەنجام بدات. زیاتر لەسەدا 95 ی هەموو پڕۆژەکانی سەقامگیرکردنەوە ئەنجامدراون لەلایەن کەرتی تایبەتیی ناوخۆییەوە بە کارپێکردنی هێزی کاری ناوخۆیی.


بۆ زانیارى زیاتر پەیوەندی بكه‌ به‌:

سام کیمباڵ، پسپۆری پەیوەندیەکان
ئیمەیڵ: ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
م: 009647737255512

© 2021 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.