پێنج شەممە, 08 شوبات 2018 10:37

دانیمارك پشتیوانی لە سەقامگیری عێراق دەکات به‌ به‌خشینێكى تر به بڕی 21.4 ملیۆن دۆلار

بەغدا - حکومەتی شانشینی دانیمارک بڕی 21.4 ملیۆن دۆلار (135 ملیۆن کرۆنی دانیماركی)ی تری بەخشی بە دامەزراوەی کۆمەککردن بۆ سەقامگیرکردن كه سه‌ر به‌ به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌ره‌پێدان، ئەم دامەزراوەیە لایەنی دارایی دابین دەکات بۆ دەستپێشخەریە خێراکانی سەقامگیرکردنی ناوچە ئازادکراوەکانی ژێردەستی ڕێكخراوى دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام (داعش). ئەم بەخشینە کۆی بەخشینەکانی دانیمارك لە 2015 ەوە دەگەیەنێتە 38.1 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی (246 ملیۆن کرۆنی دانیماركی).

خاتوو لیز گراندێ، نوێنەری نیشتەجێی به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌رپێدان لە عێراق، وتی :" بەڕاستی سەرەنجڕاکێشە ئەم پێشکەوتنانەی لە ناوچە تازە ئازادکراوەکاندا ئەنجامدراوە ببینین. زیاتر لە نیوەی ئەو شەش ملیۆن هاوڵاتیەی عێراق کە لەکاتی ململانێکاندا لە ماڵوحاڵی خۆیان هەڵاتوون گەڕاونەتەوە. خێراکردنی سەقامگیری بۆ ئەوەی ئەو 2.6 ملیۆن هاوڵاتیەی هێشتا ئاوارەن بتوانن بگەڕێنەوە و ژیانی خۆیان بنیادبنێنەوە یەکێکە لە بەرزترین ئەولەویەتەکانی عێراق."

باڵیۆزی دانیمارك بۆ عێراق، جەنابی بەڕێز گێرت ماینیك، وتی :" دانیمارك پیرۆزبایی لە خەڵکی عێراق و هێزە ئەمنیەکانی عێراق دەکات لەسەر بەردەوامبوونی سەرکەوتنەکانیان لە ئازادکردنی عێراق لەدەستی داعش بە پشتیوانی لەلایەن هاوپەیمانانی نێودەوڵەتیەوە. نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى ژێرخانی گرنگ و دامەزراندنەوەی خزمەتگوزاریە گشتیەکان هێشتا بە گرنگیی ماونەتەوە بۆ ئەوەی ئەو خەڵكەی بەهۆی ململانێکانەوە ئاوارە بوون بتوانن بگەڕێنەوە. ئەم بەخشینە بۆ دامەزراوەی کۆمەککردن بۆ سەقامگیرکردن پێکەوە لەگەڵ کۆمەکیەکەمان بۆ کاروباری مین و پشتیوانیمان بۆ بەهێزکردنی توانستی هێزە ئەمنیەکانی عێراق، بەردەوامبوونی پابەندبوونی دانیمارك نیشان دەدات لەسەر پشتیوانیەکەی بۆ سەقامگیری عێراق."

لەسەر داوای حکومەی عێراق به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌ره‌پێداندامەزراوەی کۆمەککردن بۆ سەقامگیرکردن لە حوزەیرانی 2015 ەوە دامەزراوە بۆ ئاسانکاری گەڕانەوەی ئاوارە عێراقیەکان و دانانی بەردی بناغەی کارکردن بۆ بنیادنانەوە و چاککردنەوە و زامنکردن لە دژی سەرهەڵدانەوەی توندوتیژی و توندڕەوی. ئەم دامەزراوەیە لە ئێستادا زیاتر لە 1,600 پڕۆژەی لە کاردایە لە 23 شار و قەزای ئازادکراودا و یارمەتی دەسەڵاتدارە ناوخۆییەکان دەدات تا بە خێرایی نۆژه‌نكردنه‌وه ئەنجام بدرێت بۆ ژێرخانی گرنگ. زیاتر لە سەدا 95 ی هەموو پڕۆژەکانی سەقامگیرکردنەوە ئەنجامدراون لەلایەن کەرتی تایبەتی ناوخۆوە بە خستنە سەرکاری هێزی کاری ناوخۆ.

بۆ زانیارى زیاتر پەیوەندی بكه‌ به‌:

سام کیمباڵ، پسپۆری پەیوەندیەکان

ئیمەیڵ: ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.

م: 009647737255512

© 2021 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.