سێ شەممە, 13 شوبات 2018 09:28

لێدوانی ڕۆژنامەوانیی بەڕێز بڕونۆ گێدۆی نوێنەری UNHCR لە عیراق سەبارەت بە گەڕانەوەی ئارەزوومەندانە و سەلامەت و بەردەوامی عیراقییە ئاوارەکانable return of displaced Iraqis

"لە ڕوانگەی UNHCR ـەوە، کۆنگرەی کوێت دەرفەتێکی زۆر باشە بۆ دووپاتکردنەوە لەسەر گرنگیی گەڕانەوەی ئارەزوومەندانە و سەلامەت و بەردەوامی ئاوارە ناوخۆییە عیراقییەکان و زیادکردنی سەرچاوەکان لەپێناو پاڵپشتیکردنی هەوڵەکانی حکومەت بە ئاڕاستەی بەدیهێنانی ئەم ئامانجە. ئەمەش خۆی لە خۆیدا بەشێکی دانەبڕاوە لە کۆمەڵێک پلانی فراوانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و لق و دەزگاکانی بۆ پاڵپشتیکردنی دەسەڵاتدارانی عیراقی لە کاتێکدا کە ئەوان خەریکی دووبارە بنیاتنانەوەی وڵاتەکەیانن.

هەرچەندە جەنگی بەرفراوان کۆتاییهاتووە، کاریگەریی جەنگ و ململانێکان هێشتا بەردەوامی هەیە. ئەو ڕووداوانەی لە ماوەی ساڵانی دەسەڵاتدارێتیی ڕێکخراوە توندڕەوەکە و ئەو هەڵمەتە سەربازییەی بۆ لەناوبردنیان ئەنجامدرا، کاریگەری و شوێنەواری سەختیان بەسەر عیراق و لایەنی دەروونی خەڵکەکەیدا بەجێهێشت. ئەو برێن و زامەی ئەو ساڵانە لە دوای خۆیانەوە جێیانهێشت سەرانسەری عیراقیان گرتۆتەوە: ئەو شارانەی جێگای شانازی بوون بە قورسی وێران بوون، کۆمەڵگاکان پەرش و پەرتەوازە بوون و نەوەیەکیش لە منداڵان مەترسی ونبوونیان لەسەرە. هێشتا (2.6) ملیۆن کەس لە ئاوارەییدا دەژین. بۆ ئەوەی عیراق بەرە پێشەوە بچێت پێویستە ئەو خەڵکە بتوانن بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان. تا ئێستا (3.3) ملیۆن عیراقی گەڕاونەتەوە، کە زۆربەی کاتەکان لە حاڵەتی سەخت و دژواردان. ئێمە پێویستە ئەوەمان لەیاد بێت کە گەڕانەوە بریتی نییە لە تەنیا گەڕانەوە بۆ ناو خانووێك بەڵکو گەڕانەوەیە بۆ ناو کۆمەڵگەیەك.

گەڕانەوەی بەردەوام تەنیا دووبارە دروستکردنەوەی بینا و تەلارەکان نییە. بنیاتنانەوە و دووبارە گێڕانەوەی کۆمەڵگاکان بۆ دۆخی ئاسایی خۆیان هەوڵ و کۆششیکی ئاڵۆزە و هەموو شتەکان دەگرێتەوە، هەر لە لابردن و نەهێشتنی تەقەمەنییە مەترسیدارەکانەوە بیگرە تا دەگەیتە نۆژەنکردنەوەی ڕووخاو و وێرانەکان و ژێرخان و گەڕاندنەوەی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان و ئاسانکاریکردن بۆ پێکەوە گونجانی کۆمەڵایەتی بۆ ئەوەی کۆمەڵگاکان بتوانن دووبارە دەست بە بووژانەوە بکەنەوە. بۆیە گەڕانەوەی سەلامەت و بەردەوام هۆکارێکی سەرەکییە کە لە دوورمەودادا لە چەسپاندنی سەقامگیری و ئاشتیدا بەشداردەبێت.

عیراق خەریکە بە ڕێژەی سەد و هەشتا پلە مێژووی پڕ چەرمەسەری و کێشەی خۆی دەگۆڕێت. وڵاتەکە خۆی لە چنگی داعش ڕزگارکرد، ئەو سەرکەوتنە گەورەیەی کە دەبێت کۆمەڵگای نێونەتەوەیی بە تەواوەتی دانیپێدابهێنێت. ئێستا دەسەڵاتدارەکان خەریکن خۆیان بۆ ئەرکی گەورەی دووبارە بنیاتنانەوەی شارۆچکە و شار و دام و دەزگا و کۆمەڵگاکانی وڵاتەکەیان یەکلادەکەنەوە.

لەپێناو پاڵپشتیکردنی عیراقدا کە خەریکە قەیران تێدەپەڕێنێت، ئاژانسەکانی سەر بە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بەرنامە و پلانێکی دوو ساڵەیان بۆ دووبارە هەڵسانەوە و بەرگەگری داڕشتووە. بۆ بەجێگەیاندنی ئەم بەرنامەیەش ئێمە پێویستە دڵنیابینەوە کە سەرچاوەی گونجاو بۆ ئەم ئەرکە لەبەردەستدان.

کۆنفڕانسی کوێت دەرفەتێکی بێ هاوتایە تاوەکو بتوانین پلانەکانی خۆمان بۆ وڵاتە پارەبەخشەکان بخەینەڕوو و کەرتی تایبەتیش هانبدەین تا زیاتر وەبەرهێنان بکەن. ئێمە بۆ بەردەوام بوون لەسەر پاڵپشتیکردنی عیراق لەم قۆناغە گرنگەدا ئەرکێکێ هاوبەشمان لە ئەستۆدایە. ئێمە نابێت خەڵکی عیراق لەم قۆناغە سەختەدا بە تەنیا جێبهێڵین تەنیا لەبەر ئەوەی کە جەنگ کۆتایی هاتووە. ئەم ئەرکە گرنگە ناکرێ بە نیوەناچڵ جێبهێڵرێت"


بۆ زانیاریی زیاتر:

کەیت پۆند (بەغداد)
009647809207286
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.

ئەمیرە عبدالخالق (هەولێر)
009647726163729
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.

مصطفن الدلوي (بەغداد)
009647801958468
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.

رشید هـ رشید (دهۆك)
009647507130014
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.

© 2021 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.