پێنج شەممە, 15 شوبات 2018 13:33

لێدوانی رۆژنامه‌وانی سكرتێری گشتی له‌ كۆنگره‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراق (وه‌رگێڕانی نافه‌رمی)

شتێكی (نه‌بیستراو) به‌ستنی كۆنگره‌یه‌ك (نه‌بیستراو) پێویست بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ و به‌هاناوه‌چوونی ئه‌م تراجیدیا مرۆییه‌ ترسناكه‌ .

ئه‌مڕۆ ، وڵاتی كوێت پێشه‌نگی گرتۆته‌ به‌ر له‌ به‌ستنی ئه‌م كۆنگره‌یه‌ بۆ پشتگیری گه‌ل و حكومه‌تی عێراق.

به‌ده‌نگه‌وه‌هاتنی ئه‌م كۆنگره‌ و ئه‌م بانگه‌وازه‌ به‌ڵگه‌یه‌كی حاشا هه‌ڵنه‌گره‌ له‌سه‌ر متمانه‌ كردن به‌ حكومه‌ت و گه‌لی عێراق . كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیش دانی به‌وه‌ ناوه‌ كه‌ عێراق له‌سه‌ر رێچكه‌یه‌كی دروستی بوژانه‌وه‌ و سه‌قامگیری ده‌ڕوات .

هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیش پێزانینی خۆی بۆ ئازایه‌تی عیراقییه‌كان له‌ به‌زاندنی و تێكشكاندنی داعش و تیرۆریستان ده‌ربڕی ، ئه‌وان ته‌نها پارێزگاریان له‌ خۆیان نه‌كرد ، به‌ڵكو پارێزگاریان له‌ ئێمه‌ش كرد ، چونكه‌ ، به‌داخه‌وه‌ ، تیرۆر دیارده‌یه‌كی جیهانییه‌ .

ئه‌مه‌ش زه‌مینه‌یه‌ك ساز ده‌كات بۆ حكومه‌تی عێراق بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتوو بێت له‌ جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌كانی بوژانه‌وه‌ له‌ وڵاتدا ، هه‌روه‌ها زه‌مینه‌ش بۆ كۆمه‌ڵكای نێوده‌وڵه‌تی له‌بار ده‌كات بۆ گردبوونه‌وه‌ی ته‌واو بۆ پشتگیریكردنی گه‌لی عێراق .

ده‌مه‌وێ پێزانینی خۆشمم ده‌ربڕم بۆ ئه‌و پشتگیرییانه‌ی پێشكه‌ش به‌و پرۆژانه‌ كراوه‌ كه‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان خستنیه‌ته‌ ڕوو – كه‌ بریتین له‌ پرۆژه‌كانی بوژانه‌وه‌و شیاندنه‌وه‌ . ئامانجیش له‌مه‌ كاركردنه‌ له‌ نزیكه‌وه‌ به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عیراق بۆ پشتگیریكردنی به‌رنامه‌كانی ، له‌پێناو خێراكردنی ره‌هه‌نده‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی بوژانه‌وه‌ .

وه‌كو نمونه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ ، ئێمه‌ ته‌نها له‌ شاری موسڵ به‌شدارین له‌ نزیكه‌ی 700 پرۆژه‌ ، نزیكه‌ی 10000 عیراقیش به‌ راسته‌وخۆ هلریكارن له‌م پرۆژانه‌ . ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ پێشان ده‌دات ، كه‌ پێویسته‌ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌موو هه‌وڵه‌كان بخاته‌ گه‌ڕ بۆ به‌رده‌وامی پێشكه‌شكردنی پشتگیری ته‌واو به‌ حكومه‌ت و گه‌لی عیراق ، له‌پێناو مسۆگه‌ركردنی سه‌ركه‌وتنی ته‌واو و گه‌یشتن به‌ سه‌قامگیری له‌ وڵاتدا .

له‌ جیهانێكدا ، به‌ داخه‌وه‌ هه‌واڵی خۆش تیایدا ده‌گمه‌نه‌ ، و له‌ ناوچه‌یه‌كدا ، به‌داخه‌وه‌ زۆر له‌ دۆخه‌كان تیایدا به‌ره‌و خراپتر ده‌چێت ، به‌ڵام له‌ ڕاستیدا عیراق له‌سه‌ر رێچكه‌یه‌كی راست ڕێده‌كات و كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیش متمانه‌ی خۆی به‌خشیوه‌ پێی ، ئه‌مه‌یان به‌ هه‌واڵێكی گرنگ و خۆش داده‌نرێت .

لێره‌دا ، ده‌مه‌وێت جارێكی تر به‌ گه‌رمی پیرۆزبایی له‌ حكومه‌تی عیراق بكه‌م به‌ بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی له‌ ڕاكێشانی ئه‌م ئاسته‌ به‌رزییه‌ی متمانه‌ی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی .

© 2021 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.