پێنج شەممە, 15 ئازار 2018 17:16

نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان پیرۆزبایی له‌ سا‌بیئەی مه‌نداییه‌كان به‌ بۆنه‌ی جه‌ژنی برۆنایا (بەنجە) ده‌كات

به‌غدا، ١٥ی ئاداری ٢٠١٨- به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی برۆنایا (بەنجە)، بەڕێز یان كوبیش، نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق، پیرۆزبایی گه‌رمی خۆی ئاراسته‌ی سا‌بیئەی مه‌نداییه‌كان ده‌كات.

له‌مباره‌وه‌ به‌ڕێز كوبیش وتی "هیوادارم شكستی داعش (ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عیراق و شام)ی تیرۆریست و سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی شانازیی عیراق به‌ شوناسە بێهاوتایەکەی و جه‌ختكردنه‌وه‌ی‌ له‌سه‌ر فره‌یی وه‌ك پێكهاته‌یه‌كی گرنگی توانای وڵات، سا‌بیئەی مه‌نداییه‌كان شانبه‌شانی ئاینزاكانی تر ده‌چنه‌ ناو قۆناغێكی تازه‌وه‌ كه‌ ده‌توانێت ژیان و كاریان بۆ دابین بكات به‌شێوه‌یه‌كی شكۆمه‌ند و یه‌كسان‌ و خۆشگوزه‌ران‌".

وێڕای ئاماژه‌كردنی به‌وه‌ی كه‌ ‌ نه‌ته‌و یه‌كگرتوه‌كان داوای له‌ عیراق كردووه‌ بۆ هەنگاونانی چالاکانە بۆ پشتگیریكردن و پاراستنی كه‌مینه‌كان و له‌ گه‌ڵ سه‌ركرده‌ ئاینی و هۆزییه‌كانیش كار ده‌كات بۆ گه‌شه‌دان به‌ لێبورده‌یی و پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه‌ و ئاشته‌وایی نیشتمانی، به‌ڕێز كوبیش زیاتر وتی "ئاشتی و ئارامی و سه‌روه‌ریی یاسا ده‌بنه‌ مایه‌ی مسۆگه‌ركردنی باشترین به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی پێكهاته‌كانی عیراق. هه‌موو پێكهاته‌ و ئاینزا و نه‌ته‌وه‌كانی عیراق پێویسته‌ ده‌ست له‌ ناو ده‌ست بن بۆ پاراستنی كه‌له‌پوره‌كه‌یان".

بۆ زانیاریی زیاتر تكایه‌ په‌یوه‌ندی بكه‌ن به‌ به‌رپرسی نوسینگه‌ی راگه‌یاندن و ته‌بێژی (یونامی) به‌ڕێز سه‌میر غه‌تاس ‌ ‌ به‌ ئیمێلی ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. یان ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. یانیش به‌ ژماره‌ ته‌له‌فۆنی ٠٠٩٦٤٧٩٠١٩٣١٢٨١

© 2021 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.