سێ شەممە, 20 ئازار 2018 12:55

په‌یامی نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عێراق به‌ڕێز یان كۆبیش بۆ خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان و به‌ شێوه‌یه‌كی فراوانتریش هه‌موو عیراقیه‌كان ، به‌بۆنه‌وه‌ی نه‌ورۆزه‌وه‌

به‌ناوی هه‌موو كارمه‌ندانی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق ، پێمخۆشه‌ پیرۆزبایی خۆم ئاراسته‌ی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان و هه‌موو عیراق بكه‌م به‌ بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی نه‌ورۆز . نه‌ورۆز بۆنه‌یه‌كه‌ به‌ شانازییه‌وه‌ یادی كه‌لتور و ناسنامه‌ی تێدا ده‌كرێته‌وه‌ .

ئه‌مساڵ ، و ئه‌م رۆژی نوێبوونه‌وه‌ و هیوایه‌ هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ ئاهه‌نگێڕان به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر داعش ، به‌ڵام نابێت قوربانیدان و ته‌حدیه‌كانی عیراق و گه‌له‌كه‌ی له‌ یادمان بچێت به‌ خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه‌ . مكوڕبوون و كۆڵنه‌دان و یه‌كڕیزی گه‌لی عێراق هۆكاری سه‌ره‌كی بوون بۆ ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌ مێژووییه‌ به‌سه‌ر گروپی تیرۆریستان. ئێمه‌ ئه‌و پێشمه‌رگه‌ و كارمه‌ندانه‌ی ده‌زگا ئه‌منی و هاوڵاتییه‌ مه‌ده‌نییانه‌ له‌ یاد ناكه‌ین كه‌ له‌ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی تیرۆریستان شه‌هید بوون یانیش بریندار بوون . هه‌روه‌ها هاوسۆزیشین له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی ده‌ربه‌ده‌ر كراون .

نه‌ورۆز ده‌رفه‌تێكه‌ بۆ كۆكردنه‌وه‌ی گشت هه‌وڵ و كۆششه‌كان له‌ پێناو ئایینده‌یه‌كی باشتر له‌ بواره‌كانی سه‌قامگیریی و ئاسایش و شكۆمه‌ندی و یه‌كسانی و یه‌كگرتوویی و خۆشگوزه‌رانی. گه‌لی عێراق یه‌ك چاره‌نووسیان هه‌یه‌ . له‌گه‌ڵ كرانه‌وه‌ی هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر و سوله‌یمانی به‌ڕووی گه‌شته‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و ده‌ستكردن به‌ پێدانی مووچه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن حكومه‌تی فیدراڵه‌وه‌ ، حكومه‌تی فیدراڵ و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ره‌تایه‌كی نوێیان هه‌ڵبژارد بۆ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانیان له‌ میانه‌ی هاوبه‌شی و هاریكاری له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستور . هه‌ڵبژاردنی دادێ نوێنه‌رایه‌تی و دیموكراسی چالاك ده‌كات . ئه‌مه‌ش ده‌رفه‌تێكه بۆ هه‌مووان بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگیان بیستراو بێت ، هه‌ڵێكه‌ و نابێت له‌ده‌ستبدرێت .

نه‌ورۆزتان پیرۆز .

© 2021 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.