پێنج شەممە, 29 ئازار 2018 00:14

یونامی نیگەرانی خۆی دەربارەی ڕاپۆرتەکانی بەکارهێنانی توندوتیژی دژی خۆپیشاندەران لە هەرێمی کوردستان دەردەبڕێت

بەغدا، ٢٨ی ئاداری ٢٠١٨- یونامی نیگەرانی خۆی دەربارەی ئەو ڕاپۆرتانە دەردەبڕێت کە باس لە بەکارهێنانی توندوتیژی دژی خۆپیشاندەران لە هەرێمی کوردستان دەکات لەلایەن هێزەکانی ئاسایشەوە.

مافی خۆپیشاندانی ئاشتییانە بنەمایەکی گرنگی مافەکانی مرۆڤە و بەردی بناغەی دیموکراسییە. یەکێکە لەو ڕێگا گرنگانەی کە لەبەردەم هاوڵاتییانە بۆ دەربڕینی بیروڕای خۆیان. لەبەرئەوە، دەسەڵاتەکان بەرپرسیارن لەوەی کە ڕێز لەو مافە بگرن و بیپارێزن. هەروەها دەبێ هاوڵاتییان ڕێگەیان پێبدرێت پیادەی ئەو مافەیان بکەن لە کەشوهەوایەکی ئارام و سەربەرزانەدا بە ڕێزگرتن لە یاسا و پاراستنی ئارامی.

هاوڵاتییانیش بەهەمان شێوە بەرپرسیارن بۆ دڵنیابوون لەوەی کە ئەو مافەیان بە هەستکردن بە بەرپرسیارێتییەوە و لە چوارچێوەی یاسادا پیادەدەکەن بە خۆبەدوورگرتن لە توندوتیژی و تێکشکاندنی موڵکی گشتی و تایبەت.

یونامی دەستخۆشی لە ڕاگەیاندراوەکەی دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان دەکات بەوەی کە لێکۆڵینەوە لەو پێشێلکارییانە دەکات.

***************

بۆ زانیاریی زیاتر تكایه‌ په‌یوه‌ندی بكه‌ به‌ به‌ڕێز خالید ده‌هه‌ب جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی یونامی و جێگری وته‌بێژی نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق به‌م ژماره‌ مۆبایله‌ ٠٠٩٦٤٧٩٠١٩٤٠١٤٦ ، و به‌ ئیمێڵی ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. یان نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی یونامی : ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.

© 2021 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.