چوار شەممە, 04 نیسان 2018 14:59

ئاماری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ ژماره‌ی قوربانیان له‌ عیراق له‌ مانگی ئاداری ٢٠١٨

به‌غدا،عیراق ٣ی نیسان ٢٠١٨- به‌ پێی ئه‌و ئاماره‌ی ئه‌مڕۆ نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌كان بۆ هاریكاریی عیراق(یونامی) ‏بڵاوی كردۆته‌وه‌، له‌ دەرئه‌نجامی كرده‌وه‌ توندوتیژی و تیرۆرستی و پێكدادانی چه‌كداری كه‌ له‌ مانگی ئاداری ٢٠١٨دا ‏روویانداوه‌، ١٠٤هاوڵاتی مه‌ده‌نی عیراقی كوژراون (كه‌ پۆلیس ناگرێته‌وه‌) و ١٧٧ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون‎.

ئەو ژمارانە هاووڵاتی مەدەنی و ئەو هاووڵاتییانە دەگرێتەوە کە لە کاتی مردن یان بریندار بوون وەک هاووڵاتی مەدەنی ڕەچاوکراون وەکو پۆلیس لە دەرەوەی ئەرکی سەربازی، بەرگری شارستانی و کارمەندانی پاسەوانی کەسی و پاسەوانی پاراستنی بارەگاکان و کارمەندانی ئاگرکوژێنەوە.

ژمارەی گشتی قوربانییانی مەدەنی لە مانگی شوباتدا کە لەلایەن یونامییەوە لە مانگی ئاداردا تۆمارکراون (بەدەر لە ژمارەی قوربانییانی پۆلیس) ٨٤ کوژراو و ١٦٤ بریندار بووە.

پارێزگای به‌غدا، كه‌ به‌ركه‌وته‌ترین پارێزگابووە‌، ١٢٤ هاوڵاتی مه‌ده‌نی بوونه‌ته‌ قوربانی (٣٣ كوژراو و ٩١ بریندار). دوای ئه‌و پارێزگای سەڵاحەددین دێت كه‌ ئاماره‌كانی برتییه‌ له‌ (١٢ كوژراو و ٢٦بریندار) و ئاماری پارێزگای ئەنباریش بریتییه‌ له‌ (١١ كوژراو و ٢٢ بریندار) .

روون كردنه‌وه: ژماره‌كان پێویسته‌ به‌ لانی كه‌م وه‌ربگیرێن. یونامی له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیاریكراودا چالاكیه‌كی سنورداری هه‌یه‌ له‌ پشتڕاستكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی قوربانیان و بە هۆی دژواری بارودۆخی ناوچەکە و پچڕانی خزمەتگوزارییەکان. له‌ هه‌ندێ حاڵه‌تدا ته‌نها توانیویه‌تی هه‌ندێك له‌ رووداوه‌كان به‌ شێوه‌ی هه‌نده‌كییانه‌ (ناته‌واو) پشتڕاست بكاته‌وه ژمارەی قوربانییانی پارێزگای ئەنبار لە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی پارێزگاکە وەرگیراون و لەوانەیە گوزارشت لە ژمارەی ڕاستەقینەی قوربانیان لەو پارێزگایە نەکات.


***************
بۆ زانیاریی زیاتر تكایه‌ په‌یوه‌ندی بكه‌ن به‌ به‌رپرسی نوسینگه‌ی راگه‌یاندن و ته‌بێژی (یونامی) به‌ڕێز سه‌میر غه‌تاس به‌ ئیمێلی ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. یان ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. یانیش به‌ ژماره‌ ته‌له‌فۆنی ٠٠٩٦٤٧٩٠١٩٣١٢٨١

© 2021 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.