چوار شەممە, 04 نیسان 2018 16:31

کۆمارى چین پاڵپشتى هەوڵەکانى UNHCR دەکات لەیارمەتیدانى پەنابەرە سورییەکانى نێو وڵاتى عیراق

بەغدا، ٣/٤/٢٠١٨: ئەمڕۆ باڵیۆزى کۆمارى چین سەردانى نوسینگەى UNHCR ى کرد لە بەغداد بۆ بەرز ڕاگرتنى تەواوکردنى چاڵاکییەکانى پاڵپشتیکردنى ئەوپەنابەرە سوورییانەى کە لەڕێگەى کۆمارى چینەوە بە بڕى (2) ملیۆن دۆلارى ئەمەریکى پاڵپشتى دارایى کراون.

پڕۆژەکە ساڵی (2016) جێبەجێکرا و بووە هۆى بەرەوپێشبردنى چەندین خزمەتگوزارى پێویست لەنێو کەمپەکانى هەرێمى کوردستانى عیراقدا.خزمەتگوزارییەکانى پاک و خاوێنى و ئاو و ئاوى خواردنەوە و ئاوەڕۆکانى وەک ئاوى پاک و کەلوپەلەکانى یاریکردن بۆ دانیشتووانى کەمپ گەڕێندراونەتەوە بۆ دۆخى ئاسایى خۆیان و ستافى تازە ڕاهێنانیان پێکراوە بۆ بەڕێوەبردنى کەمپەکان کە کەسانى پەنابەریشییان تێدایە. لەئەنجامى ئەو چاڵاکییانە، زیاتر لە (98،000) کەس بەبەردەوامى دەتوانن دەستیان بە ئاوى خواردنەوە بگات و زیاتر لە (1،200) خێزان سوودیان لە خزمەتگوزارییەکانى ئاو و ئاوى خواردنەوە و ئاوەڕۆکان وەرگرتووە.

کۆمارى چین لەگەڵ UNHCR بەیەکەوە هەوڵیانداوە پاڵپشتى و خزمەتگوزاریى پارێزگارى پێشکەش بە پەنابەرە سوورییەکان بکەن لە عیراق. بەڕێز چین وێیگینگ باڵیۆزى کۆمارى چین لە عیراق لەم بارەوە گوتى: ئێمە بەردەوام دەبین لەپاڵپشتىکردنى UNHCR بۆ ڕووبەڕووبوونەوەى قەیرانە مرۆییەکان.

لەبەرزنرخاندنى ئەو هاریکارییە بەرهەمدارەى نێوان کۆمارى چین و UNHCR دا بەڕێز بڕونۆ گێدۆ، نوێنەرى UNHCR لە عیراق گوتى: سوپاس بۆ ئەو هاریکارییە پڕ دڵسۆزییەى کۆمارى چین، ئەو کەمپانەی پەنابەرە سورییەکان کە لە ساڵی (2014) دا بنیاتنراون بەشێوەیەکى زۆر بەرفراوان کاریان لەسەر کراوە تاوەکو بگەڕێنرێنەوە سەر دۆخى جارانیان. ئەو خەڵکانەى کە پێویستیان بە یارمەتى هەیە لە ئێستادا خزمەتگوزارییەکانى ئاو و ئاوەڕۆ و پاک و خاوێنى و ئاوى خواردنەوەیان پێگەیشتووە. بایەخدانى وڵاتى چین بە خۆشگوزەرانى پەنابەرە سورییەکانى عیراق زۆر ڕوونە. ئێمە لە UNHCR بەپەرۆشەوە بەردەوامین لە هاریکاریکردن لەگەڵ کۆمارى چین بۆ پاڵپشتىکردنى پەنابەرە سوورییەکان لەکاتێکدا کە گرژی و ئاڵۆزییەکان لەوڵاتى خۆیاندا بەردەوامن و درێژەیان هەیە.

بۆ زانیاریی زیاتر تکایە پەیوەندی بکە بە:
کەیت پۆند (بەغداد)
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
009647809207286

ئەمیرە عبدالخالق (هەولێر)
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
009647726163729

مصطفی الدلوي (بەغداد)
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
009647801958468

رشید هـ رشید(دهۆك)
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
009647507130014

© 2021 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.