دوو شەممە, 21 کانونی یەکەم 2020 09:01

پارێزگاریلێکردن و پاراستنی زمانی پێکهاتەکان

بەغدا، ١٥ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٠، پارێزگاریلێکردن و پاراستنی زمانی پێکهاتەکانی عیراق کە بەڵگەیەکی زیندووە لەسەر دەوڵەمەندیی فەرهەنگی ڕۆشنبیریی عیراق بابەتی سەرەکیی سەکۆیکارێك بوو کە چەندین لە نوێنەرانی پێکهاتەکان و حکومەت و چالاکوانانی ووڵاتی بەیەکەوە کۆکردبۆوە.

هەولێر ١٧ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٠، پاراستنی مافی پێکهاتەکان و داکۆکیکردن لە هەمەچەشنە لە هەرێمی کوردستان و دەشتی نەینەوا بابەتی سەرەکیی سەکۆکارێك بوو کە لەلایەن ڕێکخراوی " جسور" بۆ گەنجان وە بەهاوکاریی نوسینگەی مەفەکانی مرۆڤی لە یونامیەوە ڕێکخرابوو.

ڕاپەری ئاشوری "نینۆسی زێڕین" گۆرانییەکی ڕاپی دەربارەی دەنگهەڵبڕین بۆ مافەکانی مرۆڤ لەکاتی بلاوبونەوەی ئەو پەتاجیهانییە تۆمار کرد.

کارامەییی گەنجە عێراقییەکان لە شاری موسل نیشاندران هەروەکو دیوارەوێنەییەکان دەستیان پێکرد بۆ یادکردنەوەی رۆژی جیهانی مافەکانی مرۆڤ. لە شاری موسل، ڤالانتینا هەڵسا بە پێشکەشکردنی دیزاینێکی بەهێز و پڕئاگا کە گۆڕدرا بۆ دیوارەوێنەیی لەسەر پردی موسل لەلایەن شوێنپەنجەی هیواوە.

بەغدا- پێویستە چوارچێوەیەك دابنرێت بۆ قەرەبوکردنەوە کە مافی هەموو ڕزگاربوانی توندوتیژی پەیوەست بە ململانێکانی تێدا پارێزراو بێت. ئەم چوارچێوەیەش دەبێت پاڵپشتبێت بە یاسایەك کە ڕزگاربووەکان بخاتە پێشینەی هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی دەرەنجامەکان. ئەم کۆنفراسەش بۆ برەودانە بە هۆشیاری لەسەر ئەم بابەتە.

بەغدا، ٩ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٠- سەکۆیکارێک بۆ برەودان بە تواناکردنی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی عیراقی لەسەر پاراستن لە بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێیانە بەئامادەکردنی نوسینگەی مافەکانی مرۆڤی سەر بە نێردەی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ هاریکاریی عیراق (یونامی) و بەهاوکاری لێژنەی نێودەوڵەتی تایبەت بەکاروباری کەسانی بێسەروشوێن (ICMP) وە کۆمیسیاری باڵای مافەکانی مرۆڤ لە عیراق (IHCHR) ئەنجام درا کە پلاتفۆڕمێكیش بوو بۆ بەهێزکردنی تواناکانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنیش. بەشداربووانیش هەڵسان بە ئاڵوگۆڕی زانیاری و گفتوگۆ لەسەر ستراتیژەکانی برەودان بە پاراستن.

بەغدا- پێویستە گەنجانی عێراق ڕۆڵێکی گرنگ بگێڕن لە داڕشتنی نەخشەی ڕێڕەوی سیاسی ئایندەی وڵات، و هەروەها لە گەشە ئابووری و کۆمەڵایەتییەکاندا، ئەمەش بە پێی ئەو ڕاسپاردانەی کە پێشکەشی ئەو کۆنفرانسە نیشتمانیە کرابوو کە لە ٢٢ی تشرینی دووەم لە بەغدا ساز درابوو. ئەم کۆنفرانسە دوا بە دوای ١٨ سەکۆیکار هات کە لە هەژدە مانگی دواییدا هەریەکەی لە پارێزگایەک کرابوو و بە سەدان گەنجی کۆکردبۆوە بۆ تاوتوێکردنی بەشداریکردنیان لە داڕشتنی ئایندەی عێراق.

لە ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ دا نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق سەکۆیکارێکی ڕاهێنانی رایگەیاندنی یەک ڕۆژەیی بۆ ٤٠ راگەیاندکار لەسەرتاسەری عێراق لە رێگەی هێلی ئینتەرنێتەوە ئەنجامدا بە مەبەستی ئاشناکردنیان بە کارەکانی نێردەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و فەند و ئاژانس و بەرنامەکانی لە عێراقدا.

بەشی مافەکانی مرۆڤ لە نێردەی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ هاریکاریی عیراق/ یونامی بانگهێشتتان دەکات بۆ یادکردنەوەی ڕۆژی مافەکانی مرۆڤ لەڕێگەی دیزاینکردنی پۆرترێتێکی دیواربەند. پێشبڕکێکە کراوە دەبێت بۆ هاوڵاتیانی عیراقی لە هەموو تەمەنێك.

بەنزیکەیی یەک لە هەر دە کەسێک ، ٧٩٢ ملیۆن خەڵک لەسەر ئاستی جیهان، دەناڵێنن بە دەست شڵەژانی دەروونی یان ئالوودەبوون بە ماددەی هۆشبەر. ئەمەش دەکاتە ١٠٪ی بارگرانی هەموو نەخۆشیەکان لە سەر جیهان. لەعێراق داخوازی دروستیی دەروونی لەهەڵکشان دایە هاوکات لەگەڵ پەتای جیهانی کۆڤید-١٩ و بەیەکێک لە بوارە هەرە لەپێشینەکان دادەنرێت کە پێویستی بە پاڵپشتی بەردەوام هەیە.

پەڕەى 5 لەکۆى 18 پەڕەدا

© 2021 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.