بەغدا، عیراق، ٩ی کانونی یەکەمی ٢٠١٨ – حکومەتی عیراق و نەتەوە یەکگرتووەکان لە عیراق ئەمرۆ ستراتیژێکی نیشتیمانییان بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژبە ئافرەتان دەستپێکرد، ئەمەش هەنگاوێکی گرنگە بۆ بەدەستهێنانی مافی ئافرەتان. ئەم ستراتیژە چوارچێوەیەکی سەرتاسەری دادەریژێت تاکو دروستکارانی سیاسەت و بڕیار بتوانن هەنگاوی کارا بنێن بەرەو پێشپێگرتنی توندوتیژی دژبە ئافرەتان و کچان و پاراستنی رزگاربووانی توندوتیژی. هاتنەپاڵی هەموو لایەنەکان لەگەڵ ئەم ستراتیژە نوێیە نیشتیمانییە وادەکات حکومەتی عیراق و نەتەوە یەکگرتووەکان بە شێوەیەکی فەرمی پابەندبن بۆ هاوێشتنی هەنگاوی کارا.
به‌غدا، هه‌ولێر/ عیراق، ٢٨ی تشرینی دووه‌می ٢٠١٦:- نه‌ته‌وه یهكگرتوهوكان به هاوكاریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵمه‌تی ١٦ رۆژه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی له‌سه‌ربنه‌مای جێنده‌ری له عیراق له‌ژێر سه‌رباسی "له ئاشتی ماڵه‌وه بۆ ئاشتیی جیهان: بكهوهخۆ بۆ ئازادی و یه‌كسانی " راگه‌یاند. هه‌ڵمه‌ته‌كه پێشتر له ٢٦ی تشرینی دووه‌مدا له به‌غدا له ژێر چاودێریی به‌ڕێز سه‌رۆكی حكومه‌تی عیراق ، حه‌یده‌ر عه‌بادی ، ده‌ستی پێكردبوو. سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ، به‌ڕێز د. مه‌هدی ئه‌لعه‌للاق، له جیاتی سه‌رۆك وه‌زیران وتارێكی پێشكه‌ش كرد كه تێیدا، وێڕای جه‌ختكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر پشتگیریی نێوده‌وڵه‌تی، هئاماژهی به‌وه كرد كه راگه‌یاندنی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی ئه‌مساڵ هاوكاته له‌گه‌ڵ كرده‌ی سه‌ربازی بۆ رزگاركردنه‌وه‌ی موسڵ. ئه‌و هه‌روه‌ها وتیشی كه ئه‌و رێوشوێنانه‌ی له‌لایه‌ن حكومه‌تی عیراقه‌وه گیراونهتنهبهر بۆ پاراستنی ژنان و كچان له توندوتیژیی جێنده‌ری هه‌رگیز بێ پشتیوانی نێوده‌وڵه‌تی سه‌ركه‌وتوو نابن.
هەولێر، ٢٨ی تشرینی دووه‌می ٢٠١٥:- هه‌رێمی كوردستانی عیراق كه‌وته گه‌ل نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ته‌واوی جیهان كاتێك شانبه‌شانی جیهان له رۆژی پێنج شه‌ممه‌ی رێككه‌وتی ٢٦ی تشرینی دووه‌مدا هه‌ڵمه‌تی ١٦ رۆژه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژیی دژی ژنان له‌سه‌ر بنه‌مای جێنده‌ری راگه‌یاند. ئه‌م هه‌ڵمه‌ته ١٦ رۆژییه مافه‌كانی ژنان و كچان له چه‌قی سه‌رنجی جیهان و عیراق داده‌نێت. ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ی ئه‌مساڵی كوردستان سه‌رنج بۆ بارودۆخێكی دژواری ژنان و كچانی ئاواره و هه‌روه‌ها مافی خوێندنیان راده‌كێشێت. له لایه‌كی تره‌وه، قه‌یرانه‌كان هه‌ر درێژه‌یان هه‌یه و پێیویستییه مرۆییه‌كانیش به‌تایبه‌تی بۆ ژنان و كچان هه‌ر له هه‌ڵكشاندان. له راستیدا توندوتیژیی له‌سه‌ر بنه‌مای جێنده‌ری خه‌سڵه‌تێكی گرنگی ئه‌م قه‌یرانه‌یه و كاریگه‌ری زۆریشی له‌سه‌ر ژنان و كچان و هه‌روه‌ها توانا و ئاره‌زوویان بۆ خوێندن و په‌روه‌رده هه‌یه. لێره به‌تایبه‌تی كچان زیاتر روبه‌رووی چه‌ندان شێوازی توندوتیژی ده‌بنه‌وه و زۆربه‌شیان له‌قوتابخانه نین و سه‌ره‌ڕای توندوتیژیی سێكسی و هه‌راسانكردن و به‌زوو به‌شوودان و بێڕێزی و خراپبه‌كارهێنان و كۆت و به‌ندی خانه‌واده بۆ هه‌ڵسوكه‌وتی سهبهرستانه.