لێدوانی ڕۆژنامەوانی

UNHCR و ITC هەوڵەکان یەکدەگرن بۆ پشتگیریکردن لە بەهێزکردنی ئابووریی پەنابەران و کۆمەڵگا میواندارەکان لە عێراق

٣٠ نیسان ٢٠٢٤

هەولێر، عێراق - ٣٠/٤/  ٢٠٢٤

کۆمیساری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەران (UNHCR)، و سەنتەری بازرگانی نێودەوڵەتی (ITC)، دەزگای هاوبەشی نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوی بازرگانی جیهانی کە بە تەواوی تایبەتە بە پاڵپشتیکردنی بزنسە بچووکەکان لە وڵاتانی تازەپێگەیشتودا بۆ بازرگانیکردن، دەچنە ناو هاوبەشییەکی پێشکەوتوو بۆ ئاسانکاری ئابووری کۆمەڵایەتی یەکخستنی پەنابەران و ئەندامانی کۆمەڵگەی ناوخۆیی لە عێراق.

ئەم هاوبەشییە چوارچێوەیەکی گشتگیر دادەمەزرێنێت کە لە ژێردا ناوەندی بازرگانی نێودەوڵەتی (ITC) و UNHCRهاوکاری دەکەن بۆ پێشخستنی گەشەی ئابووری گشتگیر و پشتبەستن بە خۆ لە نێوان پەنابەران و کۆمەڵگا ناوخۆییەکان. هەوڵە هاوبەشەکان هاوتەریبن لەگەڵ ئامانجەکانی گەشەپێدانی بەردەوام (SDGs) وچوارچێوەی هاوکاری گەشەپێدانی بەردەوامی نەتەوە یەکگرتووەکان (UNSDCF)، دیدگای حکومەتی عێراق ٢٠٣٠ و پلانەکانی گەشەپێدانی نیشتمانی کە هەموویان هەوڵدەدەن دەرفەتەکانی داهات فراوان بکەن و کەس لەدوای خۆیان نەهێڵنەوە و بەم شێوەیەش بەرەنگاریی هەژاری دەبنەوە .

ITC و UNHCR کارە هاوبەشە بەردەوامەکانیان بەهێزتر و فراوانتر دەکەن، گرنگییەکی تایبەت بە دەستێوەردانەکان دەدەن کە ئامانجیان پێشخستنی دەرفەتە ئابوورییە گشتگیر و قازانج بەخشەکانە لە کەرتی کشتوکاڵ و کەرتەکانی دیکە بۆ کۆمپانیا بچووکە مامناوەندەکان (MSMEs)، بە لەبەرچاوگرتنی پێداویستییە تایبەتەکانی پەنابەران و پەناخوازان، پێگەی یاسایی و پێداویستیەکانی پاراستنیان.

هەروەها هەردوو لایەن پێکەوە کاردەکەن بۆ بەهێزکردنی توانای کێبڕکێی بازرگانی کشتوکاڵی لە ناوچەکانی میوانداریکردنی پەنابەران و لە داڕشتن و جێبەجێکردنی ستراتیژییەکان بۆ پاڵپشتیکردن و زیادکردنی بەهێزکردنی ئابووری گشتگیرانەی گەنجان و ژنان لە عێراق.

ئێریک بوچۆت نوێنەر و بەرپرسی پرۆگرامی ITC لە عێراق و ژان نیکۆلاس بیوز نوێنەری UNHCR لە عێراق واژۆیان لەسەر نیەتنامەکە کرد.

ئێریک بوچۆت جەختی لەسەر گرنگی ستراتیژی هاوکارییەکە کردەوە، و وتی “هاوبەشیی ITC و UNHCR گرنگی دەرفەتە ئابوورییە گشتگیرەکان بۆ پشتبەستن بەخۆی پەنابەران، یەکگرتن، سەقامگیری کۆمەڵایەتی، و چارەسەری درێژخایەن بۆ ئاوارەبوون پیشان دەدات. پشتگیریکردن لە گشتگیری ئابووریی پەنابەران تەنها بابەتی هاوکاری مرۆیی نییە بەڵکو وەبەرهێنانێکی ستراتیژییە لە گەشەپێدانی بەردەوام و بنیاتنانی ئاشتیدا”.

ژان نیکۆلاس بیوز نوێنەری UNHCR لە عێراق ئاماژەی بەوەکرد و وتی “هاوکاریمان لەگەڵ ITC دەبێتە هۆی بەرزکردنەوەی یەکگرتنی ئابووری بۆ پەنابەران و عێراقییەکان. پێکەوە ئامانجمان ڕەخساندنی هەلی کاری باشترە، بەتایبەتی لە بواری کشتوکاڵدا، و ئەولەویەتدان بە ڕاهێنانەکان بۆ ئەوەی چانسی زیاتر بدرێت بە پەنابەران و عێراقییەکان بۆ دەستڕاگەیشتن بەو هەلی کارانە. پەنابەران دەیانەوێت لە ڕووی ئابوورییەوە پشت بەخۆیان ببەستن و دەیانەوێت بەشداری لە ئابووری ناوخۆییدا بکەن بۆ ئەوەی نەبنە بارگرانی لەسەر کەس. بۆ UNHCR بە هەمان شێوە گرنگە عێراقییەکان بە تایبەتی کوردەکان بە یەکسانی پشتیوانی بکرێن بۆ ئەوەی هەمووان سوود لەم دەستپێشخەرییانە وەربگرن. ITC شارەزایی خۆی لە درووستکردنی هەلی کاردا دەهێنێت و ئێمە زانیارییەکانمان دەهێنین لەسەر چۆنیەتی بەشداریکردنی کۆمەڵگاکان، بەتایبەتی ئەوانەی ئاوارەبوون. پێکەوە دەتوانین تەحەدای پەرەپێدانی ئابوورییە ناوخۆییەکان بە قازانجی هەمووان سەربکەوین”، ژان نیکۆلاس بیوز، نوێنەری UNHCR لە عێراق وتی.

ئەم هاوکارییە هەنگاوێکی بەرچاوە بۆ پەرەپێدانی پشتبەستن بەخۆی ئابووری لە نێوان ئاوارەکان لە عێراقدا.

UNHCR Iraq

كۆمیسیاریای باڵای نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌نابه‌ران
پەیوەندی و کاروباری دەرەوە
Waqas Rafique

وه‌قاس ره‌فيق

بنكه‌ى بازرگانى نێوده‌وڵه‌تى
به‌رپرسى راگه‌ياندن

ڕێکخراوە بەشداربووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەم دەستپێشخەرییە

بنكه‌ى بازرگانى نێوده‌وڵه‌تى
بنكه‌ى بازرگانى نێوده‌وڵه‌تى
كۆمیسیاریای باڵای نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌نابه‌ران
كۆمیسیاریای باڵای نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌نابه‌ران

ئەو ئامانجانەی لە ڕێگای ئەم دەستپێشخەریەوە پشتگیریان لێدەکرێت